📚 نەوای نەی ، مەولانا وەها ژیا!
🔹نووسەر ؛ قادر عەبدوڵڵا
📝وەرگێڕ: شەفیقی حاجی خدر (لە هۆڵەندییەوە)
ڕۆمانی دانسقەی “نەوای نەی” له ڕاستیدا شرۆڤەی ژیان و بەسەرهاتی قەڵەمبازێکی پڕ به دڵ و لێوانلێو شور و شەیدایی جوامێرێکه که بەر لەوەی بەرەبەیانی مەعریفه له خۆرهەڵاتی سەرییەوه هەڵبێت و “شەمسی” ئەڤين له ئاسۆى بەختییەوه خۆ بنوێنی، زاهیدێکی لە خواترس، کڕنۆشبەرێکی پڕشکۆ، شێخێکی زیرەک، مردوویەکی گرینۆک و مۆمێکی پڕ له ڕووناکی مینبەران بوو، کاتێک کەوته جەنگی شێرێکی شێخگیر و بەخت و دەوڵەتی عەشقی به تێکڕا بۆ خۆی بردەوه، ئینجا بوو به زیندوویەکی دەم به خەنده و ئەڤيندارێکی بەرزەفڕ، يوسفێكى يوسف زی و خۆرێکی بێ سێبەر. هەموو ئەمانه دەرئەنجامی ئەوه بوو که ئازایانه و دلێرانه و کەریمانه و دوور له کۆیلەیی و پاشایەتی و شەریعەت و نەتەوه، خۆی سپارد به قەزا و قەدەری عەشق و ملی نا به داوی ئەڤینی ڕاستەقینه و پێی خسته ناو قومارێکی عاشقانه و مەستیی دۆڕاندن و ئاسووده له بردنەوه بوو. خانومانی خۆی ئەسپاردەی لافاوی توندی عەشق و ئەڤين کرد و بوو به دێوانەی عەشقێکی پڕاوپڕ له شەیدایی تا وای لێهات چارەنووسی له هەرێمی بەرزی لاهوتدا گیرسایەوه و هەرزانفرۆشەکانی باشتر کڕان و لاوازییەکانی چاکتر بران و ئەسپی ئەزموونی هەڵبەزێکی کرد و جیهانێکی بەزاند و گەردوونێکی تێپەڕاند و سنگی ئاوەڵا کرد و بوو به جوامێرێک له مەیخانەی عالەمەوه.

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.