ئەم جارەش بە چاپ و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵەچیرۆکی گوڵبەهار، نووسینی کاک مەنسووری مێهرجوویان، یەکێک لە دەنگە نوێیەکانی چیرۆکی کوردی بە خوێنەران دەناسێنێ.
گوڵبەهار دووهەم کۆمەڵەچیرۆکی مەنسوور مێهرجوویان، پێک هاتووە لە ۱۵ کورتەچیرۆک. نووسەر پێشتر ساڵی ۱۳۹۸ی هەتاوی کۆمەڵەچیرۆکی “هەڵەیەکی مێژوویی” لە چاپەمەنی گوتار چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
کورتەچیرۆکەکانی کۆمەڵەچیرۆکی گوڵبەهار لە باری ناوەرۆکەوە لە حەولی ئەوەدان باس لە کێشە و ئاستەنگەکانی ئەوڕۆی کۆمەڵگا بکەن و لە کۆمەڵگا و دنیای واقع دانەبڕێن.
نووسەر حەول دەدا کورتەچیرۆکەکان بە شێوازێکی مۆدێرن بگێڕێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا نایهەوێ مۆدێرن بوون بە نرخی دوور کەوتنەوە لە بەردەنگ تەواو بێ . لەوانەیە ئەوە گرینگترین خاڵی ئەو کۆمەڵەچیرۆکە بێ.
نووسەر وێڕای ئەوەی چیرۆکی مۆدێرن و نوێ دەنووسێ، چاوێکیشی لە خوێنەر و بەردەنگ هەیە.
گێڕانەوە لە کۆمەڵەچیرۆکی گوڵبەهاردا لە واقع و کۆمەڵگا هەڵناکەنرێ.
هەر ئەمەیش دەبێتە کارتی سەرکەوتنی کورتەچیرۆکەکان.
بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکان لە هەندێ تکنیک کەڵکی وەرگرتووە، وەکوو: وردە تکنیکەکانی تەداعی زەینی، فلاشبەک، فلاشفۆروارد و…زمانی گێڕانەوە، زمانێکی ڕەوان و لەسەرەخۆیە و خوێنەر زوو دەتوانێ پەیوەندیی لەگەڵ چیرۆکەکان بگرێ.
نووسەر حەول دەدا وێڕای ئەوەی کەڵک لە تکنیکی مۆدێرنی چیرۆکنووسی وەرگرێ، خوێندنەوە ببێتە کارێکی چێژبەخش.
گوڵبەهار کۆمەڵەچیرۆکێکە دەتوانێ هەم بۆ خوێنەری ئاسایی چێژبەخش بێ و هەم بۆ خوێنەری جیددی و پرۆفیشنالی چیرۆک.
40ئێمە پێمانوایە بێتوو نووسەر لە خوێندنەوە و نووسین بەردەوام بێ، ئاسۆیەکی ڕوونی لە پێشە. هیوادارین چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەو کۆمەڵەچیرۆکە ببێتە هۆی ئەوەی نووسەر دواتر بتوانێ لە بواری گێڕانەوەدا هەنگاوی گەورەتر هەڵێنێتەوە و سەرکەوتوو بێ.
گوڵبەهار
40,000 تومان قیمت اصلی 40,000 تومان بود.38,000 تومانقیمت فعلی 38,000 تومان است.
پێناسە:
- نووسەر: مەنسوور مێهرجوویان
- بڵاوگە: خانی
- شابەک: 0-92-6274-622-978
- بابەت: کۆمەڵە چیرۆک
- ئەژماری لاپەڕە: 103
- قەوارە: نێو ڕوقعی
- جۆری بەرگ: نەرم
- نۆرەی چاپ: یەکەم
- ساڵی چاپ: 1401
موجود
محصولات مرتبط
تەماتەی ئەهرامی سەلاسە
نیشتمان بە زمانی با دەدوێ
فردا پاییز تمام می شود
سەمای چارەنووس
دقایقی چند
خەیاڵاتی بێهوودە
ساڵەکانی پڕ لە کارەسات
ژین بوک | فروشگاه کتاب
فروشگاە ژین بوک عرضە کنندە انواع کتاب در زمینه تاریخی، رمان و داستان، علوم اجتماعی، شعر و … است. فروشگاه ژین بوک در صفحات محصول خود توضیحاتی درباره کتابها را در اختیار شما قرار میدهد. شما از طریق این فروشگاه میتوانید کتاب مورد نظر خود را مشاهده و تهیه نمایید.
ژین بوک فروشگاه آنلاینی است که به صورت تخصصی روی کتابهای کوردی تمرکز دارد و هدف ژین بوک دسترسی آسان خواننده کوردزبان بە کتابهای کوردی در سراسر کوردستان ایران است.ژین بوک آماده همکاری با تمام ناشران و نویسندگان کتاب کوردی میباشد.
ژین بوک مکانی برای همه علاقهمندان به کتابهای کوردی است. با ما همراه شوید
ارتباط با ما
- ارتباط با پشتیبانی: 09149444013 / 09361709776
ما را در شبکه های اجتماعی دنبال کنید
تمامی حقوق این سایت متعلق به فروشگاه اینترنتی کتاب و محصولات فرهنگی ژینبوک می باشد.
نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.