کتێبی “ڕوانگە و ڕۆشنگەری” لە نووسینی کەریم نەویدی “تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی سرووشتی لە ڕێگای هەڵسەنگاندنی شێوازە هەنووکەیەکانی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی بەدی دێت.” من گومان دەکەم سەردەمێک هەیە کە لەودا تاکی مرۆڤ ئارەزووی وێستانی دەبێت..کتێبی “ڕوانگە و ڕۆشنگەری” بە شێوەیەکی زانستی و ڕوانگەیییە جیاوازەکانی ڕوانین بۆ فەلسەفەی ڕۆشنگەری و ئەندێشەی سەردەمیانەی ڕۆشنگەری لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی ژیاری و شارستانییەتدا دەخاتە بەر باس و شڕۆڤە و لێکدانەوەی زانستیانە، نووسەر لەم کتێبەدا بەدوای وڵام و شڕۆڤە و تاووتوێی چەندین پرس و پرسیاری تایبەتدا دەگەڕێ کە لە ڕوانگەی بیرمەندانی وەک ئێرنێست کاسیرێڕ، ماکس هۆرکهایمێڕ،ئادڕنۆ، هوسڕێل، دێکارت، کانت، هێگل، هایبێر ماس و..هتد کەڵکی وەرگرتووە بۆ ڕوانین و وردبوونەوە و ڕۆچوون بە ناخی پرسیارگەلێک لە چەشنی؛ـ ڕۆشنگەری چییە؟ و ڕۆشنگەری بەرەو کوێ؟ ـ ڕۆشنگەری و کاریگەرییەکەی بە سەر مرۆڤی ڕۆژهەڵاتیدا تا چ ڕادەیەک ؟ داخوا پڕۆژەی ڕۆشنگەری سڕینەوەی سێحر و ئەفسوون و ئۆستوورە لە جیهان و دابینکردنی مەعریفە و زانست لە جێگای ئەوانەدا بووە؟ توێژەر بەپێی بەڵگە و ڕوانگەی بیرمەندان چۆن دەڕوانێتە مێژووی ڕۆشنگەری و بەدواداچوون بۆ وەرگرتن و دۆزینەوەی وڵامی پرسیارگەلێکی تر لەم چەشنە؟لە درێژەدا توێژەر پێمان دەڵێت کە؛ڕۆشنگەری مێژوویییەکی پڕ هەڵسوکەوتی هەیە. مرۆڤ لە سەردەمە کۆنەکانەوە بیری لە سرووشت و دیاردەکانی دەورووبەری خۆی کردۆتەوە و بەپێی گەشەی مێشک و بیری خۆی وڵامی پێویستی بۆ زۆر لە داڵغە و پرسیار و ڕووداوە سەرنجڕاکێشەرەکانی دۆزیوەتەوە کە لە سەرەتادا زۆر کاڵ و سادە بوون. جا لە قۆناغە مێژوویییە جیاوازەکاندا و لە ئاست هۆش و بیر و بەکارهێنانیان، وردە وردە هزر و هۆشی گەشەی سەندووە و بە تازەگەرییەکانی خۆی تا ئەو جێیەی کە بواری بووە ژیانی بۆ خۆی ئاسانتر کردۆتەوە.ڕۆشنگەری وەک بیری تازە و پێشکەوتوو هەمیشە ڕەوتێک بووە کە ویستوویەتی مرۆڤ لە زنجیری دڵەڕاوکە و ترس و خۆف و زاڵبوونیان بە سەر ژیان و چارەنووسیا خۆی ڕزگار بکات، کە ڕەنگە لە زۆر بواری تەکنیکی و ژیانی مرۆڤ دەوری کاریگەری هەبووبێت بەڵام نەیتوانیوە بە باشی و بە حەقیقی خەونەکانی بۆ ڕزگاری بەدی بێنێت و لە زۆر هەل و بوارەدا بە کارەسات کێشراوە…
بەعس و ئایدۆلۆژیا
600,000 تومان قیمت اصلی: 600,000 تومان بود.540,000 تومانقیمت فعلی: 540,000 تومان.
زمان، مێژوو، ناسنامە
495,000 تومان قیمت اصلی: 495,000 تومان بود.445,500 تومانقیمت فعلی: 445,500 تومان.
ڕوانگە و ڕۆشنگەری
450,000 تومان قیمت اصلی: 450,000 تومان بود.405,000 تومانقیمت فعلی: 405,000 تومان.
موجود در انبار
توضیحات
توضیحات تکمیلی
| وزن | 0.150 کیلوگرم |
|---|
نظرات (0)
اولین نفری باشید که دیدگاهی را ارسال می کنید برای “ڕوانگە و ڕۆشنگەری” لغو پاسخ
محصولات مشابه
بەرەو ڕێنووسی پێوەری کوردی
نمره 0 از 5
فەلسەفەی ڕزگاری
نمره 0 از 5
معادن ڕۆژهەڵات
نمره 0 از 5
سێبەری سەنتوور
نمره 0 از 5

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.