دوای قورسایی ڕازەکان، لەنێو دڵی یامۆتادا، ناونیشانیی دووهەمین پێنجێنەی ئاکی شیمازاکی، ژنە نووسەری کێبێکی بە ڕەچەڵەک ژاپۆنییە کە لەم پێنج ڕۆمانانە پێک دێ: میتسووبا (٢٠٠٦)، زاکوورۆ (٢٠٠٨)، تۆنبۆ (٢٠١٠)، تسووکووشی (٢٠١٢) و یامابووکی (٢٠١٣). لەم پێنجێنەیەدا، ئاکی شیمازاکی باس لە پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان کار و ژیانی خێزانی لە کۆمەڵگەی ژاپۆندا دەکا و ژاپۆنێکی زۆر جیاواز لە هی میدیاکانمان دەخاتە بەر چاو. ئەم ڕۆمانە بە قەبارە بچووک و سرنجڕاکێشانە، هاوکات کە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە و لە چەند گۆشە نیگای جیاوازەوە ڕووداوێک دەگێڕنەوە، دەکرێ بە شێوەیەکی سەربەخۆش بخوێندرێنەوە.
ڕۆمانی چوارەم:
یووکۆ، لە جەژنی سیانزەهەمین ساڵیادی لەدایکبوونی کچەکەی میتسووبادا، شەمچەیەک دەدۆزێتەوە کە بە نیگاری گیای کلکەئەسپ ڕازێنراونەتەوە. ئەم شەمچەیە گەلێک نهێنیی شاراوەی لە پشتەوەیە کە بەرە بەرە بۆ یووکۆ ڕوون دەبنەوە. وەک ئەوەی دەنکە شەمچەیەکی لە شەوی تاریک داگیرساندبێ. پەیبردن بە نهێنییەکان گۆڕانکاریی بەسەر هەستەکانیی یووکۆدا دێنێ و تێڕوانینی لەمەڕ ژیانی خێزان و بەختەوەری دەگۆڕێ. دوای سیانزە ساڵ ژیانێکی ئارام، شانبەشانی پیاوێکی ڕووڕاست و لەبەردڵان، یووکۆ بۆی دەردەکەوێ هاوسەرەکەی ئەو کەسە نییە کە بیری لێ کردووەتەوە و تازە دەزانێ بۆچی بنەماڵەی هاوسەرەکەی هێندە پێداگر و دڵخۆش بوون کە مێردی پێ بکا.


تسووکووشی
118,000 تومان 106,000 تومان
- پێناسە:
- ناوی کتێب: تسووکووشی
- نووسەر: ئاکی شیمازاکی
- وەرگێڕان: سەلاحەدین بایەزید
- بڵاوگە: مادیار
- شابەک: 0-80-6525-622-978
- بابەت: رۆمان
- ئەژماری لاپەڕە: 108
- قەوارە: ڕوقعی
- جۆری بەرگ: نەرم
- نۆرەی چاپ: یەکەم
- ساڵی چاپ: 1399
ناموجود
دسته: رمان و داستان, کتێبی کوردی
برچسب: ئاکی شیمازاکی, تسووکووشی, رمان کردی ژین بوک, ڕۆمان کوردی, ژین بوک, سەلاحەدین بایەزید, نشر مادیار
توضیحات
توضیحات تکمیلی
وزن | 0.300 کیلوگرم |
---|
نظرات (0)
اولین کسی باشید که دیدگاهی می نویسد “تسووکووشی” لغو پاسخ
نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.