دواشەوی دابەزینی عیسا

دواشەوی دابەزینی عیسا نووسەر: شێرزاد حەسەن بابەت: ڕۆمان _ نەتوت بۆچی من و تۆ جیاوازین؟ + ئاسمان و زەوی بۆ تۆ کراوەن. من نەک خۆم، بەڵکوو میللـەتەکەشم هێشتا نەچۆتە ناو هیچ جوگرافیا و مێژوویەکەوە، واتە خاکێک نییە تەواو هی خۆمان بێت و بە سەربەستی بە سەریەوە بنیشێینەوە. سەرەتا کە هاتیت وتم تۆ تەنیا خۆت لە خاچ دراویت، من وا مەزەندە دەکەم کە لە چاوی من‌دا...

ادامه مطلب

گەڕان بە دوای ماناکانی شێعرد

گەڕان بە دوای ماناکانی شێعردا نووسینی: عەتا قەرەداخی    هەروەکوو کێوی دەماوەندی سەرم پڕ شۆڕشەقەت تەمی هیجران و خەم ساتی لە دەوری ناڕەوێگەردنی (کوردی) لە کێوی بێستوون محکەم‌ترەچونکە سەد ساڵە لە ژێر باری غەمایە نانەوێ "کوردی"گەڕان بە دوای ماناکانی شێعردابڵێی تاکوو ئێستا بە شێوەی جیددی ئاوڕ لە شێعری کلاسیکی کوردی درابێتەوە؟ بڵێی ڕەخنەی کوردی توانیبێی پۆڵێنی ئەم ژومارە هێجگار زۆرەی دەقی کوردی...

ادامه مطلب

شاری دێوانەکە

ڕۆمان: شاری دێوانەکە نووسەر: نەبەز گۆران قژی خاتوونی میر بە دەست گەنجێکی ڕیش‌درێژی یەخە چڵکنەوە بوو. لەو کاتەدا خاتوون جەستە سپی و لاوازەکەی لە ناو کراسێکی ڕەشی ناسکی کورت‌دا دەرکەوت، کە شنەبایەک هەڵی دەکرد، لایەک لە سمتە خڕ و بچووکەکەی دەکەوتە دەرەوە. مەمکی چەپی لەتێکی شین بووبووە و بە تەواوی هاتبووە دەرەوە. قژی ئاڵۆسکابوو و زۆر لەوە پیرتر دەینواند کە بیرم لێ‌دەکردەوە....

ادامه مطلب

ئێوارەی پەروانە

ڕۆمان: ئێوارەی پەروانە نووسەر: بەختیار عەلی خەڵک زۆر جار ناچار دەبن واز لە خەونەکانیان بهێنن، ئێمە لە ڕۆژگارێکی ترسناک‌دا دەژین کە مرۆڤ دەبێ بتوانێ دەستبەرداری خەونەکانی بێت و بژی، دەبێت فێر بین ژیانمان لە ناو ئەم ئاگردانەدا، بەربەست لە پشتی بەربەست، ئاودیو بکەین...کە خەونەکان دەکوژرێن، تەنها شتێک کە مانای هەیە ژیان خۆیەتی، کەرامەتی تایبەتی ژیان و هەقی تایبەتی مرۆڤەکانە لە سەر زیندوویەتی...هەندێ...

ادامه مطلب

شانشینی ئەگباتان

ڕۆمان: شانشینی ئەگباتان نووسەر: نەبەز گۆران ـ من ناهێڵم ئەم خەونە بمرێتـ کام خەون پاشام؟ـ خەونێک لە ناو هەر یەک لە ئێمەدا هەیە، لە باپیران و پاشایانی کۆنەوە بۆمان ماوەتەوە، ئەگەر ئەم خەونە کۆتایی پێ بێت، هەموو شتێک کۆتایی پێ دێت. لە ڕابردوودا خەونێکیان بینی کردیان بە ژیانی ڕاستەقینە، دەبێت بۆ هەمیشە بمێنێتەوە. ـ پێناچێت ئەو خەونە بەو ئاسانییە لە ناو بچێت،...

ادامه مطلب

کچانی لالش

ڕۆمان: کچانی لالش نووسەر: وارد بەدر ئەلسالم /وەرگێڕانی:ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل... کە هەڵیانواسی پێدەکەنی، شتی سەیری دەگووت لێی تێ‌نەگەیشتم، ئەوانی پێ تووڕە و شێتگیر دەکرد، ئەوجا باش‌تر قەپاڵیان لێ دەگرت...بەڵام نەمرد، ئەندامە براوەکانی دەهاتنەوە جێگەی خۆیان، پێستی کە کەوڵیان کردبوو، دەبووە کراسێکی سپی و جەستەی ڕووتی دادەپۆشی...دادەچڵەکم، دەمم وشک هەڵاتووە، وەک لە نێو ئاگرێکەوە دەرچووبێتم، هەناسەبڕکێمە...ئەم خەونەم بۆ ڕاڤیار نەگێڕایەوە...دوو جار لە سەر...

ادامه مطلب

زمانناسی کۆمەڵیاتی

زمانناسی کۆمەڵیاتی سەرەتایەک سەبارەت بە زمان و کۆمەڵ هاوکات لەگەڵ ئەوەی زمان ئامرازێکە بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییە بەردەوام نواندنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی، ڕەگەز، ئەتنیسیتی، جوگرافیا و نەتەوەکانیشی گرتۆتە ئەستۆی خۆی؛ هەر بۆیە بە بڕوای زۆر فیلۆسۆف و نووسەر، زمان خۆی پێکهێنەری جیهانە و ماڵی ژین. زمانناسیی کۆمەڵایەتی Sociolinguistics وەک لقێک لە زانستی زمانناسی، هەوڵ ئەدات کاریگەری پارامێترە کۆمەڵایەتییەکانی وەک نۆرمە کولتورییەکان، جوگرافیا،...

ادامه مطلب

کارەسات

کورتە چیرۆکی کوردی: کارەسات نووسەر: جەلال مەلەکشا ...من ماوەیەکە وە دوات کەوتووم. دیتم تەنیای، دڵم پێت سووتا. ئێستا بەرەو کێهە لا دەچی؟ ئەوەندە بەپەلەی؟ـ وە دوای ڕۆژم.ـ کام ڕۆژ؟ـ دایکی تیشک و ڕووناکی، دایکی هەتاو.دڕدۆنگ گووتی: هەیهوو! ئەمانە قسەی کۆنن، ئەو وشانە تەنیا دە لاپەڕەی کتێبە کۆنەکان‌دا نووسراون.ـ تۆ درۆ دەکەی، ڕۆژ هەیە.ـ خۆ من دوژمنت نیم.برالە! ئەگەر ببووایە دەمگووت هەیە.هیوا ڕوانییە...

ادامه مطلب

بووتیقای گێڕانەوە / گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی

بووتیقای گێڕانەوە / گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی نووسەر: کاوان محەمەدپوور بووتیقاچەمکی بووتیقا مژاری سەرەکیی هزرین و ڕامانی سەرجەم قوتابخانەکانی فۆڕمالیزمی ئەدەبییە. لە فۆڕمالیزمی ڕووسەوە بگرە تا دەگاتە پێکهاتەخوازەکان و قوتابخانەی ڕەخنەی نوێی ئەنگلۆ ـ ئەمریکەن. لە ساکارترین پێناسەدا، بووتیقا زانستی ئەدەبیاتە.بابەتی بووتیقا گوتاری ئەدەبی و ((ئەدەبییەت))ـی دەقە.بووتیقا، لە ئەرەستووەوە تا دەگاتە پێکهاتەخوازەکان، گۆڕانی زۆری بە سەر هاتووە. بنیامین هرۆشۆڤسکی لە بارەی پێناسەی بووتیقاوە...

ادامه مطلب

زەنگی کاردەستی(زنگ کاردستی)

زەنگی کاردەستی(زنگ کاردستی) نووسەر؛ شەهێن فەرەهمەند کتێبی زەنگی کاردەستی کتێبێکە کە زێهن و بیر و مێشکی منداڵان بەخۆیەوە سەرقاڵ و، فێری کار بە ڕەنگ و کەرەستەکانی سادەی بەردەستی خۆیان و دەورووبەریان دەکات. هەروەها مێشکی منداڵان ڕادەکێشێت بۆ وردبوونەوە لە هێندێک کەل‌وپەل کە پێش‌تر کەڵکی لێ‌وەرگیراوە و ئێستا دوور خراوەتە پەناوپەسێو و سووچی ماڵ و حەوشە و کۆڵانەوە، هەر بۆیە بە سرنج‌دان بە...

ادامه مطلب