زه‌وق و هه‌ستى هونه‌رى پێويستييان به سۆز و خۆشه‌ويستى خه‌ڵكه، پێويستييان به‌وه‌یه لێيان تێبگه‌ى و هه‌ستيان پێبكه‌ى، كاتێك له ئامانجه‌كه‌ت نزيك بوویه‌وه ئه‌وكات ده‌بينى كه خه‌ڵكی گه‌لۆر و خراپ چ هه‌ڵسوكه‌وتێكت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. وه‌به‌ر تانه و ته‌شه‌رانت ده‌ده‌ن و به چاوێكی سووك چاو له هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش ده‌كه‌ن كه به ره‌نجى شانت و به ئاره‌قه‌ى نێوچاوان و هه‌ژارى و برسێتى و شه‌ونخوونى وه‌ده‌ستت هێناون. هاوڕێ ناڕاسته‌قینه‌كانت ئیتر نابنه هانده‌ر و دڵگه‌رميت و ناشبنه مایه‌ى هێوری و خه‌مخۆريت. ئه‌وان هه‌رچی باشی و جوانى له تۆ دایه به خۆتی ناڵێنه‌وه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه، ئه‌وان له رووى حه‌سوودی و چاوچنۆكییانه‌وه له كایه‌ك كێوێكت بۆ دروست ده‌كه‌ن و لێفه له‌سه‌ر هه‌تيوانت هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. ئه‌وان جيا له عه‌يب و عاره‌كانت هیچ شتێكی ديكه‌ت پێ ناڵێنه‌وه، له هه‌ر جێیه‌ك له‌ته‌رێك بده‌ى يان تووشی هه‌ڵه‌یه‌كى بچووكيش بی، به دزيیه‌وه لێت هه‌ڵده‌گرنه‌وه و لێت له هه‌ڵڵا ده‌ده‌ن و نه‌هێنییه‌كانت ئاشكرا ده‌كه‌ن و دوور له چاوى خۆت به سووكایه‌تى و بێڕێزيیه‌وه لاساييت ده‌كه‌نه‌وه و چێژ له هه‌موو ناكامى و نامراديیه‌كانت وه‌رده‌گرن.


نێتووشکا نێسڤانۆڤا
198,000 تومان 178,000 تومان
- پێناسە:
- ناوی کتێب: نێتووشکا نێسڤانۆڤا
- نووسەر: فیۆدۆڕ دۆستۆیۆفسکی
- وەرگێڕ: رەند زارعی
- بڵاوگە: مادیار
- شابەک: 4-53-6525-622-978
- بابەت: ڕۆمان
- ئەژماری لاپەڕە: 320
- قەوارە: ڕوقعی
- جۆری بەرگ: نەرم
- نۆرەی چاپ: یەکەم
- ساڵی چاپ: 1398
ناموجود
توضیحات
توضیحات تکمیلی
وزن | 0.400 کیلوگرم |
---|
نظرات (0)
اولین کسی باشید که دیدگاهی می نویسد “نێتووشکا نێسڤانۆڤا” لغو پاسخ
نقد و بررسیها
هنوز بررسی‌ای ثبت نشده است.