کتێبی زمان، مێژوو، ناسنامە(هوریان،میدیان،کوردستان)
تۆژینەوەیەکی زمانی مێژوویی ئیتمۆلۆژیک لە نووسین و تۆژینەوەی هادی محەممەدی(هێدین)
“میللەتێ کە مێژووی خۆی نەناسێ، داهاتووی نییە” (ڤ.چرچیل)
هادی محەممەدی (هێدین):” کە دەستم دایە نووسینی ئەم وتارە، قەت بڕوام نەدەکرد کە بە چەندین بابەتی لە چەشنی زمانی سەرچاوە / زمانی هوری، زمانی مادی،زمانی پاڵەیی/کوردی گۆرانی و دنیای میتۆلۆژی هوری بگەم کە پێویستم بە پشکنین و توێژینەوەی وردتر بێت تا ئەڵقە و جمگەکانی پێوەندی نێوان زمان کولتوری کوردی نوێ و زمان کولتوری مادی ئەڤێستایی ببینمەوە. قەت بڕوام نەدەکرد کە لە درێژەی کارێکی دە ـ پازدە ساڵەدا زەردەشت و زەردەشتیزم تێپەڕێنم و بە ژنیکۆکراتی و دینی لادینی مێهر زورڤانیسم بگەم…
هەر دەگەڕام و دەمپشکنی و شتی تازە دەهاتنە ئاراوە، هەر لە کەوانەی سەوزی توروس زاگرۆس تا زمانی بەردنووسەکان، هەر لە شعرەکانی فەهلەویات تا کوردەکانی خۆراسان، هەر لە دەقی سەرئەنجام تا دینی میترا، هەر لە ئاینی یارسان تاکوو دینی ئێزیدی و داسنییان… کۆمەڵێ باس و بابەت دەهاتنە ئاراوە کە لە ڕووی زمان و کولتوور، مێژوو و ئەندێشەوە پێوەندی تۆکمە و دیالکتیکیان پێکەوە هەبوو و کاریان لە سەر نەکرابوو، پێویستیان بە ڕوونکردنەوە و تۆژینەوەی ورد و زانستی هەبوو…
هەر بەم پێیە نووسەر و توێژەری کتێبی؛ “زمان، مێژوو، ناسنامە” بۆ ئەوەی کە بەشێک لەم بۆشایییە بەرینە پڕ بکاتەوە هەر لە ئاریان ڤاچ تا زمانی کوردی گۆرانی کە پێی وایە ڕێک دەبێتە زمانی پاڵەیی خوارین، کۆمەڵێ پرسیار و پرس و بابەتی گرینگی مێژوویی، زمانی، مێتۆلۆژیک و ئێتمۆلۆژیکی ورووژاندووە و بەپێی توانا و زانیاری خۆی و سەرچاوە گرینگەکانی مێژوویی ڕاڤەی کردووە کە دەکرێت ببێت بە هەوێن و ئیلهامی زۆر کاری گرینگتری لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی بەرفراوانتر و پڕبایخدارتر….چوونکە ئەم کارە بە شێوەی تریلۆژی(سیانە)ی “زمان،مێژوو،ناسنامە”، “دینی مێهر زورڤانیسم”،” ڕاڤە و ئێتمۆلۆژی وشەکان” بەرهەم هاتووە. توێژەر تێدەکۆشێ بە ڕاڤە و توێژینەوە، بەپێی بەڵگە و ئارگومێنتی زمانی، مێژوویی، میتۆلۆژیک، ئێتمۆلۆژیک و نیشانەناسانە بە ڕەگ و ڕیشەی زمان، مێژوو و کولتووردا ڕۆبچێ و تەم و تاریکی لە سەر ڕاستی و ناڕاستییەکان ڕاماڵێ…ئەم توێژینەوەیە ئەگەرچی زیاتر بواری زمانی کوردی دەگرێتەوە بەڵام پرسی هەرە گرینگی ناسنامە بووە، گەرچی لە هەمبەر شیکاری و بە بەڵگەمەندکردنی زمان پتر پشت بە نیشانەناسی و ئێتمۆلۆژی وشەکان دەبەستێ، بەڵام لە هەمان کاتدا بە دیدگایەکی ئابستراکت سەیری زمان ناکات و پێی وایە کە زمان لە جەرگەی دۆخی مێژوویی، ئابووری، سیاسی، کولتووری و کۆمەڵایەتیدا گەشە دەکات، هەر بۆیە
لە زۆر شوێندا پشت بە فاکت و بەڵگەی مێژوویی و کولتووریش دەبەستێت و پێی وایە مێژوو، زمان، جیهانبینی، نەریت(ترادیسیۆن)،کولتوور و…لەو توخمانەن کە ناسنامە پێک دەهێنن.
زمان، مێژوو، ناسنامە
495,000 تومان قیمت اصلی: 495,000 تومان بود.445,500 تومانقیمت فعلی: 445,500 تومان.
کتێبی زمان، مێژوو، ناسنامە (هوریان،میدیان،کوردستان)تۆژینەوەیەکی زمانی مێژوویی ئیتمۆلۆژیک لە نووسین و تۆژینەوەی هادی محەممەدی(هێدین)“میللەتێ کە مێژووی خۆی نەناسێ، داهاتووی نییە” (ڤ.چرچیل)هادی محەممەدی (هێدین):” کە دەستم دایە نووسینی ئەم وتارە، قەت بڕوام نەدەکرد کە بە چەندین بابەتی لە چەشنی زمانی سەرچاوە / زمانی هوری، زمانی مادی،زمانی پاڵەیی/کوردی گۆرانی و دنیای میتۆلۆژی هوری بگەم کە پێویستم بە پشکنین و توێژینەوەی وردتر بێت تا ئەڵقە و جمگەکانی پێوەندی نێوان زمان کولتوری کوردی نوێ و زمان کولتوری مادی ئەڤێستایی ببینمەوە. قەت بڕوام نەدەکرد کە لە درێژەی کارێکی دە ـ پازدە ساڵەدا زەردەشت و زەردەشتیزم تێپەڕێنم و بە ژنیکۆکراتی و دینی لادینی مێهر زورڤانیسم بگەم…هەر دەگەڕام و دەمپشکنی و شتی تازە دەهاتنە ئاراوە، هەر لە کەوانەی سەوزی توروس زاگرۆس تا زمانی بەردنووسەکان، هەر لە شعرەکانی فەهلەویات تا کوردەکانی خۆراسان، هەر لە دەقی سەرئەنجام تا دینی میترا، هەر لە ئاینی یارسان تاکوو دینی ئێزیدی و داسنییان… کۆمەڵێ باس و بابەت دەهاتنە ئاراوە کە لە ڕووی زمان و کولتوور، مێژوو و ئەندێشەوە پێوەندی تۆکمە و دیالکتیکیان پێکەوە هەبوو و کاریان لە سەر نەکرابوو، پێویستیان بە ڕوونکردنەوە و تۆژینەوەی ورد و زانستی هەبوو…هەر بەم پێیە نووسەر و توێژەری کتێبی؛ “زمان، مێژوو، ناسنامە” بۆ ئەوەی کە بەشێک لەم بۆشایییە بەرینە پڕ بکاتەوە هەر لە ئاریان ڤاچ تا زمانی کوردی گۆرانی کە پێی وایە ڕێک دەبێتە زمانی پاڵەیی خوارین، کۆمەڵێ پرسیار و پرس و بابەتی گرینگی مێژوویی، زمانی، مێتۆلۆژیک و ئێتمۆلۆژیکی ورووژاندووە و بەپێی توانا و زانیاری خۆی و سەرچاوە گرینگەکانی مێژوویی ڕاڤەی کردووە کە دەکرێت ببێت بە هەوێن و ئیلهامی زۆر کاری گرینگتری لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی بەرفراوانتر و پڕبایخدارتر….چوونکە ئەم کارە بە شێوەی تریلۆژی(سیانە)ی “زمان،مێژوو،ناسنامە”، “دینی مێهر زورڤانیسم”،” ڕاڤە و ئێتمۆلۆژی وشەکان” بەرهەم هاتووە. توێژەر تێدەکۆشێ بە ڕاڤە و توێژینەوە، بەپێی بەڵگە و ئارگومێنتی زمانی، مێژوویی، میتۆلۆژیک، ئێتمۆلۆژیک و نیشانەناسانە بە ڕەگ و ڕیشەی زمان، مێژوو و کولتووردا ڕۆبچێ و تەم و تاریکی لە سەر ڕاستی و ناڕاستییەکان ڕاماڵێ…ئەم توێژینەوەیە ئەگەرچی زیاتر بواری زمانی کوردی دەگرێتەوە بەڵام پرسی هەرە گرینگی ناسنامە بووە، گەرچی لە هەمبەر شیکاری و بە بەڵگەمەندکردنی زمان پتر پشت بە نیشانەناسی و ئێتمۆلۆژی وشەکان دەبەستێ، بەڵام لە هەمان کاتدا بە دیدگایەکی ئابستراکت سەیری زمان ناکات و پێی وایە کە زمان لە جەرگەی دۆخی مێژوویی، ئابووری، سیاسی، کولتووری و کۆمەڵایەتیدا گەشە دەکات، هەر بۆیە لە زۆر شوێندا پشت بە فاکت و بەڵگەی مێژوویی و کولتووریش دەبەستێت و پێی وایە مێژوو، زمان، جیهانبینی، نەریت(ترادیسیۆن)،کولتوور و…لەو توخمانەن کە ناسنامە پێک دەهێنن.
موجود در انبار
| وزن | 0.250 کیلوگرم |
|---|

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.