تەمی سەر خەرەند
نووسەر: شێرزاد حەسەن
بابەت: ڕۆمان
ئەو هەموو شارانەی پڕن لە دز و چەتە و پیاوکوژ و جوامێر، ئەو هەموو عاشقانەی دەمرن و ناگەن بە وەسڵی یار، ئەو ئەژدیهایانەی بەری ڕووباریان دەگرت و ئەو هەموو سیمرخەی بە سەر شاراندا دەیانگەڕاندم، ئەو هەموو ساڵ و ڕۆژ و مانگانە، ئەو هەموو کەلاوە و کۆشکانە؛ من دەمزانی سینەی نەنکم گەلێک لەوە تەنگترە جێگەی ئەو هەموو مەملەکەتانەی تێدا ببێتەوە، هەر بۆیە ئەوەندە گران بە سەر سەرمەوەیە. وەها گەمارۆی باڵا ساوا و کوڵەکەمی دا کە ئیدی تەواو، من هیچم نەدەدی، هیچم نەدەبیست. هاژەهاژی چەمەکەی نێو خەرەندیش لە هەر دوو گوێمدا دەخنکا و دەمرد. خۆیشم بە دەم قوڵپی هەنسکەوە هەناسە بە هەناسە دەخنکام و گەرد بە گەرد دەتوامەوە و لە نێو تەمتوومانەکەدا بزر دەبووم!

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.