جادووی پیتەکاننووسەر : بەیان خدریکتێبی “جادووی پیتەکان” چیرۆکی فێربوونی زمانی کوردی بە شێوەیەکی سادە و ساکار بۆ منداڵان ڕەوایەت دەکات کە بە وێنەی جوان و ڕەنگی جۆراوجۆر ناوەرۆکی چیرۆکەکە دێتە بەر چاو و دڵی منداڵان؛((لە گوندێکی خنجیلانە، ناو ئەم کوردستانە جوانە، کچێکی جوانکیلانە و خشپیلانە بوو بە ناوی”هەناو”.))هەناو حەزی دەکرد فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی بێت بەڵام هەمیشە ترسی ئەوەی لە دڵا بوو کە فێر نەبێت و لە هاوپۆلەکانی وەدوا بکەوێت و مامۆستاکەی لێ زیز بێت.
بەڵام مامۆستاکەی کەسایەتییەکی ڕێکوپێک، خوێنشیرین، زمانزان بوو.. هەوڵی دا بە هەندێ شێوازی تایبەت و ئاسان 34پیتی ئەلفبای زمانی کوردی فێری هەناو و هەڤاڵەکانی بکات..

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.