ئەم کتێبەی لەبەردەستتە هەوڵێکە بۆ بەداواداچوونی ڕووداوە سیاسییەکانی مێژووی نوێی کورد و کوردستان کە لە جەنگی چاڵدێرانەوە لە ساڵی (١٥١٤)وە دەست پێ دەکات، تا کۆتایی شۆڕشی ئاگری(ئارارات) لە ساڵی (١٩٣٠). لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان وەک مێژوونوسێک، هەستمان بەوە کرد کتێبخانەی کوردی پێویستیی بە پەرتوکێکی گشتگیر هەیە سەبارەت بە مێژووی نوێی کوردستان کە تێیدا بە شێوەیەکی بابەتییانە و بە جێبەجێکردنی ڕێبازی توێژینەوەی مێژووی بابەتەکەمان خستووەتە بەردەستی خوێنەر، ئامانجمان ئەوە بووە کە قۆناغەکانی مێژووی نوێی کورد و گۆڕانکارییەکانی بخەینە بەرباس و بەدواداچوونێکی بابەتییانەی بۆ بکەین. ئەوەتا لە قۆناغێکدا چەندین میری بەتوانا و بەهێزی تێدا هەڵکەوتوون کە تا ئێستاش باس و سەربردەیان بەردەوام بەر گوێمان دەکەوێت بە تایبەتی لە ڕووی فراوانخوازی و دەستدارییان کە وڵاتانی زلهێزی دەوروبەر حیسابیان بۆ کردوون، کەچی لەقۆناغێکی دیکەدا دەبینین گەلی کورد بووەتە قووربانی هێزە دەرەکییەکان و ڕۆڵی خۆیان بە نەرێنی لە کوردستاندا دەگێڕن، بەڵام لە قۆناغێک لە قۆناغەکانیدا درک بەوە دەکەین کە ناسیونالیزمی کوردی بە ڕادەیەکی دیار پەرەسەندنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە وەک لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا، دواتر ئەو قۆناغە مێژووییەی کە بۆ کورد ڕەخسابوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەکەی لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانیەوە چەندان کۆسپ و تەگەرەی هاتە ڕێ، زۆر ئەستەم بوو بەسەریاندا زاڵ بێت
چەپکێک لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردی
600,000 تومان قیمت اصلی: 600,000 تومان بود.540,000 تومانقیمت فعلی: 540,000 تومان.
نامەکانی نامی(کۆمەڵێک نامەی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕەیس)
800,000 تومان قیمت اصلی: 800,000 تومان بود.720,000 تومانقیمت فعلی: 720,000 تومان.
مێژووی نوێی کورد و کوردستان
1,200,000 تومان قیمت اصلی: 1,200,000 تومان بود.1,080,000 تومانقیمت فعلی: 1,080,000 تومان.
موجود در انبار
توضیحات
توضیحات تکمیلی
| وزن | 0.450 کیلوگرم |
|---|
نظرات (0)
اولین نفری باشید که دیدگاهی را ارسال می کنید برای “مێژووی نوێی کورد و کوردستان” لغو پاسخ
محصولات مشابه
شکست اردوی آهنین
نمره 0 از 5
مصائب ارومیە
نمره 0 از 5
کردستان سرخ
نمره 0 از 5
جامعه شناسی مردم کورد
نمره 0 از 5
قیام شیخ عبیدالله شمزینی
نمره 0 از 5

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.