گەڕان بە دوای ماناکانی شێعردا
نووسینی: عەتا قەرەداخی
هەروەکوو کێوی دەماوەندی سەرم پڕ شۆڕشەقەت تەمی هیجران و خەم ساتی لە دەوری ناڕەوێگەردنی (کوردی) لە کێوی بێستوون محکەمترەچونکە سەد ساڵە لە ژێر باری غەمایە نانەوێ “کوردی”گەڕان بە دوای ماناکانی شێعردابڵێی تاکوو ئێستا بە شێوەی جیددی ئاوڕ لە شێعری کلاسیکی کوردی درابێتەوە؟ بڵێی ڕەخنەی کوردی توانیبێی پۆڵێنی ئەم ژومارە هێجگار زۆرەی دەقی کوردی کردبێت؟ یاخود بەپێی تیۆری زانستییانەی ئەدەبی هەر هیچ نەبێت دەقی زیندوو و سەرکەوتوو لە دەقی ناسەرکەوتوو جیا کردبێتەوە؟!داخوا ڕەخنەی ئەدەبی کوردی توانیوییەتی خزمەت بە ناساندنی چەمکی شێعر بکات لە بەئاگاکردنەوە لەوەی کە چۆن خەیاڵ و ئەندێشە و نەست بەشداری بکەن بۆ بارگاویکردنی زمان بە مانا و دەلالەت و مەعریفەی جۆراوجۆر لە پێناو وەدیهێاتن و بەرهەمهێنانی نووسراوەیەکی خاوەن ڕووحی زیندوو و مەعریفی و دەلالەتخواز و پڕ ئێستاتیکا؟کتێبی” گەڕان بە دوای ماناکانی شێعردا ” پێمان دەڵێت کە شێعری کلاسیکی کوردی بەپێی ئامادەبوونی لە جوغرافیای شێعری کوردیدا ڕووبەرێکی فراوانتر داگیر دەکات و دەتوانرێت ژمارەیەکی هێجگار زیاتر دەقی زیندووی خاوەن پرسیار و خاوەن جیهانبینی جۆراوجۆر بخاتە جیهانی ڕوانین لە شێعری کلاسیکی کوردیدا..کتێبی” گەڕان بە دوای ماناکانی شێعردا ” ئەو ئامانجەیە کە کۆمەڵێک خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەی لە پێناویدا بەرهەم هاتوون.(وەک شڕۆڤە و لێکدانەوەی شێعرەکانی نالی، مستەفا بەگی کوردی، مەحوی، مەولەوی، گۆران، دڵدار، ئەنوەر قادر و پەشێو و..) دیارە لە هەر خوێندنەوەیەکدا ئەرکی گەڕان بە دوای پرسیارەکانی دەق و شێوازی ئاراستەکردنیان و، بە دوای ئەوەشدا گەڕان بە دوای مانا و دەلالەتەکانی دەق و جیهانبینی دەقدا لە دەرەوەی دەق بەرهەم نایەت یان ناگاتە ئەنجام، ئەمەش دەمانگەیەنێتە ئەو بەڵگەنەویستەی کە دەق ئەو بابەت و ناوەندەیە کە کاری خوێندنەوەی لە سەر ئەنجام دەدرێت و پرسیار و مانا و دەلالەت و جیهانبینی هەموویان لە چوارچێوەی دەقدا ئاشکرا دەکرێن کە ئەویش لە دەقی زیندوودا دەگاتە ئەنجام.لە کتێبی “گەڕان بە دوای ماناکانی شێعردا” کۆمەڵێک بابەتی لێکدانەوە و شڕۆڤە و داتای گرینگی خوێندنەوە لە دەلاقەی ڕوانینی “عەتا قەرەداخی” بۆ هێندێک شێعری تایبەتی شاعیرانی کلاسیک و نوێخواز هاتووەتە بەرچاو، کە شایانی خوێندنەوە و لێ وردبوونەوە و سرنج و تێڕوانینی تایبەت و سەرلەنوێترە…

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.