لە ستایشی کۆشکە سوورەکەدا شێرزاد حەسەن
لە ستایشی.. کۆشکە سوورەکەدا
شێرزاد حەسەن
٢٧/١/٢٠٢٢
سڵاو هیوای ئازیز.. رۆمانەکەتم خوێندەوە، بە نێوی "کۆشکی سوور" کە من ناوی دەنێم "قەڵای مێردان" یان زیندانی خەون و خەیاڵ و جوانی و شکۆمەندییەک کە وەک خەڵکەکەی کۆت و بەند کراون، قەڵای مێرانە بە مانا نەرینی و وەحشییەتگەری و ستەمگەرییەکەی، خودی 'کۆشکی سوور' دەمباتەوە سەر رەنگی خوێن و شەهوەتی ئاگرین و هەوەسی هار و خوێناوی لە...