هاوارەبەرە و میرزا ڕۆمانێکە لە دوو جڵددا. کتێبی یەکەم هاوارەبەرە و کتێبی دووهەم میرزا .
قارەمانی سەرەکی هاوارەبەرە “یارە” شوانێکی لاوە و قارەمانی سەرەکی کتێبی دووهەم “میرزا”.
بەڵام یارە و میرزا لەهەر دوو کتێبدا ئامادەیی چالاکیان هەیە و ژیانیان تێکدەهاڵێ.
زۆر کارەکتەری تر لە ڕۆمانەکەدا یار و هاوکاری ئەم دوویەن. دوو کارەکتەری ژن، “خەزاڵ” خۆشەویستی یارە و “یایناز” خۆشەویستی میرزا وێنەی ئەبەدی ئەوینن.
لە هەڵوەدایی و بێکەسی گونددا ژیان بۆ یارە مێهرەبانە لە کاتێکدا زۆر ڕەعییەت و خزمەتکار و شوان و سەپانی ناو ڕۆمانەکە تووشی زوڵم و دەستدرێژی و کوشتنی ئاغا و چەتە دەبن.یارە لەگەڵ میرزا ئاشنا دەبێ. میرزا کوڕە دەوڵەمەندێکی شار کە لە دەوڵەت قاچاغە.
“هاوارەبەرە” مێلۆدییەکی شمشاڵە بۆ کاتی خەتەر و ئاگادارکردنی ئەوانیتر لە خەتەر و هەروەها هاواربردن.ئەم شمشاڵ و هاوارە لە نیوەشەودا بە هانای یارەوە دێن.
“هاوارەبەرەو و میرزا لە ڕاستیدا بەهانەن، بەهانە بۆ ئەوەی نووسەر زمان و فۆلکلۆری کورد زیندوو کاتەوە و یا زیندوویان ڕاگرێ. نەک هەر ئەوەش بەڵکوو قووڵی و دەوڵەمەندی زمانی کوردی نیشان بدا.
هەزاران وشە ڕووبارێکی گەش و ڕوون وەڕێ دەخەن.
هەزاران وشە دیکشنییرێکی دەوڵەمەند دروست دەکەن.
سەدان وێژە و مەتەڵ و مێتافۆر و بەیت دێنە ناودەق و نێواندەقییەکی دەوڵەمەند دروست دەکەن.
ئەم ڕۆمانە دەبێ وەک دەرس لە وانەی زمانناسی و فۆلکلۆردا بکوترێتەوە.
هاوارەبەرە و میرزا پێمان دەڵێن کە زمانی کوردی کەوشەنێکی بەرفراوانە و کایەی زمانی ئەدەبی و فەلسەفی بە هاسانی مومکینە، ئەگەر نووسەر زمانی کوردی بزانێ.
هاوارەبەرە و میزا تەنیا بەهانەن کە بە ئەو منداڵانەی شار و زانکۆ کە پێیانوایە زمانی گوند زمانی ئەدەبیات نییە، بڵێی و بسەلمێنێ کە زمانی گوند و زمانی فولکلۆری کوردی چەندە چەندە دەوڵەمەندە و دەبێ هەموو قوژبنی گوند و دێیان بگەڕێین و ئەو زمانە بپارێزین.
نموونە:
“مەسەلەیە دەڵێن بەفر ناردی خوازبێنی ئاڵەکۆکێ. ئاڵەکۆک کوتی بە بەفری بڵێن سەبرێکم لێ بگرێ با یاڵ و بژم بێنمەوە. بەدەورەی خۆمدا بێم جا ئەو دەمی چۆنی بوێ وا دەکەم.هێستا ئاڵەکۆک یاڵ و بژی نەهێنابۆوە بای وەعدە هەڵی کرد. بەفر ناردییە لای ئاڵەکۆک و کوتی پێی بڵێن
ئاڵەکۆکەی پرچنە
چۆرچۆرەم کەوتە بنە
چ بکەم لەو ماڵ و ژنە”ڕەوایەت و گێڕانەوە و ڕوانگەی جێندێری بۆ کاتێکی دیکە، بەڵام تەنیا بڵێم کە ڕۆمانەکە لەو شوێنانەی بە ناخی ئینساندا شۆڕ دەبێتەوە زۆر شاعیرانە و نەرمە، وەک کاتی مەرگی کارەکتەرەکان، یا ڕەنگدانەوەی خۆشەویستی و ئەوین لە دەقدا.







گابۆڕ
150,000 تومان 135,000 تومان

ڕۆڵی کەسایەتییەکان لە ئەفسانەی کوردی دا
35,000 تومان 31,500 تومان
هاوارەبەرە و میرزا (ڕۆمانێکە لە دوو جڵددا)
150,000 تومان 135,000 تومان
پێناسە:
- نووسەر: فەتاح ئەمیری
- بڵاوگە: خانی
- شابەک: 2-56-6274-622-978
- 978-622-6274-55-5
- بابەت: ڕۆمان
- ئەژماری لاپەڕە: 183-221
- قەوارە: ڕوقعی
- جۆری بەرگ: نەرم
- نۆرەی چاپ: یەکەم
- ساڵی چاپ: 1399
ناموجود
دسته: رمان و داستان
برچسب: zhinbook, رمان کردی, ڕۆمان کوردی, ژین بوک, فەتاح ئەمیری, کتاب کردی, کتێب کوردی
توضیحات
توضیحات تکمیلی
وزن | 0.500 کیلوگرم |
---|
نظرات (0)
اولین کسی باشید که دیدگاهی می نویسد “هاوارەبەرە و میرزا (ڕۆمانێکە لە دوو جڵددا)” لغو پاسخ
نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.