ڕۆمان؛ سێ هەنگاو و سێدارەیەک(شەوی کۆتایی ژیانی شێخ سەعیدی پیران)نووسەر؛ جان دۆستوەرگێڕ: عەزیز گەردی
٭٭٭گێڕانەوەی هەنگاو بە هەنگاوی ڕۆمانی “سێ هەنگاو و سێدارەیەک” لە نووسینی جان دۆست لە سایتی ژینبوک www.zhinbook.ir
(ئەم ڕووداوانە لە تاریکیی شەو و لە ژێر سێبەری سێدارەدا قەوماون کە مەلی گڕگرتووی خەیاڵ باڵەفڕەی لە سەر دەکا. پێویستت بە ڕووناکی نییە بۆ ئەوەی بیخوێنیتەوە. تەنیا پێڵاوەکانی دڵت داکەنە و بە پێخاوسی بە سەر چقڵی ئەم ڕۆمانەدا بڕۆ.)سێ هەنگاو و فڕین…
هەنگاوی یەکەم؛یەکەم هەنگاوی لە ژیاندا بە بیر نەدەهات! بەڵام دایکی زۆر جار بە شادی باسی یەکەم هەنگاوی بۆ دەگێڕایەوە کە هاویشتی..: بەر لەوەی هەنگاوی یەکەم باوێی، وەکوو سمۆرەیەکی تۆقاو بە پێوە وەستابووی، بازووەکانت لێک کردبووە وەک ئەوەی بتەوێ بفڕی..هەنگاوی دووهەم ؛هاواری کرد:ـ ئەوە هاتمەوە!لەگەڵ ئەو هاوارەدا، کچێکی لە ماڵەوە بینی! لە جێی خۆی ڕەق ڕاوەستا. بوو بە پەیکەرێکی شەختە. مێشکی جمەی دەهات لە پرسیار وەکوو تۆپەڵی بەفر لە خەیاڵی گلۆر دەبوونەوە. کچەکە سەری لە گوستاخی ئەو گەنجە هەرزەکارە سووڕ ما و لە شوێن خۆی ڕەق بوو! بەروانکەی وەنەوشەیی کردەوە کە لچکێکی لەبەر پشدێنی زەردی نابوو و بە باڵای بەرزی، بێدەنگ و بێ جووڵە وەستا. تا ماوەیەک، شتاقیان قسەیان نەکرد. دەتگووت ڕووبارێکی شەختەی بێدەنگی لێکی دابڕاندوون..سەعید زاتی لە دەمارەکانی گەڕا. هەنگاوی بەرەو پەریخان نا تا گەیشتە کنی و چاوی لە ناو چاوی بڕی…دوو چاو بوون هەموو خەرمانی لەبیرکراوی منداڵێتییان لە دڵی دەرکرد و خستیانە بەر (با) شەنەبای بکا. دوو چاوی شین لرمەی شەپۆلی ترسناکی گەرداویان لێ دەهات. سەعید وڕ و کاس بوو. تووشی سەرەگێژە هات، کە هاتەوە هۆش خۆی، خۆی لە دیوی دایکی بینی، سەری لە سەرسەرینێکی تووک بوو. ئاگرێکی خۆش لە گۆڕک داگیرسابوو، ڕۆحی گەرم دەکردەوە..دایکی تەوێڵی سڕییەوە و کڵاوی لە سەر کردەوە. ماچی کرد … بە کارکەرەکەی گووت خواردنی بۆ ئامادە بکا..پەریخان بە باڵای وەک ئەلف ڕاستی چووە دەرەوە بۆ ئەوەی خواردن ئامادە بکا.چوێچکی خەیاڵی سەعید بە دوای ئەم ئەلفە وەک چڵەدار ناسکەدا، فڕی…دوا هەنگاو؛[ دوو سەرباز بازووەکانیان گرت، بە تینوێتی بۆ گۆڕەپانی سێدارەدانیان برد. یەکێ لە هاوڕێکانی لە دوورەوە هاواری کرد:ـ شێخ تینووە. تا ئاو نەخواتەوە مەیبەن.]ئیی تر ئاسمانی نەدەدی، سێدارەکانی نەدەدی، ڕووی سەربازەکانی نەدەدی..پەریخان لە ناو ئەو تەم و تاریکییە لە پشت پەردەیەکی سەوز کە ئیی تر ڕۆژێکی زێڕینی حەفتا پەڕی لە ناوەڕاست بوو، بەهێدی هاتە دەرەوە. قژی زێڕینی تەڕ و پەخشان بوو. جلکی ئاوی لێ دەچۆڕایەوە. پەریخان لە لێوی بیر وەستا. زەردەخەنەی هاتێ. هەنگاوێک چووە پێش، تاریکی وەک ڕەوە قەلێک لە بن پێیەکانی هەڵفڕی..
٭٭٭ڕۆمانی سێ هەنگاو و سێدارەیەک لە نووسینی نووسەری بەتوانا؛ جان دۆست هەڵگری گێڕانەوەیەکی مۆدێڕنە لە ژیان و بەسەرهاتی تڕاژیدیانەی شێخ سەعیدی پیران لە دوا ساتەکانی لە زینداندا کە بە ڕەوایەتێکی سرنجڕاکێش و تێکئاڵقاندنی سێ هەنگاو و سێدارەیەک لە سێ قۆناغی منداڵی و هەرزەکاری و کاتی لە سێدارەدانی شێخسەعیدی پیران دەخاتە چوارچێوەی ڕۆمانێکی مێژوویی ئەویندارانەوە
ڕوانین لەنێوان کەلتوور و سیاسەتدا
395,000 تومان قیمت اصلی: 395,000 تومان بود.355,000 تومانقیمت فعلی: 355,000 تومان.
مصیبت کردبودن
350,000 تومان قیمت اصلی: 350,000 تومان بود.315,000 تومانقیمت فعلی: 315,000 تومان.
سێ هەنگاو و سێدارەیەک
420,000 تومان قیمت اصلی: 420,000 تومان بود.378,000 تومانقیمت فعلی: 378,000 تومان.
موجود در انبار
توضیحات
توضیحات تکمیلی
| وزن | 0.250 کیلوگرم |
|---|
نظرات (0)
اولین نفری باشید که دیدگاهی را ارسال می کنید برای “سێ هەنگاو و سێدارەیەک” لغو پاسخ
محصولات مشابه
وقایع آرارات
نمره 0 از 5
شکست اردوی آهنین
نمره 0 از 5
کردستان سرخ
نمره 0 از 5
ارومیە در محاربە عالم سوز
نمره 0 از 5
جامعه شناسی مردم کورد
نمره 0 از 5
هەژار لە لووتکەدا
نمره 0 از 5

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.