ده‌نگی نوخته، کارێکی به ته‌واوه‌ت فۆڕمیکه و له ژانری ئه‌ده‌بی ته‌خه‌ییولی و ته‌جروبی دایه.
ئه‌م به‌رهه‌مه که گه‌مه‌یه‌کی به‌رده‌وام و له‌بڕان‌نه‌هاتووه به هێما زمانییه‌کان، ساختار و پێکهاته‌یه‌کی پچڕپچڕ و پازێل‌ئاسای هه‌یه، له هاونشینی ئه‌و له‌ت و کوته پازێلانه، پێکهاته‌ی گشتی به‌رهه‌مه‌که ساغ ده‌بێته‌وه.هه‌ر پاژێک له ده‌قه‌که بوونێکی سه‌ربه‌خۆیه که ده‌کرێ هه‌ر سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه یان له گشتییه‌تی ئه‌و سازمانه ڕیواییه‌تییه‌دا مانا په‌یدا بکا و ببێته کارکردێکی مانایی له‌و پێکهاته داستانییه‌دا.
له‌م ده‌قه‌دا به‌ر له‌وه‌ی به‌دوای واتایه‌ک‌دا بگه‌ڕێی ده‌بێ چێژ له گێڕانه‌وه و چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه ببه‌ی، چون له‌م ده‌قه‌دا گێڕانه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه نادا واتا و مانا و به‌سه‌رهاتێکی هێڵیت بۆ بگێڕێته‌وه، به‌ڵکوو ئه‌وه گێڕانه‌وه و چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌یه که بۆته ناوه‌ند و ته‌وه‌ری ده‌ق و گێڕانه‌وه له خزمه‌ت گێڕانه‌وه دایه.
چیرۆک و ڕۆمان دیارده‌یه‌کی ته‌واو ڕۆژئاوایین و له‌وێڕا خۆیان گه‌یاندۆته ئێمه و ئێمه ئه‌و فۆڕمانه له زمانی خۆمان‌دا به‌تاقی ده‌که‌ینه‌وه و خۆمانی پێ ده‌رده‌بڕین و ده‌گێڕینه‌وه.
چیرۆکی کوردیش به‌شێکه له‌م ئه‌زموونه گشتی و جیهانییه و ئێمه ناچارین که خۆمان به به‌شێک له‌و ئه‌زموونه بزانین و ده‌سکه‌وتی چیرۆکی جیهانی به ده‌سکه‌وتی خۆمان بزانین و ئه‌وه‌ی که ئێمه به‌شێکین له‌و سامانه فه‌رهه‌نگییه ڕیوایه‌تییه گه‌وره‌یه، به ده‌م و ڕاوێژی خۆمانه‌وه و به ئازار و ده‌ردی خۆمانه‌وه وه‌ک تاکی کورد.ئێمه‌ش ده‌توانین له قاڵبی ئه‌م فۆڕمه ڕیوایه‌تییانه‌دا ده‌نگێک بین له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌ی هه‌تا ئێستا هاتوونه گۆ.
له درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا باس له‌و وارگه و قۆناغانه ده‌کرێ که گێڕانه‌وه و ڕه‌وتی گێڕانه‌وه له‌وان‌دا گووراوه و شکڵی گرتووه. له سه‌رجه‌م‌دا و بۆوه‌ی دیمه‌نگایه‌کمان له‌م پڕۆسه‌یه له‌به‌ر چاو بێ، ئه‌م ڕه‌وته به چوار قۆناغ دابه‌ش ده‌کرێ و له درێژه‌دا هه‌رکام له‌و قۆناغانه به وردی شی ده‌کرێنه‌وه.
ڕەوتی گەشەکردنی چیرۆک و گێڕانەوەی کوردی
65,000 تومان قیمت اصلی 65,000 تومان بود.58,500 تومانقیمت فعلی 58,500 تومان است.
پێناسە:
- نووسەر: عەزیز مەحموودپوور
- بڵاوگە: خانی
- شابەک: 8-25-6274-622-978
- بابەت: نووسەران کورد-رەخنە ئەدەبی
- ئەژماری لاپەڕە: 175
- قەوارە: ڕوقعی
- جۆری بەرگ: نەرم
- نۆرەی چاپ: یەکەم
- ساڵی چاپ: 1398
موجود
وزن | 0.200 کیلوگرم |
---|
محصولات مرتبط
ناونامەی نیشتمان
تاراوگە و وڵات
باڵندەکانی دەم با
ئەودیوی چیا (دوو بەرگ)
ئەفسانەی چیای ئاگری
هەرچی هیە ڕاڤەیە
سرآغاز شعر ن‌و کردی و تحول فرم های آن
ادبیات اقلیت و تئاتر کوردی
ژین بوک | فروشگاه کتاب
فروشگاە ژین بوک عرضە کنندە انواع کتاب در زمینه تاریخی، رمان و داستان، علوم اجتماعی، شعر و … است. فروشگاه ژین بوک در صفحات محصول خود توضیحاتی درباره کتابها را در اختیار شما قرار می‌دهد. شما از طریق این فروشگاه می‌توانید کتاب مورد نظر خود را مشاهده و تهیه نمایید.
ژین بوک فروشگاه آنلاینی است که به صورت تخصصی روی کتابهای کوردی تمرکز دارد و هدف ژین بوک دسترسی آسان خواننده کوردزبان بە کتابهای کوردی در سراسر کوردستان ایران است.ژین بوک آماده همکاری با تمام ناشران و نویسندگان کتاب کوردی می‌باشد.
ژین بوک مکانی برای همه علاقه‌مندان به کتابهای کوردی است. با ما همراه شوید
ارتباط با ما
- ارتباط با پشتیبانی: 09149444013 / 09361709776
ما را در شبکه های اجتماعی دنبال کنید
تمامی حقوق این سایت متعلق به فروشگاه اینترنتی کتاب و محصولات فرهنگی ژین‌بوک می باشد.
نقد و بررسیها
هنوز بررسی‌ای ثبت نشده است.