پیاو زیاتر مەیلی بەلای سەگدا هەیە وەک لە پشیلە، پشیلە هەرچییەکی پێ خۆش بێت، ئەوە دەکات، بەڵام سەگ ئەوە دەکات کە فەرمانی پێ دەکرێت، ئەمەش پیاو ئاسوودە دەکات.
“سەیرە”
هەموو ڕەگەز و توخمەکان بەدوای ئەو لێکچوونانەدا دەگەڕێن کە وا دەکات هەستی ئارامیان لەبەرامبەر یەکتریدا لا دروست بکات.
“یانی لەیکچوون دەبێتە پردی نزیکبوونەوە، یان بە پێچەوانەوە.” بێگومان لەیەکچوون، چونکە لەیەکچوون ترس دەکوژێت، یان کەمتری دەکاتەوە.”
بەو قسەیەی تۆ بێت، هەموو جیاوازییەک هەڵگری ترسە”
“بەڵێ، ئەگەر ئەو جیاوازییانە تەنیا بە هێزی غەریزە لێک بدرێتەوە، دیارە هەموو ئاژەڵەکان دەگرێتەوە، بە مرۆڤیشەوە.

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.