کورتە چیرۆکی کوردی: کارەسات
نووسەر: جەلال مەلەکشا
…من ماوەیەکە وە دوات کەوتووم. دیتم تەنیای، دڵم پێت سووتا. ئێستا بەرەو کێهە لا دەچی؟ ئەوەندە بەپەلەی؟ـ وە دوای ڕۆژم.ـ کام ڕۆژ؟ـ دایکی تیشک و ڕووناکی، دایکی هەتاو.دڕدۆنگ گووتی: هەیهوو! ئەمانە قسەی کۆنن، ئەو وشانە تەنیا دە لاپەڕەی کتێبە کۆنەکاندا نووسراون.ـ تۆ درۆ دەکەی، ڕۆژ هەیە.ـ خۆ من دوژمنت نیم.برالە! ئەگەر ببووایە دەمگووت هەیە.هیوا ڕوانییە لووتکەی کێوە بەرزەکان و دڵی لە نێو لەپی سامێکی قورسدا کەوتە خورپەخورپ. دڕدۆنگ گووتی: زۆر کەس ڕۆیشتن و نەگەڕانەوە..…لە بەر پێی کیژی ڕۆژدا، بە لادا هات و کەوت. چاوەکانی لێک نا و ڕۆژ …ڕۆژ…،بە هەزاران لیزگ و تیشک و پڕشنگەوە لە قووڵایی برینکەی سەر دڵیەوە سەری هەڵدا و وڵاتی ڕوون کردەوە.ــــــــــــــــــبە گرمەی تەقینەوەیەک دەرکە و پەنجەرەکان کەوتنە شەکانەوە.ـ هەی هاوار کوژراین، هەی داد…هەی بێداد…!کاکە حەمە، لەپڕ تەکانێکی بە خۆی دا و هەستا و وتی:ـ دەبێ هەر ئەوشەو بڕۆین..