ژین بوک مکانی برای همه علاقه‌مندان به کتابهای کوردی است. رد کردن

فروشگاه ژین‌بوک
  • عضویت / ورود
  • حساب کاربری من
    • پیشخوان
    • سفارش‌های من
    • آدرس
0 مورد 0 تومان
منو
فروشگاه ژین‌بوک فروشگاه ژین‌بوک
جستجو
0 مورد 0 تومان
  • کتێبی کوردی (کتاب کردی)
    • ئەدەبیات (ادبیات)
    • ژیاننامە (زندگی نامه)
    • شێعر (شعر)
    • مێژووی (تاریخی)
    • زانستی (علمی)
    • کورمانجی (کرمانجی)
    • زمان کوردی (زبان کردی)
    • کۆمەڵناسی (علوم اجتماعی)
    • ڕۆمان و چیرۆک (رمان و داستان)
    • هونەر و موسیقا (هنر و موسیقی)
    • دەروونناسی (روانشناسی-انگیزشی)
  • پرفروش های فارسی
    • ادبیات
    • تاریخ
    • علوم اجتماعی
    • روانشناسی و انگیزشی
  • کودک و نوجوان
    • شێعر (شعر)
    • چیرۆک (داستان)
    • زمان کوردی (زبان کردی)
    • زانستی (علمی)
  • نوشت افزار
    • پێنووس، قەڵەم (خودکار،روان نویس،مداد)
    • تێنووس (دفتر و دفترچه)
    • فانتێزی (فانتزی)
  • محصولات فرهنگی
    • تابڵۆکان (تابلوها)
      • کەسایەتی (شخصیتها)
      • ئەویندارانە (عاشقانه و فانتزی)
      • منداڵان و مێرمنداڵان(کودک و نوجوان)
  • ناشران همکار
    • بلاڤگە کوردستان (انتشارات کردستان)
    • بلاڤگە ڕاژە (انتشارات راژه)
      • عمومی
      • کودک و نوجوان
    • بلاڤگە مانگ (انتشارات مانگ)
      • عمومی
      • کودک و نوجوان
    • بلاڤگە ڕێگا (انتشارات ریگا)
      • عمومی
      • کودک و نوجوان
    • بلاڤگە گوتار (انتشارات گوتار)
      • عمومی
      • کودک و نوجوان
-20%فروخته شده
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی چوارەم، ژمارەی 9 و 10
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی یەکەم، ژمارەی دووهەم
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی یەکەم ژمارەی سێیەم
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ژمارەی پێنج و شەش
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی سێهەم، ژمارەی حەوت
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی سێهەم، ژمارەی هەشتەم
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی یەکەم، ژمارەی چوارەم
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 11
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی شەشەم، ژمارەی 13
برای بزرگنمایی کلیک کنید
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی چوارەم، ژمارەی 9 و 10
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی یەکەم، ژمارەی دووهەم
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی یەکەم ژمارەی سێیەم
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ژمارەی پێنج و شەش
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی سێهەم، ژمارەی حەوت
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی سێهەم، ژمارەی هەشتەم
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی یەکەم، ژمارەی چوارەم
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 11
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 12
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی شەشەم، ژمارەی 13
خانه کتێبی کوردی علمی پەکی گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN (ژمارەی 2 تا 13)
بهار کردی
بهار کردی 398,000 تومان قیمت اصلی: 398,000 تومان بود.358,200 تومانقیمت فعلی: 358,200 تومان.
بازگشت به محصولات
شناخت مسئلە کرد در ترکیە
شناخت مسئلە کرد در ترکیە 258,000 تومان قیمت اصلی: 258,000 تومان بود.232,000 تومانقیمت فعلی: 232,000 تومان.

پەکی گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN (ژمارەی 2 تا 13)

244,000 تومان قیمت اصلی: 244,000 تومان بود.195,000 تومانقیمت فعلی: 195,000 تومان.

  • گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN  ساڵی یەکەم، ژمارەی دووهەم
  • گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی یەکەم ژمارەی سێیەم
  • گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی یەکەم، ژمارەی چوارەم
  • گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی دووهەم، ژمارەی پێنج و شەش
  • گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی سێهەم، ژمارەی حەوت
  • گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی سێهەم، ژمارەی هەشتەم
  • گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN  ساڵی چوارەم، ژمارەی 9 و 10
  • گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN  ساڵی پێنجەم، ژمارەی 11
  • گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN  ساڵی پێنجەم، ژمارەی 12
  • گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN  ساڵی شەشەم، ژمارەی 13

در انبار موجود نمی باشد

دسته: علمی, گۆڤاری هۆژین برچسب: پک مجلە علمی هوژین با تخفیف ویژە, پەکی گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ژمارەی 2 تا 13, خرید مجلە هوژین, گۆڤاری زانستیی هۆژین, مجلە علمی هوژین, مجلە علمی هوژین ژین بوک, هۆژین HOJIN
اشتراک گذاری:
  • توضیحات
  • توضیحات تکمیلی
  • نظرات (0)
توضیحات

گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN

وشەی زانست ئەو وشە سەرەکییەیە کە لەم سەردەمەدا یەکجار زۆر دەبیسرێت. هەر پێشکەوتنێک لە بوارگەلی مرۆڤایەتی، پزیشکی، تەکنەلۆجیا و ئەندازیاریدا، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بە زانستەوە بەستراوەتەوە. هەر ئامرازێک کە لە کاروباری ڕۆژانەماندا کاری پێدەکەین، لەسەر بنەمای لقێکی زانست ساز کراوە. بۆ کێشە تەندروستییەکان، لە دەروونییەوە تاکوو جەستەیی، بەدوای هۆکار و چارەسەری زانستییەوەین، و بۆ زۆر هۆکار و کێشەی تریش؛ ئەمانە زانستیان کردووە بە بەشێکی نەپساوە لە ژیانی ڕۆژانەمان. بەڵام وشەی زانست لە ڕاستیدا واتای چییە و لە کوێوە هاتووە؟

وشەی زانست بە ئەگەرێکی زۆر لە سەدەی ١٦ی زایینیدا لەلایەن فەیلەسووفێکی ئینگلیزی بەناوی فرانسیس بەیکنەوە داهات. بەیکن بە باوکی فەلسەفەی ئەزموونگەری ناسراوە و جەختی لە بەرهەمهێنانی زانست تەنیا بەپێی بەڵگەهێنانەوەی ئەزموونگەرانە و ڕوانینی وردبینانە لە ڕووداوە سروشتییەکان دەکردەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٩دا، لێژنەی زانست لە وڵاتی بریتانیا بڕیاری دا کە پێناسەیەکی ڕوونتر لە وشەی “زانست” بڵاو بکاتەوە. لێژنەی زانست ڕێکخراوەیەکە لە وڵاتی بریتانیا کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا دامەزرا. چالاکیی سەرەکیی ئەم ڕێکخراوەیە برەوپێدان، پێشخستن، و بڵاوکردنەوەی زانست و فێرکارییە، لە هەر دوو بەشی زانستە پوختەکان و زانستە جێبەجێکراوەکان، بۆ بەرژەوەندیی گشتیی کۆمەڵگە. پاش کۆبوونەوە بۆ ماوەی نزیک یەک ساڵ، لێژنەکە لەسەر پێناسەیەکی نوێ بۆ وشەی زانست پێک هات، کە لەوانەیە یەکەم پێناسەی فەرمی بۆ ئەم وشەیە بێت. پێناسەکە ئاوایە:

“زانست بریتییە لە شوێنکەوتنی زانین و تێگەیشتن لە دونیای سروشتی و کۆمەڵایەتی، بە پەیڕەوکردنی مێتۆدگەلی سیستماتیک، لەسەر بنەمای بەڵگە.

پێویستە سەرنج بدرێت بە جیاوازیی نێوان دوو وشەی زانست و زانین. زانین بە کۆی ئەو شتانە دەگوترێت کە دەیانزانین، بەڵام لەوانەیە هەموویان نەکەونە بازنەی زانستەوە. خاڵێکی بەرچاوی ئەم پێناسەیە ئەوەیە کە جگە لە زانینی جێگر (واتە ئەو شتانەی کە ئێستا دەیانزانین)، لەخۆگری شوێنکەوتنی زانینیشە (واتە هەر کردەوەیەکی پەیوەندیدار لەگەڵ خوڵقاندنی زانینی نوێ). هەروەها، پێناسەکە زانست تەنیا بە دونیای “سروشتی” و “کۆمەڵایەتی”یەوە سنووردار دەکات، نەک بە دونیای خەیاڵی یان سەرووسروشتییەوە. هەروەها، گرنگیی هەبوونی “بەڵگە” لە خولقاندن و دامەزراندنی زانست لە پێناسەکەدا زەق کراوەتەوە. لە ڕاستیدا، لە بەرهەمهێنانی زانستدا هەبوونی بەڵگە زۆرترین گرنگیی هەیە. زۆر باس و بابەت کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا ڕووبەڕوویان دەبینەوە و بەڕواڵەت لە زانست دەچن، تایبەتمەندییەکانی زانستیان تێدا بەدی ناکرێت. بۆ نموونە، خوێندنەوەی بەری دەست، پێشبینییە جادووییەکان بۆ داهاتووی جیهان، و زۆر شێوازی پزیشکیی بەدیل (یان نەریتی) زانست نین، چونکە بانگەشەگەلێک دەخەنە ڕوو کە بەڵگەیان بۆیان نییە.

لە پێناسە هاوشێوەکانی تردا، زانست بە پرۆسەی فێربوون سەبارەت بە دونیای فیزیکی و دیاردەکانی، لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی سیستماتیک و ڕوانینی بێلایەن پێناسە دەکرێت. کاتێک کە زانستوانان داتا (دراوەی زۆریان لە پاڵپشتیی گریمانەیەکدا دەست دەکەوێت، گریمانەکە لەوانەیە ببێتە تیۆری (بیردۆزی). تیۆرییەکان بەردەوام لەلایەن زانستوانانەوە تاقی دەکرێنەوە و لەوانەیە بەهۆی هەبوونی بەڵگەی زۆر کە پاڵپشتییان دەکەن تەواو دامەزراو بن. بەگشتی، هەرچی بەڵگەی زیاترمان لەسەر تیۆرییەک ببێت، دڵنیاییمان لەو تیۆرییە زۆرتر دەبێت. بەڵام، هیچ تیۆرییەکی زانستی بەتەواوی سەلمێنراو نییە. جاری وایە تیۆرییەکی دامەزراو بەهۆی دۆزینەوەی بەڵگەگەلێکی نوێ کە هەڵەبوون یان ناتەواوبوونی تیۆرییەکە دەر دەخەن، لەوانەیە پووچەڵ بکرێتەوە یان گۆڕانی تێدا بکرێت. بۆیە زانستوان دەبێت هەمووکات ئامادەی تاقیکردنەوە و تاوتوێی بەڵگە تازەکان و گۆڕانکاری لە ڕوانگەکانیدا بێت. واتە زانستوان نابێت لەسەر هیچ تیۆرییەک، تەنانەت دامەزراویش، پێداگر بێت و پێویستە ئامادە بێت کە بەکراوەیی ڕاوبۆچوونی خۆی بەپێی بەڵگەگەلی نوێ بگۆڕێت. بەکورتی، لە زانستدا پێداگری و “ئیمان” بە تیۆرییە زانستییەکان شتێکی ڕێگەپێنەدراوە و یەکێک لە تایبەتمەندییە بەنرخەکانی زانست ئەوەیە کە هەمووکات ئامادەیە کە ددان بە هەڵەکانی خۆیدا بنێت.

نموونەی ئەو تیۆرییانەی کە سەردەمێک بە بەهێز و دامەزراو دادەنران و دواتر بەهۆی دۆزینەوەی بەڵگەگەلی نوێ پووچەڵ کرانەوە زۆرن. وەک نموونەیەکی دیار، بۆ ماوەیەکی زۆر خەڵک پێیان وابوو کە زەوی تەختە تا ئەو کاتەی کە زانستوانان بەڵگەگەلێکیان دەست کەوت کە دەری خست زەوی گۆییە و بیردۆزیی تەختبوونی زەوی پووچەڵ کرایەوە. زانستی کاسەی سەرکە سەردەمێک بۆ تێگەیشتن لە لێهاتووییە تایبەتەکانی مێشک، بە پشکنینی شکڵ و شێوەی کاسەی سەر، بەکار دەهێنرا دواتر بەهۆی پێشکەوتنی زانستی پزیشکییەوە پووچەڵ کرایەوە و ئێستا بە زڕەزانست هەژمار دەکرێت. تیۆریی گەردوونی ستاتیک (نەجووڵاو) کە لە ساڵی ١٩١٧ لەلایەن ئاڵبێرت ئاینشتایەوە پێشکەش کرا، دواتر لەلایەن ئەدڤین هابڵەوە پووچەڵ کرایەوە،

  • وتووێژی بەنرخی لەگەڵ بەڕێز دکتۆر موختار هاشمی و هەروەها ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی پاژین لەخۆ گرتووە. لە بابەتەکانی تری تایبەتنامەکەدا، گۆڕانکاریی ئاووهەوا و هۆکارەکانی، دەوری ئاژەڵە کاوێژکەرەکان لە گەرمبوونی زەویدا، کاریگەرییە نەرێنییەکانی پلاستیک و بەکارهێنانی گازی سروشتی لەسەر ژینگە، و لایەنە دەروونییەکانی گۆڕانی ئاووهەوا لێک دراونەتەوە.
  • دیارییەکی بەنرخ لەم ژمارەیەدا پێشکەش بە خوێنەرانی هۆژین دەکەین. پسپۆڕانی فیزیکی هۆژین وتووێژێکی ناوازەیان لەگەڵ پرۆفیسۆر جان ئێلیس، فیزیکزانی گەوەرەی بریتانی و براوەی چەندین خەڵاتی گرینگ لە بواری فیریکدا، بە ڕێوە بردووە. بەڕێزان زۆرار ئەحمەدی و سلێمان مەعرووفی لەگەڵ پرۆفیسۆر جان ئێلیس دواون و هەوڵیان داوە بە زمانێکی سادە فیزیکی تەنۆلکە سەرەتاییەکان و پەیوەندییان بە گەردوونناسی و فیزیکی ئەستێرەکانەوە شی بکەنەوە و هەروەها باسی چالاکییەکانی تاقیگەی گەورەی سێرن دەکەن. دڵنیاین کە خوێنەرانی زانستدۆستی هۆژین ئەم وتووێژەیان بە دڵ دەبێت.
  • هۆگرانی گەردوونناسی دەتوانن لەم ژمارەیەدا خوێنەری دوو بابەتی سەرنجڕاکێشی تریش بن: بابەتی هەوری مولکولیی مەزن و وێنەزانیاری[1]یەکی چڕوپڕ لەسەر کۆمەڵەی هەتاوی. لە درێژەی بابەتە فیزیکییەکاندا، گوزارشێکمان هەیە لەسەر بەشداریی مامۆستایانی کوردی فیزیک لە بیستەمین کۆنفرانسی فێرکاریی فیزیک لە ئاستی ئێراندا. هەروەها، دەتوانن خوێنەری بابەتێکی بەسوود بن لەسەر تەنۆلکەی ئەلیکترۆن و تایبەتمەندییەکانی.
  • بەڕێز کاک باست عەزیمی لە بابەتێکی دەروونناسیدا، بە زمانێکی شیرین و ساکار، باس لە گرنگیی خەیاڵ و هزر (یان فانتەزی) لە پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکاندا دەکات.
    • م ژمارەیەی هۆژین چەندین بابەتی سەرنجڕاکێشی تریشی لەخۆ گرتووە کە لەسەر پێناسە و جیاوازیی زانست و زڕەزانست، پزیشکییاندنی کۆمەڵگە و کەڵکەکان و خەسارەکانی، و هەروەها کەڵکوەرگرتن لە دی.ئێن.ئەی بۆ پاراستنی زانیارییەکان دەدوێن.

    لە کۆتاییدا، سپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی سەرجەم ئەو مامۆستا و هاوڕێیانە دەکەم کە لە ئامادەکردنی ئەم ژمارەیەی هۆژیندا یاریدەدەرمان بوون. جێی ئاماژەیە کە ژمارەی داهاتووی گۆڤاری هۆژین، بە تەوەری تایبەتی “ژیان” پێشکەشی ئێوەی خۆشەویست دەکرێت کە هیوادارین لە ئاستی چاوەڕوانیی خوێنەرانی زانستدۆستی هۆژیندا بێت. تکایە ڕەخنە، تێبینی، و پێشنیارەکانتان لە ڕێگەی ئایدیی ZanistHojan@، لە هەرکام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، یان بۆ ئیمەیلی govar.hojan@gmail.com بنێرن.

     

    لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم،

    ئەهوەن جەلالی، سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی هۆژین

توضیحات تکمیلی
وزن 1500 کیلوگرم
نظرات (0)

دیدگاهها

هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.

اولین نفری باشید که دیدگاهی را ارسال می کنید برای “پەکی گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN (ژمارەی 2 تا 13)” لغو پاسخ

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

محصولات مشابه

فروخته شده
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی یەکەم، ژمارەی چوارەم
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی یەکەم، ژمارەی چوارەم
نمایش سریع

گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی یەکەم، ژمارەی چوارەم

علمی, گۆڤاری هۆژین
نمره 0 از 5
8,000 تومان
اطلاعات بیشتر
فروخته شده
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی سێهەم، ژمارەی هەشتەم
گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی سێهەم، ژمارەی هەشتەم
نمایش سریع

گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی سێهەم، ژمارەی هەشتەم

علمی, گۆڤاری هۆژین
نمره 0 از 5
20,000 تومان
اطلاعات بیشتر
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 11
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 11
نمایش سریع

گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ساڵی پێنجەم ژمارەی 11

علمی, گۆڤاری هۆژین
نمره 0 از 5
30,000 تومان
افزودن به سبد خرید
فروخته شده
گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ژمارەی پێنج و شەش
نمایش سریع

گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN ژمارەی پێنج و شەش

علمی, گۆڤاری هۆژین
نمره 0 از 5
12,000 تومان
اطلاعات بیشتر
-20%فروخته شده
ئەنتوان چێخۆف، لە پلاتۆنۆڤەوە بۆ باخێ گێلاس
ئەنتوان چێخۆف، لە پلاتۆنۆڤەوە بۆ باخێ گێلاس
نمایش سریع

ئەنتوان چێخۆف، لە پلاتۆنۆڤەوە بۆ باخێ گێلاس

مانگ, عمومی, علمی
نمره 0 از 5
50,000 تومان قیمت اصلی: 50,000 تومان بود.40,000 تومانقیمت فعلی: 40,000 تومان.
اطلاعات بیشتر
-20%فروخته شده
یاداشتە جێماوەکان سەبارەت بە پێرسیکا
نمایش سریع

یاداشتە جێماوەکان سەبارەت بە پێرسیکا

مانگ, عمومی, کتێبی کوردی, تاریخی, علمی
نمره 0 از 5
65,000 تومان قیمت اصلی: 65,000 تومان بود.52,000 تومانقیمت فعلی: 52,000 تومان.
اطلاعات بیشتر
-10%فروخته شده
مۆدێرنێتیی سیاسی
مۆدێرنێتیی سیاسی
نمایش سریع

مۆدێرنێتیی سیاسی

گوتار, عمومی, علمی
نمره 0 از 5
150,000 تومان قیمت اصلی: 150,000 تومان بود.135,000 تومانقیمت فعلی: 135,000 تومان.
اطلاعات بیشتر
-10%
زاگرۆس و دارستان
زاگرۆس و دارستان
نمایش سریع

زاگرۆس و دارستان

ناشران همکار, راژه, عمومی, علمی
نمره 0 از 5
315,000 تومان قیمت اصلی: 315,000 تومان بود.285,000 تومانقیمت فعلی: 285,000 تومان.
افزودن به سبد خرید

    ژین بوک | فروشگاه کتاب

    فروشگاە ژین بوک عرضە کنندە انواع کتاب در زمینه تاریخی، رمان و داستان، علوم اجتماعی، شعر و … است. فروشگاه ژین بوک در صفحات محصول خود توضیحاتی درباره کتابها را در اختیار شما قرار می‌دهد. شما از طریق این فروشگاه می‌توانید کتاب مورد نظر خود را مشاهده و تهیه نمایید. 

    پیوندهای مفید

    همراه ژین بوک

    ارتباط با ما

    • ارتباط با پشتیبانی: 09149481232 / 09361709776

    ما را در شبکه های اجتماعی دنبال کنید

    Telegram-plane Whatsapp
    logo-samandehi

    تمامی حقوق این سایت متعلق به فروشگاه اینترنتی کتاب و محصولات فرهنگی ژین‌بوک می باشد.

    • دسته بندی‌ها
    • عضویت / ورود
    • عضویت / ورود
    • حساب کاربری من
      • پیشخوان
      • سفارش‌های من
      • آدرس
    • کتێبی کوردی (کتاب کردی)
      • ئەدەبیات (ادبیات)
      • ژیاننامە (زندگی نامه)
      • شێعر (شعر)
      • مێژووی (تاریخی)
      • زانستی (علمی)
      • کورمانجی (کرمانجی)
      • زمان کوردی (زبان کردی)
      • کۆمەڵناسی (علوم اجتماعی)
      • ڕۆمان و چیرۆک (رمان و داستان)
      • هونەر و موسیقا (هنر و موسیقی)
      • دەروونناسی (روانشناسی-انگیزشی)
    • پرفروش های فارسی
      • ادبیات
      • تاریخ
      • علوم اجتماعی
      • روانشناسی و انگیزشی
    • کودک و نوجوان
      • شێعر (شعر)
      • چیرۆک (داستان)
      • زمان کوردی (زبان کردی)
      • زانستی (علمی)
    • نوشت افزار
      • پێنووس، قەڵەم (خودکار،روان نویس،مداد)
      • تێنووس (دفتر و دفترچه)
      • فانتێزی (فانتزی)
    • محصولات فرهنگی
      • تابڵۆکان (تابلوها)
        • کەسایەتی (شخصیتها)
        • ئەویندارانە (عاشقانه و فانتزی)
        • منداڵان و مێرمنداڵان(کودک و نوجوان)
    • ناشران همکار
      • بلاڤگە کوردستان (انتشارات کردستان)
      • بلاڤگە ڕاژە (انتشارات راژه)
        • عمومی
        • کودک و نوجوان
      • بلاڤگە مانگ (انتشارات مانگ)
        • عمومی
        • کودک و نوجوان
      • بلاڤگە ڕێگا (انتشارات ریگا)
        • عمومی
        • کودک و نوجوان
      • بلاڤگە گوتار (انتشارات گوتار)
        • عمومی
        • کودک و نوجوان
    سبد خرید
    بستن
    گۆڤاری زانستیی HOJIN هۆژین ساڵی چوارەم، ژمارەی 9 و 10

    پەکی گۆڤاری زانستیی هۆژین HOJIN (ژمارەی 2 تا 13)

    244,000 تومان قیمت اصلی: 244,000 تومان بود.195,000 تومانقیمت فعلی: 195,000 تومان.

    در انبار موجود نمی باشد

    برای دیدن محصولاتی که دنبال آن هستید تایپ کنید.
    ورود | ثبت نام
    شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
    برگشت
    کد تایید را وارد کنید
    کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
    ورود با رمز عبور
    ارسال مجدد کد تا دیگر
    دریافت مجدد کد تایید
    برگشت
    رمز عبور را وارد کنید
    رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
    ورود با رمز یکبار مصرف
    بازیابی رمز عبور
    برگشت
    رمز عبور را وارد کنید
    رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
    بازیابی رمز عبور
    برگشت
    درخواست بازیابی رمز عبور
    لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
    برگشت
    کد تایید را وارد کنید
    کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
    ورود با رمز عبور
    ارسال مجدد کد تا دیگر
    دریافت مجدد کد تایید
    ایمیل بازیابی ارسال شد!
    لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
    تغییر رمز عبور
    یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
    تغییر رمز با موفقیت انجام شد
    فروشگاه
    0 مورد سبد خرید
    منو