دان چەرمووجەک لەندەن/ ورگێڕان:عەبدوڵڵا حەسەنزادە
سەرەنجام پاش ئەوەی نەشتەگەر دوا تەقەڵی برینەکانی نەخۆشی لە پێش چاوی هەموو میوانەکان هەڵگرت دانچەرموو هەوڵی دا هەستێ و بچێتە لای سکات کە بانگی کرد. بەڵام حەیوان لە بەر بێهێزی لەرزی و کەوتەوە سەرزەوی. لەوە کە نەیتوانی فەرمانی ئاغاکەی بەجێ بێنی بە خۆیدا شکایەوە. ژنەکان لێکڕا هاواریان کرد کە:((ئەمەیە تەماشای گورگی پیرۆز!))سکات قازی بە قەڵافەتێک کە نیشانەی سەرکەوتن بوو تەماشای کرد و گووتی:((ئەمن دەمگووت ئەمە گورگە ڕاستیش بوو. کارێک کە ئەم حەیوانە کردی لە دەستی سەگێکی ساکار نەدەهات. بەڵێ دیارە گورگە.))قازی ژن بۆی سەلماند و گووتی:((گورگی پیرۆز.))((گورگی پیرۆز ناوێکی زۆر باشە و ئەو لەم ماڵەدا ناوێکی تری نابێ.))ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــجەک لەندەن، نووسەری بە ناوبانگی ئەمریکایی، ساڵی 1876ی زاینی لە شاری سانفەرانسیسکۆی ئەمریکا لە دایک بووە، لە منداڵیدا لە بەر دستتەنگیی بنەماڵەکەی لە کێڵگەیەک دەستی بە کار کرد. بەڵام ماوەیەک دواتر وازی لە کاری کێڵگە هێنا و ئاوارەی کووچە و کۆڵانی شارەکان بوو…

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.