گوڵی شۆڕان
نووسەر: عەتا نەهایی
بابەت: ڕۆمان
لاس کوڕە گەورەی وسووئاغا دوای پانزە ساڵ و لە ساڵڕۆژی مەرگی خۆیدا گەڕایەوە. لە دەشتی قایبەرد لە کاتێکدا هیچی وای بۆ شار نەمابوو سێبەرەکەی لە پێش خۆیەوە دەکشا و لە لێڵایی سەرەتای شەودا ون دەبوو . لە قەراغ چۆم و لە نێو قۆرغە چنار و بییەکەدا ئەوەندە پەلەی بوو قڕەقڕی قرپۆک و خشەخشی گەڵا و لق و پۆپە وشکەڵەکان چێژیان نەدەدایە.بە ترسەوە لە بەردەبازەکان پەڕیەوە و هەنگاوەکانی بە باریکەڕێیەک سپارد کە لە پشت ساڵەهاوە بە چاوی هەست دەیبینی.نەیدەزانی ئەو ڕێیە لە بەر قەسابخانەیەکی تازەسازەوە ڕەت دەبێ.
عەتا نەهایی لەم ڕۆمانەدا باس لە گەڕانەوەی لاس، کوڕە گەورەی وسووئاغا، ڕێک پازدە ساڵ دوای ئەوەی کە گومان دەکرا مردووە، بۆ ماڵی خۆیان دەکا. ژنەکەی بەپێی عورفی کۆمەڵگا شووی بە برای لاس کردووە و کوڕی لاس نایناسێتەوە. لاس کە ئەم هەواڵانە پێدەگات ناڕواتە ماڵەوە و دیسانەوە خۆی لە بنەماڵە ون دەکاتەوە. ناوی لاس کە ئاماژە بە بەیتی لاس و خەزاڵە، هێمایەکە بۆ دەربەدەری کورد و ڕەخنەیەکی کۆمەڵایەتی توند لە سیستمی پیاوسالاری لە ناو کۆمەڵگادا بە دەستەوە دەدات. هەروەها بە شێوەیەک لە شێوەکان نسکۆ و قەیرانی ناسنامەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی دوای کۆمار کوردستان نیشان دەدرێ…

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.