کۆی چیرۆکەکان
نووسەر: شێرزاد حەسەن
بابەت: چیرۆک
..خۆری دەم کەل لە پرتەقاڵێکی گەورە دەچوو، ئەو پرتاقاڵەی منداڵە داهۆڵەکان دیویانە و تامیان نەکردووە. ئەم جارەیان تۆزەکە زەڕکەفتی و زەردەپەڕیش هەموو گەردیلەیەکی دادەگیرساند. دە داهۆڵەمنداڵ لە پشتی پیکەبەکە کەوتبوونە سەر یەکدی، هەزاران مەلیش ببوونە چەتری سەر سەریان، دەتوت دەیانهەوێ دڵی منداڵە داهۆڵەکان بدەنەوە. بە چریکەیەکی جەرگبڕ ئاسمانیان کاس دەکرد، وەک ئەوەی بیانلاوێننەوە. چەلەبی سەری لە پەنجەرەکەوە دەرهێنا و تفی هەڵدەدا، مەل و فڕندەی دنیای بە نەفرەت دەکرد. کتوپڕ بارانی ڕیقنە دایکرد و بەر دەم و لووت و سمێڵ و چەناگە و چاوی چەلەبی کەوت. هەر زوو ژیژکئاسا سەری بردەوە ژوورێ. لە ڕقان و بێئاگا لە خۆی دەستی ڕاستەی بەردا و کۆڵەمستێکی خێواندە سەر و جامانەی حەمە داهۆڵ و پەڕاندی. ئەم خەنییەوە، بێئەوەی بزانێ بۆ؟!

فرشید عزتی –
با سلام
این کتاب مجموعه داستانه؟
zhinbook –
باسلام. بلە مجموعە داستان هستش.
فرشید عزتی –
چون اگه مجموعه داستانه میخوام خریداری کنم. کتاب 578 صفحه ست میخوام تعداد زیادی داستان کوتاه باشه اینطور هست؟ چند تا داستانه؟ پاسخ بدید ممنون میشم.
zhinbook –
کۆی چیرۆکەکان مجموعە 4 کتاب بە نام های تەنیایی،گوڵی ڕەش،گەڕەکی داهۆڵەکان، پیرەپەپوولەکانی ئێواران شیرزاد حەسەن هستش کە با هم چاپ شدە. بیشتر از 30 داستان هستش. ما کتاب بژی حکوومەت را بە شما پیشنهاد میکنیم.در سایت ژین بووک موجود هستش.
فرشید عزتی –
هر دو رو سفارش میدم ممنون