معرفی کتاب

شاری دێوانەکە

ڕۆمان: شاری دێوانەکە

نووسەر: نەبەز گۆران

قژی خاتوونی میر بە دەست گەنجێکی ڕیش‌درێژی یەخە چڵکنەوە بوو. لەو کاتەدا خاتوون جەستە سپی و لاوازەکەی لە ناو کراسێکی ڕەشی ناسکی کورت‌دا دەرکەوت، کە شنەبایەک هەڵی دەکرد، لایەک لە سمتە خڕ و بچووکەکەی دەکەوتە دەرەوە. مەمکی چەپی لەتێکی شین بووبووە و بە تەواوی هاتبووە دەرەوە. قژی ئاڵۆسکابوو و زۆر لەوە پیرتر دەینواند کە بیرم لێ‌دەکردەوە. لە تەنیشت ئەویشەوە میرزادە بە چاوە ڕەش و گەشەکان و دەم‌وچاوێکی خوێناوییە بە دەست دوو پیاوی کەوتەوە بوو…کراسێکی هەناری تەنکی لەبەردا بوو، بەو لێدانەیشەوە کە بەری کەوتبوو، هیچ لە ناسکییەکەی نەشاردبووە، هەر دووکیان ئەژنۆکانیان خوێنی لێ دەڕۆیشت و لە یەک کات‌دا دەستی زبر دەستی بۆ دەبردن، یەکێک لێی دەدان و یەکێک دەستی پێ‌دا دەهێنان و یەکێک تفی تێ دەکردن. بە ڕاکێشیان هێنایانن تا بەردەم …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *