پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان
نووسەر: شێرزاد حەسەن
بابەت: ڕۆمان
…کە ئاوڕت دایەوە پێدەشتێکی پان و بەرینت بەجێ دەهێشت، ڕووت وەک بەری دەست. بە ئاسمانەوەش، نیزیک بە سەر سەرتەوە قاژەقاژی دەیان پۆلە ڕیشۆڵە کە خۆی دەدا لە هەزاران، کاسیان دەکردی. هەر دەتوت بۆ مەرگ و دیلییەتی ئەو سەدان ڕیشۆڵە بەندکراوەی نێو تۆڕەکەی سەر پشتی کەرە دێزەکەت دەیانقریشکاند. ترسایت لەوەی بە هێزی هەزاران دەنووک و چڕنووک تۆ و دێزە و تۆڕی پڕ لە ڕیشۆڵە بە ئاسماندا هەڵفڕێنن. هێشتا گەڕەک لێتەوە زۆر دوورە. وای لەو گەڕەکە کۆن و پەڕپووتە!

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.