مەم و زین خانی
کتێبی شێعر مەم و زین خانی یەکێک لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی کوردییە کە لە لایان شاعیری ناودار و بەتوانا ئەحمەد خانی هۆنراوەتەوە.
ئەم کتێبە سێسەد ساڵ بەر لە ئێستا لە لایان خانی بە کرمانجی سەرووە نووسراوە.
مامۆستا هەژار لە سەدەی بیستەمی زایینیدا کراوەتەوە بە کرمانجی ناوەڕاست.
مەم و زین هۆنراوەیەکی ئەویندارانەیە و چێرۆکی دوو لاوی کوردمان بۆ باس دەکات کە لە نەورۆزێکدا عاشقی یەکتری دەبن و …
ئەو کتێبە بێجگە لەوی کە شاهکارێکی ئەویندارانەیە، دەستپێکی لە دایکبوونی دەقی نەتەوەخوازی کوردیشە.
مامۆستا هەژار لە پێشەکی کتێبەکەیدا دەڵی:مەم و زین خانی گرینگییەکەی نە لەوەدایە کە چیرۆکێکی ئەویندارییە و هۆنراوەتەوە، چوونکە چیرکەکە بەر لە خانیش بە سەتان ساڵ هەر بووە.
پایەبەرزی خانی نەتەنها هەر لەوە دایە کە پێش هەموو کوردێک هەستی بە دەردی کۆمەڵ کردووە و نیشمانپەرەستی هێناوەتە ڕوو.
بەبیری من شتی زۆر گرینگ لەو وردەکاری و بنووسلسووسی ە بوێژییەی دایە کە شانی لە شانی نیزامی گەنجەیی و ئاوڕەحمانی جامی داوە تەنانەت دەتوانم بڵێم بەجێشی هێشتوون.
هەروەها مامۆستا هەژار زیاد دەکا و دەڵێ:
هەر نووسەرێک لە نووسەرە بەناوبانگەکان کە لێیان ورد دەبینەوە، هەر لە مەیدانێک و دوواندا توانیویانە خۆ بنوێنن.
بۆ نموونە فێردەوسی لە جەنگنامەدا و سەعدی لە ئامۆژگاری و حافز لە پەسەندی دڵداری و چارەڕش و بادەدا و نیزامی لە پەسەندی جوانی و خەمباریدا سەرکەوتوون، بەڵام خانی بەتەنیا هەمووشتێک بووە.
ئەحمەد خانی شاعیر و زانای ناوداری کورد لە ناوچەی حەکاری باکووری کوردستان لە سەدەی حەفدەهەمی زایینیدا ژیاوە.
کتێبی مەم و زینی ئێستا لە ژین بووک بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن.

چوارینەکانی خەییام
200,000 تومان 180,000 تومان

زاگرۆس و دارستان
125,000 تومان 106,000 تومان
مەم و زین خانی
90,000 تومان 81,000 تومان
پێناسە:
- نووسەر: ئەحمەد خانی
- وەرگێر: هەژار
- بلاوگە: کانی کتێب
- شابەک: 978-600-95526-3-4
- بابەت: شێعر
- ئەژماری لاپەڕە: 130
- قەوارە: ڕوقعی
- جۆری بەرگ: نەرم
- نۆرەی چاپ: یەکەم
موجود
دسته: شعر
برچسب: چیرۆک،داستان عاشقانه
توضیحات
توضیحات تکمیلی
وزن | 0.350 کیلوگرم |
---|
نظرات (0)
اولین کسی باشید که دیدگاهی می نویسد “مەم و زین خانی” لغو پاسخ
نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.