ئەو شێتەی دەیگوت ناو چاوی شەیتان شەوان شینە
ئەو شێتەی دەیگوت ناو چاوی شەیتان شەوان شینە...کە لە پردەکە پەڕیمەوە، هەنگاوم نەختێ بەلەزتر هەڵنا، بەڵێ، لە قووڵایی ناخیشمدا کامەرانیێک پاراو، فێنکاییەکی دڵڕفێنی بە گیانم بەخشی.لە سەر پردەکەمەوە، کاتێ بە لای دەستە ڕاستدا پێچت دەکردەوە، کەمێک دەبوویتەوە؛ بەناو کەندەکەدا بندیوار و بندیوار هەر دەڕۆیشتیت، پاشان بە دەستە چەپ، لە پێنجەم کۆڵان وەردەسووڕایتەوە: کۆڵانێکی پڕ خانووی ڕزیوی بۆر، وەک...