کتێبی نیری یەخسیری “under the yoke” لە نووسینی ئیڤان ڤازۆڤ، یەکێک لە بەرهەمە بەنرخەکانی ئەدەبی وڵاتی بولغاریایە کە بە زیاتر لە سی زمانی زیندووی دونیا وەرگێڕدراوەتەوە...
چیرۆکی نیری یەخسیری لە شارێکی چکۆلە لە ناوەندی بولغاریا بە نێوی بیالاچێراکۆوا ڕوو دەدات، نووسەر لەو شاهکارەی خۆیدا ژیانی نەتەوەی بولغار لە سەردەمێکی تایبەتی مێژوویی، واتە لەو کاتەیدا کە خەریکە لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەری پێنجسەد ساڵەی تورکەکانی عوسمانی ڕزگار دەبن، بە شێوەیەکی سرنجڕاکێش دەگێڕێتەوە. نیری یەخسیری بەسەرهاتی خۆڕاگری و خەباتی نەتەوەیەکە بۆ ڕزگاری و دەستەبەرکردنی ئازادی و سەربەخۆیی…
نەبەز جەهانگیرپوور بۆ وەرگێڕانی ئەم کتێبە بە زمانی کوردی، لە سەرچاوە فارسییەکەی “در زیر یوغ” وەرگێڕدراوی «محەممەد قازی» کەڵکی وەرگرتووە.
نیری یەخسیری پێکهاتوو لە چەندین تابڵۆی تڕاژێدی، ئەوین و خۆشەویستی و ژیانی ژێرچەپۆکەیی و دیلی و یەخسیری و هەروەها ڕەنگدانەوەی بیروباوەڕی نەتەوەیەکی ئازادیخواز و باوەڕمەند بە هێزی ڕاپەڕین.
نیری یەخسیری | دووبەرگی
390,000 تومان قیمت اصلی 390,000 تومان بود.312,000 تومانقیمت فعلی 312,000 تومان است.
- نووسەر: ئیڤان ڤازۆڤ
- وەرگێڕ: نەبەز جەهانگیرپوور
- بڵاوگە: ڕاژە
- شابەک: 6-0-93934-622-978
- بابەت: ڕۆمان
- ئەژماری لاپەڕە: 850
- بەرگی یەکەم: 414
- بەرگی دووهەم: 436
- قەوارە: ڕوقعی
- جۆری بەرگ: نەرم
- نۆرەی چاپ: یەکەم
- چاپ: 1402
موجود
وزن | 800 کیلوگرم |
---|
محصولات مرتبط
ئەفسانەی چیای ئاگری
هەڵبژاردەیەک لە کورتە چیرۆکە کۆنەکانی دونیا
سەمای چارەنووس
رۆژژمێری شارێک (4 بەرگ)
خەج و…
خولیاکانی ئاغای وەک مرۆڤ
ساڵەکانی پڕ لە کارەسات
ژین بوک | فروشگاه کتاب
فروشگاە ژین بوک عرضە کنندە انواع کتاب در زمینه تاریخی، رمان و داستان، علوم اجتماعی، شعر و … است. فروشگاه ژین بوک در صفحات محصول خود توضیحاتی درباره کتابها را در اختیار شما قرار میدهد. شما از طریق این فروشگاه میتوانید کتاب مورد نظر خود را مشاهده و تهیه نمایید.
ژین بوک فروشگاه آنلاینی است که به صورت تخصصی روی کتابهای کوردی تمرکز دارد و هدف ژین بوک دسترسی آسان خواننده کوردزبان بە کتابهای کوردی در سراسر کوردستان ایران است.ژین بوک آماده همکاری با تمام ناشران و نویسندگان کتاب کوردی میباشد.
ژین بوک مکانی برای همه علاقهمندان به کتابهای کوردی است. با ما همراه شوید
ارتباط با ما
- ارتباط با پشتیبانی: 09149444013 / 09361709776
ما را در شبکه های اجتماعی دنبال کنید
تمامی حقوق این سایت متعلق به فروشگاه اینترنتی کتاب و محصولات فرهنگی ژینبوک می باشد.
نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.