معرفی کتاب

کچانی لالش

ڕۆمان: کچانی لالش
نووسەر: وارد بەدر ئەلسالم /وەرگێڕانی:ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل
کە هەڵیانواسی پێدەکەنی، شتی سەیری دەگووت لێی تێ‌نەگەیشتم، ئەوانی پێ تووڕە و شێتگیر دەکرد، ئەوجا باش‌تر قەپاڵیان لێ دەگرت…بەڵام نەمرد، ئەندامە براوەکانی دەهاتنەوە جێگەی خۆیان، پێستی کە کەوڵیان کردبوو، دەبووە کراسێکی سپی و جەستەی ڕووتی دادەپۆشی…دادەچڵەکم، دەمم وشک هەڵاتووە، وەک لە نێو ئاگرێکەوە دەرچووبێتم، هەناسەبڕکێمە…ئەم خەونەم بۆ ڕاڤیار نەگێڕایەوە…دوو جار لە سەر یەک ئەم خەونەم بینی، بەڵام نوورەدین بە خوێنێکی کەمەوە لەم ئاهەنگە وەحشییانە دەردەچێت، کراسە سپییەکەی ئاشکرا دەکرد، کە پەڵەی سووری پێوە بوو…! تاخمە گەنجەکە کە برسیی خوێن بوون، دەورەی دەدەن، ئەو پێدەکەنی…من نەفرەتم لەوانە دەکرد کچەکەمیان دزی و دەستدرێژییان کردە سەری…لە ئەشکەوتە تاریکەکان‌دا وام پێ دەگووت…لە دەرەوەش گەلەگورگ دەیلووراند..“قامچی خۆی بە دەستەوە دەدات، ئەگەر جەستە خۆڕاگر بێت، گولـلـەش پیاوی ئازا ناکوژێت، بەڵکوو “جینایەتی” مانەوە و نەمری تیادا زیندوو دەکاتەوە…”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *