شوانی کورد بەرهەمی عەرەبێ شەمۆ
ماکسیم گورکی: “گەلی کورد بە زمانی نووسەری خۆی, واتە عەرەبێ شەمۆ دێتەدوو”.
یەکەم ڕۆمانی کوردی لە ژێر ناوی شوانی کورمانجا یان شوانی کورد لە لەلایەن عەرەب شامیلۆڤ (شەمۆ) بە ئەلف و بێی لاتینی ئیسحاق ماڕگۆلۆڤ نووسراوەو و لە ساڵی ١٩٣٥ لە لایەن دەزگای چاپی فەرمی حکوومەتی یێریڤان بڵاوکراوەتەوە.
شوانی کورد لە ژێر کاریگەری رییالیزمی ئەدەبی، گێڕانەوەی چیرۆكی ژیانی کوردەکان لە قەفقازیایە.
عەرەب شامیلۆڤ وەکوو کوردێکی بنەماڵەی شێخەکانی ئێزدی، لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کورد لە سۆڤیەتی پێشوو، دامەزرێنەری ڕۆژنامەی ڕییا تازە و هەروەها نووسەری چەن کتێبێکی دیکەی کوردی وەک ژیانا بەختەوەر، حیکایەتێن گەلێ کورد و بەربانگە.
سەبارەت بە گرینگی ئەم ڕۆمانەی عەرەب شەمۆ، نووسەری بەناوبانگی ڕوس ماکسیم گورکی ئەڵێت: گەلی کورد بە زمانی نڤیسکارەکەی خۆی، عەرەب شامیلۆڤ قسە دەکا.شوانی کورد لە دوو بەشی سەرەکیی شوانی کرمانجان و چیرۆکی کوردانی ئەلەگەز پێک هاتووە کە لە هەر بەشدا، نووسەر خۆی قارەمان و کاراکتەری سەرەکیی تێکستەکەیە، بەڵام بە دوو ناوی جیاوازە. بەشی یەکەم وەک بەشی سەرەکیی ڕۆمانەکە دائەنرێت و بەشی دووهەمیش وەک درێژەی بەشی ئەوەڵ تواشا ئەکرێت. جیا لەم دوو بەشە کە ناوەرۆکی ڕۆمانەکە پێک ئەهێنن، لەم کارەدا لەلایەن وەرگێڕەوە پێشەکییەکی بۆ دانراوە کە لەودا، وێڕای ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لەبان مێژووی پەخشانی هونەریی کوردی و دەرکەوتنی یەکەمین کورتەچیرۆک، چیرۆک و ڕۆمان لەناو کوردستاندا و هەروەها ئاماژەیەک بە ژیان و بەرهەکانی عەرەبێ شەمۆ، لە پێنج ڕەهەندی مێژوو، چین، نیشتمان، پرسی ژنان، دواکەوتووییەوە ئەم کارە شی کراوەتەوە. هەروەها، باس لە ڕێکەوتی نووسینی ئەم کارە و جۆری گوتار و وێژمانی کارەکەیش کراوە. لە کۆتاییی کتێوەکەشدا، فەرهەنگۆکێکی دەوڵەمەن دانراوە بۆ ئەوەی وا خوێنەر باشتر بتوانێ پێوەندیی لەتەک داڕشتنەوەکەدا درووس بکات.
لە بواری چۆنیەتیی وەرگێڕانی ئەم کارە، وەک وەرگێڕخۆی ئاماژەی کردووه هەر سێ مێتۆدی دەقاودەق، مەیلەوئازد و تەواو ئازاد لەو کارەیا کەڵکی لێ وەرگیراوە و لە هەندێ شوێنیش وا پێویست بووە بابەتەکە لەبەریەک کێشراوەتەوە و کەوتووەتە ناو وردەکارییەکانەوە و لە هەندێ جێگەیش خۆی لەمە پاراستووە.
هەرچەند کە فەزای بنزاراوەیەک بەسەر وەرگێڕانەکەدا تا ڕادەیەک زاڵە ، بەڵام وشە و داڕشتی زاراوەکانی تریش لەناو کارەکەدا بەرچاوە.
نزیک بە یەک سەدە لە چاپبوونی کارەکانی عەرەبێ شەمۆ و وەرگێڕانیان بۆ سەر زمانەکانی تر، تەنیا ڕۆمانی “دمدم” نەبێ کە ساڵی۱۹۷٥لەلایەن نەمر مامۆستا شوکور مستەفاوە هاتووەتە سەر زاراوەی سۆرانی و کۆڕی زانیاریی کورد لە بەغدا چاپی کردووە، هیچ کام لە بەرهەمەکانی دیکەی ئەم نووسەرە و نووسەرانی تری کوردی سۆڤێت دەرگای ماڵی ئاخێوەرانی کوردیی ناوەڕاستیان لێ نەکراوەتەوە و وەرگێڕانەوەی ئەم کارە هەنگاوێکی گرنگە لەم بارەوە.
بهشێک له کتێبهکه:
“لەسەر پێودانی ساڵان، لە گوندەکەمان چ شتێک نەگۆڕابوو. والی کە لای وابوو لە ئاسمانەوە بەربووەتەوە، ئێستاکەش دەستی بارتەقای قەیسەری تزاری دەڕۆیی و هەنووکەش چەرخی دەسەڵاتی لە گەڕ نەکەوتبوو. هەروابێتەوە، دەسکیس و دایکەدزەی ژاندرمان، ساڵ دوازدەی مانگێ خەریکی تێسرەواندنی کوردان، مووشە و مڵومۆ و چەمۆڵانی ماڵ و سووتمانی سامانیان بوون. لە بەرامبەردا، کەس هەترەش و نەترەی دەستکردنەوە و بەگژداچوونەوەی پێ نەمابوو. پاکی یەکسەر خۆیان ڕادەستی ئەو ملهوڕانە کردبوو؛ ئەوان وەک لە گوێی گادا نووستبن وابوو و ئاگایان لەوە نەبوو کە ئەوە شۆڕشێک لە ڕووسیا ڕووی داوە و دەسەڵاتی تزارەکان نسکۆی بە سەردا هاتووە.

آناکارنینا اثر لی یو تالستوی - دو جلدی | قیمت، خرید و مشخصات
385,000 تومان 364,500 تومان

کتاب فالنامه حافظ شیرازی انتشارات پیام عدالت
89,000 تومان 80,000 تومان
شوانی کورد بەرهەمی عەرەبێ شەمۆ
150,000 تومان 135,000 تومان
پێناسە:
- نووسەر: عەربێ شەمۆ
- وەرگێڕان بو کوردی نێوەراست: محەممەد خزری ئەقدەم
- بڵاوگە: خانی
- شابەک: 8-70-6274-622-978
- بابەت: ڕۆمان – چیرۆک
- ئەژماری لاپەڕە: 236
- قەوارە: پالتویی
- جۆری بەرگ: گالینگۆر
- نۆرەی چاپ: دووەم
- ساڵی چاپ: 1401
موجود
دسته: رمان و داستان, کتێبی کوردی
برچسب: zhinbook, رمان کردی, ڕۆمان کوردی, ژین بوک, عەرەبێ شەمۆ, محەممەد خزری ئەقدەم
توضیحات
توضیحات تکمیلی
وزن | 0.350 کیلوگرم |
---|
نظرات (0)
اولین کسی باشید که دیدگاهی می نویسد “شوانی کورد بەرهەمی عەرەبێ شەمۆ” لغو پاسخ
نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.