نەفرەتی نەوبەهاران
بەختیار عەلی
بابەت: ڕۆمان
((ئەم شەوتان لە بەردەم دایە تا بەیانی بیهێننە سەر ئەو بڕوایەی لە کەلی شەیتان بێتە خوارێ، ناچێتە عەقڵەوەبۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵێک هەتیومەتیوی سەرسەری هەرەس بە بنەماڵەی ئێوە بهێنێت، ئێمە سێ هەفتەیە ئەشکەنجەی دەدەین و قسەی لە گەڵدا دەکەین، سوودی نییە)).ئەوە شەوێکی ترسناک بوو. زیا ڕازی نەبوو ناوی شۆڕشگێڕەکان ڕادەست بکات، بۆ براکانی ڕوون کردەوە هەر کەس لەو ناوانە بگیرێت دەکوژرێت، بەڵام ئەوان ئەگەرمولازم حەسۆ پیرەمێردەکەی بردە بن دارێک و هەر دووکیان پێکەوە لە بن سێبەری درەختەکەدا دانیشتن ((فەرموو مامە گیان لێرە کەس گوێی لێمان نییە، قسە بکە، بزانم بۆ بەم ڕۆژە ناخۆشە بەم ڕێگا سەخت و درێژەدا ئەو هەموو ڕێگایەت بڕیوە)). زوهێر مەسۆ دەستی برد و لە باخەڵیدا وێنەیەکی دەرهێنا و دایە دەستی ((هاتووم ئەم وێنەیەت پیشان بدەم، ڕەنگە بتوانین بەم وێنەیە شەمدۆ سوور بارانی بوەستێنین)). وێنەکە نوسخەیەکی کۆنی وێنەکەی خانمی نەوبەهاران بوو ((ئەمە چییە مامە گیان؟)) ((ئەوە وێنەی دایکی شەمدۆیە، وێنەیەکی ڕووتی گێلاسی نەوبەهارانـە..

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.