ڕۆمان؛ مەرگی چاوکاڵاننووسەر؛ نەبەز گۆران
٭”هەتا شەڕەکان دەست پێنەکەن، نازانی مرۆڤ چەند هۆگری ژیانە”٭”هەمیشە ڕوحی شۆڕشگێڕانە لە گەڕەكە هەژار نشینەكانەوە سەرهەڵدەدات.”٭”مەرج نییە ئەو قافڵەیەی ڕووناكی هەڵگرتووە وبەرەو ڕووت دێت، بۆ ڕووناکكردنەوەی ژیانی تۆ بێت.”
دەمەوئێوارە، ماوەیەک شارەكە خامۆش و بێدەنگ، فڕۆكەكان وەستان. خەڵكەكە لە ژێرزەمینەكان هاتنە دەرەوە، دەرگای حەوشەكان كرانەوە، هەر كەسە و لای خۆیەوە چوویە كۆڵان هەواڵی سەلامەتیی دراوسێكان بزانێت، بەشێک لە ماڵەكان ڕووخا بوون، چەند كەسێك لەو سەری كۆڵانەكە سەرقاڵی ڕێگاكردنەوە بوون، ماڵێک بۆمبێكی بەر كەوتبوو، دیوار و سەقفەكەی بە سەر یەکدا وێران بووبوو، دەیانویست بزانن ژێرزەمینی هەیە یان نا. باوكەكان فەرمانیان دەركرد لە شار دەردەچین. ئەوانەی لەو كۆڵانە بوون، تاقە هیوایان دەرچوون بوو لە شارەكە، چونكە دەیانگوت: سبەی بە هەمان شێوە فڕۆكەكان دەگەڕێنەوە،ــــــــــــــــــــــــــــــــ٭”كورد تەنانەت بۆ مردنیش، حەز دەكات لە شوێنێكی كراوەدا بمرێت.” بۆ چی لەو ژێرزەمینانە بمرین، گەر بڕیار بێت بمرین، با لەو دەشت و دەرە بمرین. هەستت دەكرد مردن بەهێزترین وشەیە لە هەموو زارێكەوە دێتە دەر. لەو ئێوارەیەدا، حەز ناكەم باسی ئەوە بكەم، ئاسمان ڕەنگی سوور بوو، بەڵام ڕەنگی سوور بوو. وەك تەمێك شارەكەی گەمارۆ دابێت، دووكەڵی بۆمبەكان شارەكەیان گەمارۆ دابوو. كۆڵەكانی پشتمان، كە لەگەڵ خۆمان هێنابوومان، گرێكانیان نەكرایەوە، لە سەر چیچكان یەكی پاروویەک نان و ماستمان خوارد و كۆڵەكانمان دا بە كۆڵماندا و ئامادەی ڕۆیشتن بووین، تەماشای ڕەنگی یەكتریمان دەكرد، هەستت بە هیچ نەدەكرد، جگە لەوەی چاوەكان لە یەكیان دەڕوانی و بێدەنگی نیشتبوویە سەر ڕوخسارەكان و هەمووان لە دڵەوە حەزیان دەكرد شارەكە و ماڵەكانیان جێ بهێڵن.ــــــــــــــــــ٭”ئەم شارە، خاڵێكی ڕەشە، بۆ هەمیشە بە سەر ڕوخساری دونیاوە دەمێنێتەوە.”
شەوەكەی ئاسمان ڕوون بوو پڕ لە ئەستێرەی درەوشاوەكە ڕۆژ بوویەوە، هێندەی ئەستێرەكانی سەر ئاسمانی شارەكە، لەناو كۆڵان و ماڵ و قەراخ ڕێگاكاندا، كورد مرد بوو!كارەكە قورس بوو، بیرۆكەی چاڵ هەڵكەندنیان لابرد، تەنها كۆیان بكاتەوە و بە سەر یەكەوە قەڵایەكیان لێ دروست بكات و دوو كێلە خۆڵ بكات بە سەریاندا. ئەوانەی ناو ئۆتۆمبێلەكان و تراكتۆرەكان چارە نەبوو، دەبایە ئۆتۆمبێل و تراكتۆرەكان وەرگەڕێنێت، لەگەڵ ورگەڕانی ئۆتۆمبێل و تراكتۆرەكاندا، تەرمەكان کە چۆن سندوقێک سێو دەڕژێنی، ئاوا بە سەریەکدا دەڕژان. دەنیشتنە سەر یەكتری و جارێكی دیكە فڕێ دەدرانە سەر قەڵای تەرمەكانی دیكە. ڕۆیشتین… تا گەیشتینە كارێزەكەی ئەبابەیلێ، بە سەر تەرمەكاندا دەگەڕاین، بە تایبەت ئەو پیاوانەی فەرەنجییان لەبەردابوو، دەبایە باش تەماشایان بكەین نەكا باوكمان بێت، یان ئەو ژن و كچانەی كراسەكانیان وەك كراسی دایک و خوشكمان بوون، لێیان وردبینەوە و بزانین ئەوان نین. زۆر گەڕاین نەماندۆزینەوە، هاتینەوە لای كارێزەكە. سەر كارێزەكە پڕ لە تەرم، لەو كەوانە دەچوون ڕاوچییەكان لە سەر كانیاوەكان داویان بۆ دادەنێن، بۆ ئەوەی بێن بۆ ئاوخواردن و بیانكوژن. ئەوانیش ویستبوویان خۆیان بگەیەننە ئاوەكە و بیخۆن و ڕزگاریان بێت، نەیان زانیبوو ئاوەكە ژەهراوی بووە…٭ “هیچ دیمەنێک لەم دونیایەدا نییە، زمان نەتوانێت بیكات بە چیرۆک .”لە بەردەم ماڵێکدا، تەرمێک كەوتبوو بە دەمدا، سەری لە سەر زەوییەكە و بەشی سەرەوەی لە سەر دوو پلیكانەكە، هەورییەك بە سەر شانییەوە بوو، كراسێكی كەسک لەبەری، شەرواڵێكی پیاوانەی ڕەش لەبەری، هەر بە شێوەیدا لەرزینێك هات بە سەر گیانمدا. لێی نزیك بووینەوە، ناسیمانەوە. خۆی بوو، ئەوە مامۆستای كوردیمان بوو. بە منداڵی فێری ڕێنووسی كوردی دەكردین، دەیگوت: ن_نوون، یانی تاوەیەک كفتەیەكی تێ دایە!، بەڵام وانەبوو، _ن نوون، یانی گۆڕێک تۆی تێدا بیت. لە سەر تەرمەكەی وەستاین، هیچمان نەگوت: تەماشای یەكتریمان دەكرد و دڵمان پڕ، ڕاستییەكەی بە بێدەنگی فرمێسک لە چاوانمان دەهاتە خوارەوە، ..لە دڵی مندا ئەم قسانە دەكران: “بەعسییەكان وا دەزانن گەر مامۆستای كوردیمان بكوژن، ئیتر بیرمان دەچێتەوە كوردین.” جێمان نەهێشت، هەڵمان گەڕاندەوە، تاكێک پێڵاوی لاستیكی شین لە پێیدا بوو، تاكەكەی تری لە تەنیشت دەرگاكەوە كەوتبوو، چۆلەكەیەكی باوكانە لە ناویدا ڕەق بووبوو، تاكە پێڵاوەكەی بووبوو بە گۆڕێكی ڕەنگ شینی چۆلەكەكە. هەورییەكەمان تێوە پێچا، قژە كورتەكەی خۆڵاوی بووبوون، دەمی داخستبوو، وەک بڵێی: ئیتر نەتوانێت بۆ دواجار هیچ پیتێكی كوردی بڵێت. بردمانە ژوورەوە، لە حەوشەكەیان دار لالەنگییەک هەبوو، لەوێ لەژێر ئەو دارەدا دامان نا…جێهێشتنی تەرمی مامۆستاكەمان، زمانی كوردی لا شیرینتر كردین..
“مردن دوا وتەی ژیانە، بەڵام شێوازی مردنەكان مرۆڤ دەترسێنێت.”بەیانییەكی ترسناک هەڵساینەوە،

“مردن دوا وتەی ژیانە، بەڵام شێوازی مردنەكان مرۆڤ دەترسێنێت.”بەیانییەكی ترسناک هەڵساینەوە،دەتوانم بڵێم ترسناک. سەگەكانی كۆیلەی ئاشتی، برسییەتی تەنگی پێ هەڵچنیبوون، پەلاماری گۆڕی مردووەكانیان دابوو، زۆربەی ئەو منداڵ و كەسانەی لەو ماوەیەدا مردن و لەودیوپەرژینەكەوە خرانە ژێر لمەوە، بە چنگەكڕێ تەرمەكانیان دەرهێنابوون، دایكەكان و باوكەكان، خوشكەكان و براكان، هەموومان، تەماشای ئەو سەگانەمان دەكرد دەست و قاچ و سەری مردووەكان بە دەمیانەوە بوو.مێزەری پیاوە ئاینییەكان هەر سپی بوو، لەو ناوە پەرشوبڵاو بووبوونەوە، هەندێكیان با هەڵیگرتبوون و پێچابوونی بە تەلە دڕكاوییەكانەوە و بەدەم باوە مێزەرەكان دەشنانەوە. تەرمی منداڵەكان بە پارچە پارچەكراوی لە سەر لمەكەدا بڵاو بووبوونەوە، بەشێک لە دایكەكان سەرپۆشە ڕەش و سپییەكانیان خستبوویە سەر دەمیان و تەماشای ئەو دیمەنەیان دەكرد، بەشێكی تریان بە بێدەنگی دەگریان و فرمێسكەكانیان دەسڕییەوە. لەو بەیانییەدا كەس هاواری نەدەكرد، قوڕگ توانای هاواری نەبوو…