تەندووری ژنانە
ئەردەڵان باستانی
بابەت: ڕۆمان عەقڵی ئەو منداڵانە نەیدەبڕی، کە چۆنە ئەوە بەفر باریوە و ئەو کیژە جوان و خانومانە کە دەستی لە ڕەش و سپی نەدراوە خۆی داپێچاوە و پێش هەموو پیاوی ئەو گەڕەکە چۆتە سەربان و بانی ماڵیوە و بەر دەرگای خۆی لەو کووچە تەنگ و باریکە خاوێن کردۆتەوە. من ئەو ڕۆژە کە سەربانەکان خەبەریان هێنا کە ژنێک دەستی داوەتە وەروەرە و بەفری لە سەر ماڵیون زانیم ئەو ژنە شتێکی بە دەمەوەیە. کە دیوارەکان خەبەریان هێنا ئەوە ئەو ژنە پیاوی بردۆتەوە ژوورێ و نە ئەو شەوە و نە بەیانییەکەی و ڕۆژی دواتریشی یەک قڕان چییە دەستاودەست نەبووە، زانیم ئەو دێڵە بەرەڵایە هاتووە ئەو شارە بە یەکدا دا. خۆ هەر وەک دەزانی من بۆکانم. شاری شێعر و خۆشەویستی و هونەر و گۆرانی، من شارێکی دڵکرمن و ئەوەندە موسوڵمان نیم، خۆ دەزانی من بۆکانم، ئەوەندەی توانیومە غەریبم ڕاگرتووە، بەزەییم بە هەموواندا دێت، هەمووان دەلاوێنمەوە، ئێرە ماڵی هەمووانە، من وەتەنی پیاوانەی هەموو ژنێکم.”

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.