ڕۆمان: ئێوارەی پەروانە
نووسەر: بەختیار عەلی
خەڵک زۆر جار ناچار دەبن واز لە خەونەکانیان بهێنن، ئێمە لە ڕۆژگارێکی ترسناکدا دەژین کە مرۆڤ دەبێ بتوانێ دەستبەرداری خەونەکانی بێت و بژی، دەبێت فێر بین ژیانمان لە ناو ئەم ئاگردانەدا، بەربەست لە پشتی بەربەست، ئاودیو بکەین…کە خەونەکان دەکوژرێن، تەنها شتێک کە مانای هەیە ژیان خۆیەتی، کەرامەتی تایبەتی ژیان و هەقی تایبەتی مرۆڤەکانە لە سەر زیندوویەتی…هەندێ قۆناغ هەیە لە مێژووی ئەم وڵاتەدا، زیندوویەتی تیایدا هەموو شتێکە، گرنگ ئەوەیە بژیت…لە هەر کات و هەر جێیەکدا، گرنگ ئەوەیە بژین…من هەمیشە بۆ عەشق سووتاوم، بەڵام ئەو شەرەفەی کە مرۆڤ زیندوو بێت، شەرەفێکی کەم نییە…کاتێک پەروانە دیار نامێنێت، دونیا دەڕووخێت بە سەر خوشکەکەیدا کە ناوی خەندانە. ئەو دەگەڕێت بۆ شوێنەوارەکانی پەروانە لەگەڵ ھاوڕێ و ھاودەمەکانیدا وەک پەروانە پێی گووتبوو “پاڵەوانی چیرۆکەکان جگە لە سێبەرێکی تاریک جگە لە تارمایییەکی سەرابی هیچی تر نییە، بۆیە دەبێت هەموو حکایەتەکان بچنە سەر کاغەز ئەگینا دەمرن.” شوێنە شاراواکەی سەر چیا بەرزەکان فێر دەبێت کە «سەرزەمینی عاشقان»ە، کە خۆشەویستەکان ویستبوویان ھەموو ھیواکانیانی تێدا بێننە دی. چی ڕوو دەدات بە سەر ئەوانەی ڕزگاریان دەبێت ناتوانن وشەیەک بدۆزنەوە؟پێتەر پێزا.کوریر. ڤییەنا:ئەم ڕۆمانە بە توانایەکی زمانەوانی گەورەوە لە گێڕانەوەدا، بە وێنەی زۆر کاریگەرەوە، دژ بە ئسولگەرایی و توندو تیژی، دەنگ بڵند دەکاتەوە.بەختیار عەلی چیرۆکی ئەو گەنجانە دەگێڕێتەوە، لە پێناوی خۆشەویستیدا ئاوارەی خەرەندێک دەبن. گەلێک پەروانەی جوان لەم ڕۆماندا دەفڕن، بەڵام لە زوڵمەتێکی ئەنگوستەچاودا .ئالێنەر.کولتورژۆرنال:“ڕۆمانێکە هەرگیز ئاسان بیر ناچێتەوە”