معرفی کتاب

کێمخوا

ڕۆمان؛ کێمخوا

نووسەر؛ کامەران حامدی(کامڕان حامیدی)

…دوو سێ هەنگاوی مابوو بیگاتێ، ئامێزی بۆ کردەوە و گرمەیەکی بیست و خۆی بە سەر ئەحمەددا کێشا و هەرتک چەسپی زەوی بوون…کاس ببوو و دنیا لە پێش چاۈی دەسووڕا، هەستی بە گەرمای لەشی ئەحمەد و تەڕایی نێو لینگی خۆی دەکرد، بووراوە. نەیزانی چەند وەختان ئاوا بووە، بە گریانی نزمی ئەحمەد کە لە بان سەری لە سەر چۆک دانیشتبوو و چڵم و لیکی لێک درابوون و بە دەستە چکۆڵەکانی ڕایدەتڵەکاند و دە نێو هەنیسک و گریان‌دا بانگی دەکرد…وە ئاگا هاتەوە، سەری لە گێژەوە دەهات و دڵی لە خێڵەوە. پشتی دێشا و چەقوچۆ دایگرتبوو، ئانیشکی کردە ئەستوندەکی و لە هەرد جیابۆوە و دانیشت، دایکی دیت بە چەپۆکان بە خۆی‌دا دەدا و بۆ لایان دەهات، هەستی بە تەڕایی نێو لینگی کردەوە، ئەو جار ساردوسڕ. ڕەنگی داوێنی کراسەکەی گۆڕدرابوو، نەختێک لە جێی خۆی جووڵاوە، بەفری ژێری ئاماڵ‌سوور ببوو…هەرتک بە دیتنی ڕەنگی زەرد و شێوەی ڕۆینی زانیان شتێک ڕووی داوە….

فڕۆکە ئەوجار تەنیا دەهاتنە سەریان و ڕاپۆرتی شوێنی ڕۆیشتنیان دەدا بە ئەرکان. هەتا ئەو دەمەی سێبەر بە سەر وڵات کشا، بەڕێوە بوون….هەرایان بەرز بۆوە.ـ ئێمە درێژە بە خەبات دەدەین، هەر کەس لە ئێوە لە خۆی ڕانابینێ با بگەڕێتەوە، هیچ شوورەیی نییە، ئەوەی دەخۆشی ڕادەبینێ با دەگەڵ ئێمە بمێنێتەوە.گشتی مانەوە، فیشەک و تەقەمەنی ئەوانەی دەگەڕانەوە بە سەریان‌دا دابەش کرا و خۆیان ئامادەی خەباتی نوێ کرد…

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *