ئەویندارانی بێسەرەنجام
ڕۆمان؛ ئەویندارانی بێسەرەنجام
نووسەر؛ خالید ڕەشئەحمەدی
بە غار بۆ لای دەرگای حەسارێ چووم. دەرگام لە سەر هەڵگرت. کاکم بەپڕتاو خۆی دە حەسارێ هاویشت و بەپەلە دەرگای لە پشت سەری خۆی داخستەوە. بە دەست خۆم نەبوو، خۆم لە باوەشی هاوێشت و توند بەخۆمەوە گوشی. پشتی بە دەرکەیەوە نابوو، پشووی سوار بوو، هەناسەی لەبەر نەدەهات. دیار بوو هەر بە هەڵاتن هاتبوو. بڕێک ڕاوەستا. دەستێکی...