فروشگاه ژین‌بوک
  • عضویت / ورود
  • حساب کاربری من
    • پیشخوان
    • سفارش‌های من
    • آدرس
0 مورد 0 تومان
منو
فروشگاه ژین‌بوک فروشگاه ژین‌بوک
جستجو
0 مورد 0 تومان
  • کتێبی کوردی (کتاب کردی)
    • ئەدەبیات (ادبیات)
    • ژیاننامە (زندگی نامه)
    • شێعر (شعر)
    • مێژووی (تاریخی)
    • زانستی (علمی)
    • کورمانجی (کرمانجی)
    • زمان کوردی (زبان کردی)
    • کۆمەڵناسی (علوم اجتماعی)
    • ڕۆمان و چیرۆک (رمان و داستان)
    • هونەر و موسیقا (هنر و موسیقی)
    • دەروونناسی (روانشناسی-انگیزشی)
  • پرفروش های فارسی
    • ادبیات
    • تاریخ
    • علوم اجتماعی
    • روانشناسی و انگیزشی
  • کودک و نوجوان
    • شێعر (شعر)
    • چیرۆک (داستان)
    • زمان کوردی (زبان کردی)
    • زانستی (علمی)
  • نوشت افزار
    • پێنووس، قەڵەم (خودکار،روان نویس،مداد)
    • تێنووس (دفتر و دفترچه)
    • فانتێزی (فانتزی)
  • محصولات فرهنگی
    • تابڵۆکان (تابلوها)
      • کەسایەتی (شخصیتها)
      • ئەویندارانە (عاشقانه و فانتزی)
      • منداڵان و مێرمنداڵان(کودک و نوجوان)
  • ناشران همکار
    • بلاڤگە کوردستان (انتشارات کردستان)
    • بلاڤگە ڕاژە (انتشارات راژه)
      • عمومی
      • کودک و نوجوان
    • بلاڤگە مانگ (انتشارات مانگ)
      • عمومی
      • کودک و نوجوان
    • بلاڤگە ڕێگا (انتشارات ریگا)
      • عمومی
      • کودک و نوجوان
    • بلاڤگە گوتار (انتشارات گوتار)
      • عمومی
      • کودک و نوجوان
فروخته شده
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12
برای بزرگنمایی کلیک کنید
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12
خانه کتێبی کوردی علمی گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی یەکەم ژمارەی سێیەم
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی یەکەم ژمارەی سێیەم 8,000 تومان
بازگشت به محصولات
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی سێهەم، ژمارەی هەشتەم
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی سێهەم، ژمارەی هەشتەم 20,000 تومان

گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12

40,000 تومان

پێڕست

  • خوێندن به زمانی دایکی و فێر بوونی منداڵانی دووزمان
  • به‌رنامه‌دا‌ڕێژیی زمانی
  • “ماوریتسیۆ گارزۆنی، یەکەم زمانناسی بیانیی نووسەری ڕێزمانی کوردی”
  • جیهانی ڕەنگەکان
  • ڕاڤەی دەروونناسەکان لەسەر زمان: چۆن و بۆ فێری زمان دەبین؟
  • KLPT – ئامێری پێواژۆی زمانی کوردی
  • “زمان بۆ مێشک وەک تیشکە بۆ چاو”
  • کاریگەری سیاسەتی زمان و ڕاهێنان لە فێربوونی منداڵاندا
  • پێکوتەی کۆرۆنا
  • ئێن.ئێف.سی لە دژی کۆرۆنادا
  • وێستگەیەک به درێژایی ڕێگاوبانی ئەمریکا
  • وتووێژ لەگەڵ پرۆفیسۆر جەعفەر شێخولئیسلامی
  • وتووێژ لەگەڵ دکتۆر ئەمیر کەلان
  • ئایا کۆمپیوتەر دەتوانێت جێگرەوەی مرۆڤ بێت لە داڕشتنی گەڵاڵەی بینادا؟
  • براوەکانی نۆبڵی 2021
  • ڕەهەندە فەلسەفییەکانی پشکنینی جینەتیکی بۆ ئاوڵەمەی بلووری
  • دایناسۆرەکان
  • شاری داهێنەر و پەرەی ئابووری
  • هەگبەی داهێنانەکانی لاوێکی کورد لە ورمێ
  • پێناسەی ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی
  • دەنگی خوێنەران
  • ناساندنی ئەندامانی چالاکی هۆژان
  • ناساندنی سەرنووسەرانهەواڵە زانستییەکان

در انبار موجود نمی باشد

دسته: علمی, گۆڤاری هۆژین
اشتراک گذاری:
  • توضیحات
  • توضیحات تکمیلی
  • نظرات (0)
توضیحات

ژمارەی ١٢ی هۆژین

وتەی سەرنووسەر

لەگەڵ گەشەکردنی خێرای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناوەندە هەواڵنێرییەکان، هەموومان ڕۆژانە خوێنەر یان گوێبیستی هەواڵی جۆراوجۆر لە سەرچاوەگەلی جیاواز دەبین. بەشێک لەم هەواڵانە زانیاریی بەکەڵک لە سەرچاوەی ڕوون و بڕواپێکراو دەگوازنەوە یان لەلایەن پسپۆڕانەوە پشتڕاست کراونەتەوە. بەڵام هەندێک هەواڵ تەنیا ڕووکەشێکی ڕاستییان بەسەردا کێشراوە و بە بڕێک تێفکرین یان بەدواداچوون دەردەکەوێت کە کاکڵی ڕاستیی تێیاندا بوونی نییە. بەداخەوە ئەم چەشنە هەواڵانە بە بزواندنی بڕێک لە هەستە سروشتییەکان، وەک سەرسووڕمان، ترس، بەپەلەیی، کونجکۆڵی، و هتد زۆر خێرا سەرنجی بەردەنگ ڕادەکێشن. ئەم هەواڵانە، کە بە مەبەستی دەستکاریکردن لە ڕاوبۆچوونی جەماوەر، سازکردنی سەرلێشێواوی، یان بەدەستهێنانی کەڵکی ئابووری بڵاو دەبنەوە، بە هەواڵی ساختە ناو دەبرێن.
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تەنانەت خوێندنەوەی سەردێڕی هەواڵێکی ساختە، ئاسەواری خۆی لە بیرگەی خوێنەردا بەجێ دەهێڵێت (پێی دەوترێت بیرەوەریی هەڵە). واتە بەبێ ئەوەی کە خوێنەر سەرنجی تایبەتی بە ناوەرۆکی هەواڵێکی ساختە دابێت، سەردێڕی هەواڵ لە گۆشەیەکی مێشکدا پاشەکەوت دەبێت، بەبێ ئەوەی کە ناونیشانی سەرچاوەکەی لە بیر مابێت. ئەمە دەتوانێت لەسەر بڕیار یان بۆچوونی بەردەنگی هەواڵ لە داهاتوودا کاریگەر بێت. ئەمە هەر ئەو شێوازەیە کە لە بانگەشەی کەلوپەلەکاندا کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. بینینی چەندجارەی هێمای کەلوپەلێک لە بانگەشەکاندا، دەبێتە هۆی سازبوونی هەستێکی خۆشی ئاشنایەتی کاتێک کە هەمان هێما لەکاتی کڕیندا دەبینین، زۆرجار بەبێ ئەوەی کە بزانین سەرچاوەی ئەو هەستە خۆشە کوێیە.
ڕێکارێک بۆ خۆپاراستن لە بەرامبەر هەواڵە ساختەکاندا، فێربوونی بیرکردنەوەی پرسیارکەرانەیە. بەم چەشنە کە لە کاتی بینین یان بیستنی هەر هەواڵێکدا، سەرنجی تایبەت بدەین بەوەی کە هەواڵەکە لە کوێ بڵاو بووەتەوە یان ئەوەی کە کێ لە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە قازانج دەکات. سەرنجدان بەم پرسیارانە یارمەتیی مێشک دەدات کە هەم سەرچاوە و هەم بڕواپێکراویی هەواڵی لە بیر بمێنێتەوە و لە داهاتوودا تووشی هەڵە نەبێت. هەروەها، ناسینی جۆرەکانی هەواڵی ساختە دەتوانێت یارمەتیمان بدات کە نەکەوینە داویانەوە. بەکورتی، هەواڵە ساختەکان زۆر لە سەردێڕی ورووژێنەر کەڵک وەردەگرن، یەکجار لایەنگرانەن، زۆر پڕۆپاگەندە بۆ ڕێبازێکی فکریی تایبەت دەکەن، سەردێڕەکانیان خەڵەتێنەرە و لەگەڵ ناوەرۆکی هەواڵ یەک ناگرێتەوە و هتد. بەداخەوە، هەواڵە ساختەکان لە دونیای زانستیشدا بوونیان هەیە. بەڵام ئەوان تەنیا ڕێگە بۆ بڵاوبوونەوەی زانیاریی زانستیی هەڵە نین. شێوازێکی باوی تر لەم باسەدا “زڕەزاسنت”ە.
وشەی زڕەزانست ئاماژە بەو بیروبڕوا و چەمکانە دەکات کە ئیدعا دەکرێت زانستین، بەڵام گەوهەر و شێوازی زانستیی ڕاستەقینەیان تێدا بەدی ناکرێت. ئەم باوەڕانە ڕواڵەتێکی زانستییان پێوە دیارە، بەڵام شتێکی هەڵە تێیاندا بوونی هەیە. بۆ نموونە، زۆربەی ئەو باسانەی کە لەسەر بینینەوەی گیانلەبەرە ڕازاوییەکان، یان بوونەوەرە سەرووسروشتییەکان، یان فڕۆکە نەناسراوەکان دەکرێن، دەکەونە بازنەی زڕەزانستەوە. زڕەزانست تەنیا بەهۆی ڕوودانی چەن هەڵە لە توێژینەوەیەکی زانستیدا ساز نابێت. بەڵکوو لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانیدا کەموکورتیی وەها جیدی تێدایە کە بیرۆکەکە بەگشتی دەباتە ژێر گومانەوە.
زڕەزانستوانان لە شێوازە لێکدانەوە زانستییەکان بەشێوەیەکی ڕووکەشانە و هەڵە کەڵک وەردەگرن تاکوو ئەو شتە بسەلمێنن کە خۆیان حەزیان لێیە ڕاست بێت. لە حاڵێکدا کە ئامانجی زانستوانێک ئەوەیە کە بە کەڵکوەرگرتن لە شێوازە زانستییەکان ڕوونی بکاتەوە کە ئایا بیرۆکەکەی ڕاست یان هەڵەیە. لەڕاستیدا، هەنگاوی یەکەمی زانستوانێکی ڕاستەقینە ئەوەیە کە هەوڵی تەواو بدات کە بیردۆزەکەی خۆی بە درۆ بخاتەوە. هەرکات بیردۆزەکەی لەو هەوڵانە بەسەرکەوتوویی دەرباز بوو، ئەوکات دەتوانێت بیردۆزەکەی بخاتە بەر پرسیار و ڕەخنەی هاوکاران و پسپۆڕانی تر.
زۆرجار سنووری نێوان زانست و زڕەزانست بەڕوونی دیاری ناکرێت. لەوانەیە زانستوانێکی لێهاتوو و بەئەزموون بەهەڵە شێواز یان هەڵسەنگاندنی زڕەزانستی لە توێژینەوەکانیدا بەکار بهێنێت. زڕەزانستوانانیش لەوانەیە بەهەڵکەوت یان بەئەنقەست لە بڕێک شوێندا لە شێوازە زانستییەکان بۆ بڕەوپێدانی بیروبڕوا و بیرۆکەکانیان کەڵک وەربگرن. کەواتە لە نێوان ئەم دوو ئەوپەڕەدا، واتە زانست و زڕەزانست، هەرێمێکی خۆڵەمێشی بوونی هەیە و پێویستە بۆ لێککردنەوەی زانست و زڕەزانست لەم هەرێمەدا، تایبەتمەندییەکانی هەر دوو لا بەباشی بناسین. لە درێژەدا، هەندێک لە شێوازە زڕەزانستییە باوەکان بەکورتی دەناسێنین.
یەکێک لە شێوازە بەبڕەوەکانی زڕەزانست ئەوەیە کە بە کەڵکوەرگرتن لە توێژینەوەیەکی زۆر کەم و چەن بەڵگەی تاوتوێنەکراو و سەرەتایی، ئیدعای زۆر گەورە بکرێت کە زانستی سەلمێندراو و جێگیر بەدرۆ بخاتەوە. نموونەیەکی بەرچاو لەم چەشنە لە زڕەزانست، کتێبێکی نووسەر “لۆید پای”ە بە نێوی “هەرچی ئێوە دەیزانن هەڵەیە”. نووسەر لە کتێبەکەیدا بیردۆزێکی نوێ سەبارەت بە سەرچاوەی ژیان و مرۆڤ دەهێنێتە ئاراوە کە بەتەواوی دژایەتی لەگەڵ بیردۆزە دامەزراوە زانستییەکاندا (وەک پەرەسەندن) هەیە. ئەو لە کتێبەکەیدا ئیدعا دەکات کە شارستانییەتێکی مێژوویی نەناسراو بوونی هەبووە کە بوونەوەرە نامۆ ئاسمانییەکان دەستیان تێیدا بووە و ئەمە کاریگەری لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ هەبووە. نووسەر بۆ سەلماندنی بیردۆزەکەی لە کاسەسەرێکی دۆزراوەی کۆن کەڵک وەردەگرێت کە پێی وایە هی بوونەوەرێکی نیوەمرۆڤ-نیوەبێگانەیە، هەرچەن دواتر زانایانی جینەتیک سەلماندیان کە کاسەسەرەکە هی مرۆڤە. لە هەر شوێنێکدا کە لێکدانەوەکان و بیردۆزەکانی نووسەر دژ بە زانستی سەلمێندراوی کەونارناسی، زیندەوەرناسی، و فیزیا دەردەچێت، نووسەر ئەو زانستانەش بە هەڵە ناو دەبات و باوەڕێکی زڕەزانستی بەرامبەر بەوان پێشکەش دەکات. لە کۆتاییدا، نووسەر هیچ بە زانستەوە ناهێڵێت!

شێوازێکی باوی تر لە بەرهەمهێنانی زڕەزانستدا، گشتاندنی بەپەلە و شپرزەی بنچینەیەکی زانستی لەسەر تەنیا یەک بەڵگەی (زۆرجار) بڕواپێنەکراوە. نموونەیەک لەم چەشنە لە زڕەزانست ئیدعاکانی دەنیەل پاڵمێر، کایرۆپراکتەری کەنەداییە، کە بە باوکی ئەم بوارە لە پزیشکیش ناسراوە. پاڵمێر دەیوت هۆکاری تەواوی نەخۆشییەکان ئەوەیە کە یەک یان چەند دانە لە ئێسکەکانی بڕبڕەی پشت لە شوێنی خۆیان ترازاون و ئەمە گوشاری خستووەتە سەر دەماری بڕبڕە و بووەتە هۆی شێوانی گواستنەوەی سیگناڵە دەمارییەکان لە مێشکەوە بۆ هەموو ئەندامەکانی لەش. پاڵمێر ئەم بیردۆزەی لەسەر بنەمای تەنیا یەک بەڵگە داڕشتبوو کە لەودا پاڵمێر، وەک خۆی دەڵێ، نەخۆشێکی کەڕ (گوێگران) تەنیا بە شێلان و دەستکاریی مل دەرمان دەکات. لەو کاتەدا، پاڵمێر ئاگادار نەبوو کە ئەو دەمارانەی کە بەرپرسی بیستنن هیچیان لە مل تێناپەڕن و دەستکاریکردنی مل ناتوانێت هیچ ڕێگەیەک بۆ دەمارەکانی بیستن خۆش بکات. ئەمڕۆ، کایرۆپراکتەرەکان لە شێلان و دەستکاریکردنی جومگەکانی بڕبڕە تەنیا بۆ چارەسەرکردنی ئێشی پشت و مل کەڵک وەردەگرن، نەک بۆ دەرمانکردنی هیچ نەخۆشییەکی تر. خاڵێکی سەیر سەبارەت بە پاڵمێر ئەوە بوو کە ئەو دەیوت کە ڕۆحی دکتۆرێک لە دونیایەکی ترەوە ئەو شێوازەی پێ ئیلهام کردووە!

یەکێکی تر لە شێوازەکانی زڕەزانست پێشکەشکردنی وەڵامێکی سادە بۆ کێشەگەلی ئاڵۆزی چەندلایەنەیە. نموونەیەکی باش بۆ ئەم چەشنە بیردۆزەکەی هوڵدا کلارک، پزیشکی کەنەداییە. کلارک لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە مشەخۆرەکانی جەرگ هۆکاری هەموو نەخۆشییەکانی مرۆڤن. کەواتە هەموو نەخۆشییەکان، تەنانەت شێرپەنجە، دەکرێت بە چارەسەرکردنی مشەخۆرەکانی جەرگ دەرمان بکرێن. بەم پێیە، ئەو چارەسەرکردنی هەموو نەخۆشییەکانی زۆر ئاسان کردبووەوە، هەڵبەت تەنیا بە قسەی خۆی!
هەواڵی زانستیی ساختە و زڕەزانست دوو مەترسیی جیدین کە بەردەنگانی هەواڵ و بابەتە زانستییەکان دەبێت لێیان ئاگادار بن. بەتایبەت، کاتێک کە ئەم هەواڵانە پەیوەندییان بە تەندروستیی مرۆڤەوە هەیە پێویستە کە بەردەنگ زۆر زیاتر لەسەر بڕواپێکراویی هەواڵەکان هەستیار بێت. لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا، زۆر هەواڵی ساختە و بابەتی زڕەزانستی بڵاو بوونەوە کە تەنانەت گیانی زۆر کەسیان خستە مەترسییەوە. بیرۆکەگەلێک بڵاو بوونەوە کە چارەسەری بێبنەما وەک میزی ئاژەڵ، ماددەی سپیکەرەوەی جلوبەرگ، کۆکاین، یان ئەلکۆلیان بۆ دەرمانی کۆرۆنا پێشنیار دەکرد. پەتاکە وەک چەکی بایۆلۆجیک، بەرهەمی لاوەکی ئینتەرنەتی 5G، یان فریوێکی سیاسی هەژمار کرا و زۆر لە ناپسپۆڕانی لایەنگری پزیشکیی بەدیل (یان نەریتی)، دەرمانی سازکراوی خۆیان بەناوی چارەسەری کۆرۆنا بە خەڵک فرۆشت. لەوانەیە ئەم هەواڵ و شێوازە زڕەزانستییانە، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بووبێتنە هۆی لەدەستچوونی گیانی سەدان کەس لەم ماوەیەدا. بەم هۆکارە، پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە نابێت زڕەزانست بە هیچ شێوەیەک لە بواری تەندروستیدا ڕێگە پێ بدرێت و پێویستە تەنانەت دەوڵەتەکان بەتوندی لە دژیدا ڕابوەستن.
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ڕێکخراوەی زانستیی هۆژان و گۆڤاری زانستیی هۆژین، وەک لە دەرفەتەکانی پێشووشدا باس کراوە، بڵاوکردنەوەی بابەت و هەواڵی زانستیی ڕاستەقینە لە سەرچاوەی بڕواپێکراوە. هەروەها، هۆژان لە دەرفەتە جۆراوجۆرەکاندا هەوڵی داوە کە هەواڵە ساختە یان زڕەزانستییەکان بە بڵاوکردنەوەی پۆست یان بابەتی ڕوونکەرەوە ڕەت بکاتەوە. ئەمانە هەنگاوگەلێکی گرینگ بوون بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەی زڕەزانست لەناو کۆمەڵگەدا و لە ئاستی توانای هۆژاندا. هەوڵی هۆژان و هۆژین بەردەوامبوون لەسەر ئەم ڕێبازەیە بەچەشنێک کە لە داهاتوودا ببن بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی هەواڵ و بابەتی زانستی بۆ هەموو کۆمەڵگەی کوردەواری.
بە هاوشێوەی چەن ژمارەی پێشووی گۆڤاری زانستیی هۆژین، لەم ژمارەیەشدا بابەتەکانی گۆڤار بە سێ شێوەی چاپکراو، سەرهێڵ، و فایلی دەنگی لە بەردەستی خوێنەراندا داندراون. لە ژمارەی پێشووی گۆڤاردا (ژمارەی ١١)، بۆ یەکەم جار یەکێک لە بابەتەکان (بابەتی مێژووی فڕین) بە شێوەی ڤیدیۆش ئامادە کرا کە خوێنەرانی گۆڤار دەتوانن بە سکەنکردنی کیو.ئاڕ.کۆدی سەر بابەتەکە ڤیدیۆکە چاو لێ بکەن. ئەم کارە هەنگاوێکی نوێ بوو بۆ ئاسانکردنەوەی زیاتری دەستپێڕاگەیشتن بە ناوەرۆکی گۆڤار و سەرنجڕاکێشترکردنی دیارییە بچووک بەڵام پڕهیواکەمان. لەم ژمارەیەی بەردەستیشدا، سێ بابەتمان بە شێوەی ڤیدیۆ ئامادە کردووە کە هیوادارین بە دڵی ئێوەی ئازیز بێت. بەدڵنیاییەوە، گۆڤاری هۆژان لە داهێنانی شێوازگەلی نوێ بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی زانستی و هەروەها بۆ بەدیجیتاڵیکردن و ژیرترکردنی گۆڤار بەردەوام دەبێت.


لەم ژمارەی گۆڤاردا چی چاوەڕێتان دەکات:
وەک بڕیارمان دابوو، تایبەتنامەیەکی چڕوپڕمان سەبارەت بە باسی “زمان” هەیە کە هەڵگری دە بابەت و وتاری سەرنجڕاکێشە، کە هەر کامیان لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە دەڕواننە باسی زمان. وەک نموونە، زمان لە ڕوانگەی دەروونناسی و دەمارناسییەوە، و هەروەها لە تێڕوانینی سیاسەتی زمانی و بەرنامەداڕێژیی زمانییەوە تێشکی خراوەتە سەر. هەروەها، گرنگیی فێرکاری بە زمانی دایکی لە سیستمی پەروەردەدا لە دوو بابەتی جیاوازدا ڕوون کراوەتەوە. دوو وتووێژی گەرموگوڕمان کردووە لەگەڵ بەڕێزان پرۆفیسۆر چەعفەر شێخولئیسلامی (سەبارەت بە زمانناسیی کۆمەڵایەتی و جێبەجێکارانە) و دکتۆر ئەمیر کەلان (سەبارەت بە پەروەردەی فرەزمانەیی) کە هەڵگری زانیاریی زۆر بەنرخن.
دکتۆر ئالان فتووحی لە بابەتێکی پڕزانیاریدا پێناسەی پێکوتە، چەشنەکانی پێکوتە و تایبەتمەندییەکانیان شی دەکاتەوە و هەندێک لە گرفتەکانی وڵاتانی دنیا لە دابینکردنی پێکوتەی کۆرۆنا دەهێنێتە بەر باس.
هۆگرانی تەکنەلۆجیا دەتوانن لەم ژمارەیەدا خوێنەری سێ بابەتی سەرنجڕاکێش بن. لەم بابەتانەدا، کاریگەریی تەکنەلۆجیا لەسەر داڕشتنی گەڵالەی بینا، کەڵکوەرگرتن لە تەکنەلۆجیای ئێن.ئێف.سی وەک ڕێکارێک بۆ بەرگریکردن لە تەشەنەی کۆرۆنا، و بەکارهێنانی وزەی کارەبا لە بواری گواستنەوەدا تیشکیان خراوەتە سەر.
بابەتێکی ناوازەمان لەسەر دایناسۆرەکان، دەسەڵاتدارانی بێڕکابەری ١٦٥ ملیۆن ساڵەی سەر زەوی هەیە کە هیوادارین سەرنجی هۆگرانی مێژووی ژیان لەسەر زەوی ڕابکێشێت
لە بابەتێکی سەرنجڕاکێشی تردا، چەمکی شاری داهێنەر و کاریگەریی ئەو لەسەر گەشەکردنی ئابووری کۆمەڵگە ڕوون کراوەتەوە.
ئەگەر ئاوێتەی فەلسەفە و زانست بۆتان سەرنجڕاکێشە، ئەوە بڕواننە بابەتی کاک سەروەر محەممەد لەسەر ڕەهەندە ئەخلاقییەکانی پشکنینی جینەتیکی بۆ ئاوڵەمەی بلووری و ئەوەی کە ئایا پێویستە ئەم تەکنەلۆجیاییە بەیاسایی بکرێت یان نا.
لە کۆتاییدا، سپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی سەرجەم ئەو دۆستانە دەکەم کە لە ئامادەکردنی ئەم ژمارەی گۆڤاردا بەشدار و یارمەتیدەر بوون. جێی ئاماژەیە کە ژمارەی داهاتووی گۆڤاری هۆژین، بە تەوەری تایبەتی “ژینگە” پێشکەشی ئێوەی خۆشەویست دەکرێت کە هیوادارین لە ئاستی چاوەڕوانیی خوێنەرانی هێژای هۆژیندا بێت. تکایە ڕەخنە، تێبینی، و پێشنیارەکانتان لە ڕێگەی ئایدیی ZanistHojan@، لە هەر کام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، یان بۆ ئیمەیلی govar.hojan@gmail.com بنێرن.

لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم،
ئەهوەن جەلالی، سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی هۆژین

توضیحات تکمیلی
وزن 0.150 کیلوگرم
نظرات (0)

دیدگاهها

هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.

اولین نفری باشید که دیدگاهی را ارسال می کنید برای “گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12” لغو پاسخ

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

محصولات مشابه

فروخته شده
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی یەکەم ژمارەی سێیەم
نمایش سریع

گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی یەکەم ژمارەی سێیەم

علمی, گۆڤاری هۆژین
نمره 0 از 5
8,000 تومان
اطلاعات بیشتر
-20%
Kurdish standard language
نمایش سریع

بەرەو ڕێنووسی پێوەری کوردی

کتێبی کوردی, زبان کوردی, مانگ, عمومی, ناشران همکار, علمی
نمره 0 از 5
150,000 تومان قیمت اصلی: 150,000 تومان بود.120,000 تومانقیمت فعلی: 120,000 تومان.
افزودن به سبد خرید
-8%
گیرۆدەیی ئەسەر مەرزە جەوانمەرد
گیرۆدەیی ئەسەر مەرزە جەوانمەرد
نمایش سریع

گیرۆدەیی ئەسەری مەرزە جەوانمەرد

کتێبی کوردی, علمی
نمره 0 از 5
80,000 تومان قیمت اصلی: 80,000 تومان بود.74,000 تومانقیمت فعلی: 74,000 تومان.
افزودن به سبد خرید
-20%
تێگەیشتنی دوازدە هەنگاو ئەسەر تێرنێست گورسکی
تێگەیشتنی دوازدە هەنگاو ئەسەر تێرنێست گورسکی
نمایش سریع

تێگەیشتنی دوازدە هەنگاو ئەسەر تێرنێست گورسکی

کتێبی کوردی, روانشناسی-انگیزشی, علمی
نمره 0 از 5
70,000 تومان قیمت اصلی: 70,000 تومان بود.56,000 تومانقیمت فعلی: 56,000 تومان.
افزودن به سبد خرید
-20%فروخته شده
فرهنگ گیاهان دارویی کردستان
فرهنگ گیاهان دارویی کردستان
نمایش سریع

فرهنگ گیاهان دارویی کردستان

انتشارات کردستان, کتێبی کوردی, علمی
نمره 0 از 5
50,000 تومان قیمت اصلی: 50,000 تومان بود.40,000 تومانقیمت فعلی: 40,000 تومان.
اطلاعات بیشتر
-20%فروخته شده
فەلسەفەی ڕزگاری
نمایش سریع

فەلسەفەی ڕزگاری

مانگ, عمومی, علمی
نمره 0 از 5
60,000 تومان قیمت اصلی: 60,000 تومان بود.48,000 تومانقیمت فعلی: 48,000 تومان.
اطلاعات بیشتر
-20%فروخته شده
دەربارەی نەتەوەیەکگرتووەکان
دەربارەی نەتەوەیەکگرتووەکان
نمایش سریع

دەربارەی نەتەوەیەکگرتووەکان

گوتار, عمومی, علمی
نمره 0 از 5
50,000 تومان قیمت اصلی: 50,000 تومان بود.40,000 تومانقیمت فعلی: 40,000 تومان.
اطلاعات بیشتر
-20%
سێبەری سەنتوور
نمایش سریع

سێبەری سەنتوور

راژه, عمومی, کتێبی کوردی, هنر و موسیقی, علمی
نمره 0 از 5
160,000 تومان قیمت اصلی: 160,000 تومان بود.128,000 تومانقیمت فعلی: 128,000 تومان.
افزودن به سبد خرید

    ژین بوک | فروشگاه کتاب

    فروشگاە ژین بوک عرضە کنندە انواع کتاب در زمینه تاریخی، رمان و داستان، علوم اجتماعی، شعر و … است. فروشگاه ژین بوک در صفحات محصول خود توضیحاتی درباره کتابها را در اختیار شما قرار می‌دهد. شما از طریق این فروشگاه می‌توانید کتاب مورد نظر خود را مشاهده و تهیه نمایید. 

    پیوندهای مفید

    همراه ژین بوک

    ارتباط با ما

    • ارتباط با پشتیبانی: 09149444013 / 09361709776

    ما را در شبکه های اجتماعی دنبال کنید

    Telegram-plane Whatsapp
    logo-samandehi

    تمامی حقوق این سایت متعلق به فروشگاه اینترنتی کتاب و محصولات فرهنگی ژین‌بوک می باشد.

    • دسته بندی‌ها
    • عضویت / ورود
    • عضویت / ورود
    • حساب کاربری من
      • پیشخوان
      • سفارش‌های من
      • آدرس
    • کتێبی کوردی (کتاب کردی)
      • ئەدەبیات (ادبیات)
      • ژیاننامە (زندگی نامه)
      • شێعر (شعر)
      • مێژووی (تاریخی)
      • زانستی (علمی)
      • کورمانجی (کرمانجی)
      • زمان کوردی (زبان کردی)
      • کۆمەڵناسی (علوم اجتماعی)
      • ڕۆمان و چیرۆک (رمان و داستان)
      • هونەر و موسیقا (هنر و موسیقی)
      • دەروونناسی (روانشناسی-انگیزشی)
    • پرفروش های فارسی
      • ادبیات
      • تاریخ
      • علوم اجتماعی
      • روانشناسی و انگیزشی
    • کودک و نوجوان
      • شێعر (شعر)
      • چیرۆک (داستان)
      • زمان کوردی (زبان کردی)
      • زانستی (علمی)
    • نوشت افزار
      • پێنووس، قەڵەم (خودکار،روان نویس،مداد)
      • تێنووس (دفتر و دفترچه)
      • فانتێزی (فانتزی)
    • محصولات فرهنگی
      • تابڵۆکان (تابلوها)
        • کەسایەتی (شخصیتها)
        • ئەویندارانە (عاشقانه و فانتزی)
        • منداڵان و مێرمنداڵان(کودک و نوجوان)
    • ناشران همکار
      • بلاڤگە کوردستان (انتشارات کردستان)
      • بلاڤگە ڕاژە (انتشارات راژه)
        • عمومی
        • کودک و نوجوان
      • بلاڤگە مانگ (انتشارات مانگ)
        • عمومی
        • کودک و نوجوان
      • بلاڤگە ڕێگا (انتشارات ریگا)
        • عمومی
        • کودک و نوجوان
      • بلاڤگە گوتار (انتشارات گوتار)
        • عمومی
        • کودک و نوجوان
    سبد خرید
    بستن
    گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12

    گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12

    40,000 تومان

    در انبار موجود نمی باشد

    برای دیدن محصولاتی که دنبال آن هستید تایپ کنید.
    ورود | ثبت نام
    شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
    برگشت
    کد تایید را وارد کنید
    کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
    ورود با رمز عبور
    ارسال مجدد کد تا دیگر
    دریافت مجدد کد تایید
    برگشت
    رمز عبور را وارد کنید
    رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
    ورود با رمز یکبار مصرف
    بازیابی رمز عبور
    برگشت
    رمز عبور را وارد کنید
    رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
    بازیابی رمز عبور
    برگشت
    درخواست بازیابی رمز عبور
    لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
    برگشت
    کد تایید را وارد کنید
    کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
    ورود با رمز عبور
    ارسال مجدد کد تا دیگر
    دریافت مجدد کد تایید
    ایمیل بازیابی ارسال شد!
    لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
    تغییر رمز عبور
    یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
    تغییر رمز با موفقیت انجام شد

    ژین بوک مکانی برای همه علاقه‌مندان به کتابهای کوردی است. رد کردن

    فروشگاه
    0 مورد سبد خرید
    منو