ئەویندارانی بێ‌سەرەنجام

ڕۆمان؛ ئەویندارانی بێ‌سەرەنجام نووسەر؛ خالید ڕەش‌ئەحمەدی بە غار بۆ لای دەرگای حەسارێ چووم. دەرگام لە سەر هەڵگرت. کاکم بەپڕتاو خۆی دە حەسارێ هاویشت و بەپەلە دەرگای لە پشت سەری خۆی داخستەوە. بە دەست خۆم نەبوو، خۆم لە باوەشی هاوێشت و توند بەخۆمەوە گوشی. پشتی بە دەرکەیەوە نابوو، پشووی سوار بوو، هەناسەی لەبەر نەدەهات. دیار بوو هەر بە هەڵاتن هاتبوو. بڕێک ڕاوەستا. دەستێکی...

ادامه مطلب

مەرگی چاوکاڵان

ڕۆمان؛ مەرگی چاوکاڵاننووسەر؛ نەبەز گۆران ٭"هەتا شەڕەکان دەست پێ‌نەکەن، نازانی مرۆڤ چەند هۆگری ژیانە"٭"هەمیشە ڕوحی شۆڕشگێڕانە لە گەڕەكە هەژار نشینەكانەوە سەرهەڵدەدات."٭"مەرج نییە ئەو قافڵەیەی ڕووناكی هەڵگرتووە وبەرەو ڕووت دێت، بۆ ڕووناک‌كردنەوەی ژیانی تۆ بێت."دەمەوئێوارە، ماوەیەک شارەكە خامۆش و بێدەنگ، فڕۆكەكان وەستان. خەڵكەكە لە ژێرزەمینەكان هاتنە دەرەوە، دەرگای حەوشەكان كرانەوە، هەر كەسە و لای خۆیەوە چوویە كۆڵان هەواڵی سەلامەتیی دراوسێكان بزانێت، بەشێک...

ادامه مطلب

کتێبی شاری مۆسیقارە سپییەکان

ڕۆمان؛ شاری مۆسیقارە سپییەکاننووسەر؛ بەختیار عەلی ..ئەو ڕۆژە هەستم کرد لە پێشمەوە دەڕوات، پشتی لێم بوو، من لە شوێنی خۆم وەستام... وەک هەر پیاوێکی ترسنۆک کە لە تاریکی‌دا خێوێک دەبینێت و دەوەستێت. منیش ئاوەها وەستام...ئەو لە پێشمەوە دەڕۆیشت و لە ناو ساختمانەکەدا ون بوو، پاش ئێستێک گوێم لێ بوو بانگم دەکات...وەک هەمان ئەو شەوەی لە کوچەکانی شاری بەدبەختیمان‌دا ئەو لە ناو...

ادامه مطلب

شێرزاد حەسەن، کۆشکە سوورەکە، هیوا قادر

لە ستایشی کۆشکە سوورەکەدا شێرزاد حەسەن

لە ستایشی.. کۆشکە سوورەکەدا شێرزاد حەسەن ٢٧/١/٢٠٢٢ سڵاو هیوای ئازیز.. رۆمانەکەتم خوێندەوە، بە نێوی "کۆشکی سوور" کە من ناوی دەنێم "قەڵای مێردان" یان زیندانی خەون و خەیاڵ و جوانی و شکۆمەندییەک کە وەک خەڵکەکەی کۆت و بەند کراون، قەڵای مێرانە بە مانا نەرینی و وەحشییەتگەری و ستەمگەرییەکەی، خودی 'کۆشکی سوور' دەمباتەوە سەر رەنگی خوێن و شەهوەتی ئاگرین و هەوەسی هار و خوێناوی لە...

ادامه مطلب