زاگرۆس و دارستان
زێدڕۆیی نییە بڵێم گەورەترین مەترسی بۆ سەر گۆی زەوی درووست بوونی قەیرانی ژینگەیی یە.
ئینجا هۆکاری سەرەکی ئەو قەیرانەش مروڤە. ئەو مرۆڤەی ژیانی بە ژینگەوە گڕێ دراوە.
بە پێی توێژینەوەکان، حەفتا لە سەتی ئۆکسژەنی گۆی زەوی، سەوزایی (ڕوەکی ئاڵفی و چێوی) بەرهەمی دێنن.
جوغڕافیای کوردستانیش بە جۆرێکە، پشکمان لە سەوزایی و دارستان و کەم نییە.
زۆربەی هەرە زۆری رووبەری زاگرۆس جیا لە ڕووکی ئاڵفی، بە دارستان و ڕوەکی چێوی داپۆشراوە.
هەر لە سەرەتای مێژووی بوونی کوردەوە ئەو دارستان و لێڕەوارانە ماڵی ژیان، سەرچاوەی قووت و داهات، هەروەها پەناگە و حەشارگەی خەڵک بوون، بە جۆرێک «داربەڕوو» بە هێمای زاگرۆس و کوردستان و ئەژمار دەکرێت.
دەیان نەریت ، پیشەی پێوەندیدار بە دارستان و گیاجاڕەکان دروست بوون و سەدان بەرهەمی سەرەکی و ناسەرەکی لەو درەخت و ڕووەکانە چندراون، بە شێوەیەک خەڵک لەو ڕێگەیەوە « خۆبژیو» بوون.
لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، زیاتر لە نیوەی لێڕەوارەکانمان فەوتاون.
هەژاری فەرهەنگی، هەژاری ماڵی، هەژاری زانستی، شەڕ، کەمتەر خەمی بەرپرسان و … تەنها بەشێک لە هۆکارەکانی ئەو فەوتانە بوون.
ئەوەی ڕۆیی، (ئاو بۆ سەرچاوە ناگەڕێتەوە)، بەڵام دەکرێ ڕەوتی خێرای خەسارەکان بوەستێنین، ئینجا بیر لە زیادکردنی دارستانیش بکەینەوە.
لەو کتێبەدا هەوڵێکی زۆر بۆ بردنەسەری ڕادەی زانست و ناسینی ڕووکەچێوییەکانی زاگرۆس، خەسارناسی، نەریتی زیان گەیەن، ئافەت و مێمڵەکان، چارەسەرییەکان، زیادکردنی ڕووبەر و پڕکردنەوەی بۆشایی یەکان و دەیان بابەتی تری زانستی دراوە.
تا ئێستا ئەو کتێبە یەکەم بەرهەمی چاپ کراوی لەو جۆرەیە کە بە زمانی کوردی نووسراوە.
ئەم کتێبی ئێستا لە ژین بووک بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن.
“سیر تغییرات لباس کردی” به سبد شما افزوده شد. مشاهده سبد خرید

مەم و زین خانی
100,000 تومان قیمت اصلی: 100,000 تومان بود.90,000 تومانقیمت فعلی: 90,000 تومان.

شی جینپینگ
47,000 تومان قیمت اصلی: 47,000 تومان بود.33,000 تومانقیمت فعلی: 33,000 تومان.
زاگرۆس و دارستان
315,000 تومان قیمت اصلی: 315,000 تومان بود.285,000 تومانقیمت فعلی: 285,000 تومان.
پێناسە:
- نووسەر: حەسەن ڕەوش (پارێزەر)
- بلاوگە: ڕاژە
- شابەک:2-1-94680-622-978
- بابەت: دارستان
- ئەژماری لاپەڕە: 395
- قەوارە: ڕوقعی
- جۆری بەرگ: نەرم
- نۆرەی چاپ: یەکەم
- ساڵی چاپ: 1401
موجود در انبار
دسته: راژه, علمی, عمومی, ناشران همکار
برچسب: کتێب کوردی،کتێب زانستی
توضیحات
توضیحات تکمیلی
وزن | 0.500 کیلوگرم |
---|
نظرات (0)
اولین نفری باشید که دیدگاهی را ارسال می کنید برای “زاگرۆس و دارستان” لغو پاسخ
محصولات مشابه
فرهنگ جغرافیایی هورامان
نمره 0 از 5
ئەنتوان چێخۆف، لە پلاتۆنۆڤەوە بۆ باخێ گێلاس
نمره 0 از 5
مێژووی شەڕی پارسەکان
نمره 0 از 5
یاداشتە جێماوەکان سەبارەت بە پێرسیکا
نمره 0 از 5
مۆدێرنێتیی سیاسی
نمره 0 از 5
انسان شناسی و فرهنگ تغذیە در کردستان ایران
نمره 0 از 5
دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.