ئەم پردە
گوڵبژێری شێعرەکانی شێل سیلوێرستاین
وەرگێڕانی: فاتمە حیجازی
نیگارکێش: شێل سیلوێرستاین
شێل سیلوێرستاین، نووسەر، شاعیر،نیگارکێش و مۆسیقاژەنی بەناوبانگی ئەمریکی لە 25ی سێپتامبری 1932ی زایینی لە شاری شیکاگۆ لە ئەیالەتی ئیلی نۆی ئەمریکا، لە دایک بوو.لە تەمەنی 17ساڵیدا بۆ یەکەمین جار، دەستی دایە داهێنانی هونەری و نیگارکێشانی کارتۆنی.
بەڕای خۆی، تەنیا شتێ کە بە ڕاستی ئیستیعداد و توانایی ڕاستەقینەی تێدا بووبێ، نووسین و نیگارکێشی بوو. خۆی ئەڵێ : کاتێ مناڵێکی 12 تا 14ساڵان بووم، پێم خۆش بوو ببمە یاریگەرێکی بەیسباڵ، بەڵام بە خۆشییەوە، لەو ڕێگایەدا سەر کەوتنم بە دەست نەهێنا و لە ناچاری ڕووم کڕدە هونەری نیگار کێشان و نووسین و دیسان بە خۆشییەوە کەسێکم نەئەناسی کە سەبکی تابیەتی ببێ تا لاسایی بکەمەوە. هەر بۆیە خۆم شێوازی تایبەتی خۆم دانا.
ئەو شێوازی تایبەتی خۆی لە تەمەنی لاویەتیدا بەدەست هێنا. بە جوری کە شێوازی شێعرکانی لە هیچ کام لە شێعری شاعیرانی دیکە نەبوو
هەر چەند سیلوێرستاین کاری زۆری بۆ گەورەکان هەیە، بەڵام ناوبانگی بە بۆنەی ئەو بەرهەمانەیە کە بۆ مناڵانی نووسیوە.
ئەم بەرهەمانە، هەم گەورەکان، هەم مناڵان پەسەندی ئەکەن. زۆربەی شێعرەکانی ساکارن و لە ڕوون و لە یاد ناچن.
خۆی وتوویەتی: پێم خۆشە خەڵک- لە هەر تەمەنێکدا – لە کتێبەکانم شتێ نوێ بدۆزنەوە و ئەزموونی دۆزینەوەی شتی تازەیان ببێ، هەستی باشیان بەرانبەری ببێ. کتێبەکە هەڵگرن و هەستی خۆیان لە دۆزینەوە و شهود بە باشی بزانن. ئەمە زۆر باشە. ئەڵبەت بۆ خۆیان نەک بۆ من.
یەکەمین و جوانترین بەرهەکانی شێل سیلوێرستاین، دەرختی بەخشندە بوو کە لە سەر کەوتووترین بەرهەکانی ئەوە و پێشوازی زۆری لێکرا. لە بەرهەمەکانی تری: تیشکێ لە ژێر شیروانی 1981، پازڵی ون بوو1982، ئاشنابوونی پازڵی ون بوو لەگەڵ بازنەی گەورە، کەوتنە سەرەوە 1996، ئەۆ جێگایەی کە پیادەڕی تەواو ئەبێ و دونیای شێتی شێت 1979 کە زۆر خەڵاتیان وەر گرتووە.
شێل سیلوێرستاین لە 10ی مانگی مەی 1999 لە ماڵەکەی خۆیدا لە کی ویست لە ئەیالەتی فلۆریدا، مالئاوایی لە ژیان کرد.
ئەم بەرهەمە وەرگێری گوڵبژێری لە شیعرەکانی شێل سیلوێرستاینە بە شێوەی ئازاد، کە پێشکەشی کتێبخانەی کوردی ئەکەم. یادی هەمیشە زیندوو و ڕۆحی ئازادی شاد بێ!<<فاتمە حیجازی>>

کتێبی منداڵان قەتار قەتار مەل فڕی
25,000 تومان 20,000 تومان

چیرۆک بەیانیت باش
30,000 تومان 27,000 تومان
ئەم پردە | گوڵبژێری شێعرەکانی شێل سیلوێرستاین
10,000 تومان
پێناسە:
شیعر: گوڵبژێری شێعرەکانی شێل سیلوێرستاین
وەرگێڕان: فاتمە حیجازی
نگارکێش: شێل سیلوێرستاین
بڵاوگە: زانکو
شابەک: 0-84-8622-600-978
بابەت: شیعر منداڵان
ئەژماری لاپەڕە: 162
قەوارە: قەتع ڕووبعی (16*12)
جۆری بەرگ: نەرم
کاغەز: شاموا
نۆرەی چاپ: یەکەم
ساڵی چاپ: 1396
موجود
دسته: شعر, کودک و نوجوان
توضیحات
نظرات (0)
اولین کسی باشید که دیدگاهی می نویسد “ئەم پردە | گوڵبژێری شێعرەکانی شێل سیلوێرستاین” لغو پاسخ
نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.