ئەو کتێبە لە چوار فەسڵ دا حەولی ئەوەیە بە شێوەی پێکهاتەیی لێکدانەوەی گێڕانەوەی چیرۆک و ڕۆمانە هەڵبژێردراوەکان بکات.
لە گێڕانەوەناسی لایەنی گرینگی دان بە گوتاری گێڕانەوەیی و ئەوەی کە یەک چیرۆک چۆن دەگێڕدرێتەوە مژاری سەرەکی هەر لێکدانەوەیەکە، بۆیە پێکهاتەی بگێڕەوە و جۆرەکانی یەکێ لە پرسە سەرەکییەکانی ئەو کتێبەیە. فەسڵی یەکەم حەولی ئەوەیە باسی بگێڕەوە و گوتەکانی بکات، بۆ ئەوەش پێویستی زانیوە دوو بابەتی کات لە گێڕانەوە و شێوازەکانی ناوەندی کردن کە لایەن(moode)ی دەق دیاری دەکەن بتوێژێتەوە. لە فەسڵی دووهەم حەول دراوە پێکهاتەی گێڕانەوەی سێهەم کەسی لە مێژووی چیرۆک و ڕۆمانە کوردییەکان سەرنج بدات و بۆ ئەو مەبەستە سێ قۆناغ بۆ لێکدانەوەی مێژوویی ڕۆمانەکان تەرخان کراوە. فەسڵی سێهەم نووسەر حەولی داوە ئاوڕ لە گوتەی کاراکتێرەکانی چیرۆک و ڕۆمان بداتەوە، تا لەو ڕێیەوە بتوانێ دەستەبەندییەکی گونجاو لە شێوازەکانی گوتاری کاراکتێران بە دەستەوە بدات و پێداگری ئەو فەسڵە زیاتر لە سەر گوتەی ناڕاستەوخۆی ئازادە کە دەکەونە نێوان گوتەی بگێڕەوەوە، چوون لەو دۆخە دا ناتوانین بە ڕوونی گوتە بە هی بگێڕەوە یا کاراکتێر بزانین ئاوا دۆخێکی تەمومژاوێ درووست دەبێت کە دەبێتە هۆی چەنددەنگی بوونی گێڕانەوە. فەسڵی چوارەم حەول دەدات پێگەی ئەزموونی ژیندراو لە نێو گێڕانەوە بتوێژێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە چووەتە سۆراغی چەمکە هۆشەکییەکان لە زمانناسی هۆشەکی دا، ئەو چەمکانە جهانی ئێمەی کوردیان پێک هێناوە و بەشێکی زۆری توانست و فامی ئێمەیان لە جهان درووست کردووە، نووسەر لە مابەینی چەمکە هۆشەکییەکان و بابەتە گێڕانەوەییەکان پردێکی پێوەندی درووست کردووە تا نیشانی بدات کاتێک جهانێکی شیمانەکراو و خەیاڵی لە پەنا جهانی ڕاستەقینە بەرپا دەبێت خوێنەر چۆن نیشتەجێی ئەو جهانە دەبێت و گوزاەکانی وەک ڕاستەقینەیەکی قەبڵێندراو وەر دەگرێت.

هەڵاڵە و کراسی قاقانی
30,000 تومان 27,000 تومان

نیری یەخسیری | دووبەرگی
390,000 تومان 312,000 تومان
گێڕانەوەناسی | دەلاقەیەک بەرەو گێڕانەوەی کوردی
220,000 تومان 198,000 تومان
پێناسە:
- نووسەر: جەلال پوورحەسەن
- بڵاوگە: گوتار
- شابەک: 0-94-6368-622-978
- بابەت: ڕەخنەی ئەدەبی
- ئەژماری لاپەڕە: 376
- قەوارە: ڕوقعی
- جۆری بەرگ: نەرم
- نۆرەی چاپ: یەکەم
- ساڵی چاپ: 1402
موجود
دسته: ادبیات, رمان و داستان, علمی, کتێبی کوردی
برچسب: ئەدەبی کوردی, روایت شناسی کردی, ڕەخنەی ئەدەبی, گێڕانەوەناسی
توضیحات
نظرات (0)
اولین کسی باشید که دیدگاهی می نویسد “گێڕانەوەناسی | دەلاقەیەک بەرەو گێڕانەوەی کوردی” لغو پاسخ
نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.