موفتی پێنجوێنی نازناوی «مهلا عهبدوڵڵای تووتنچی»یه که له ساڵی ١٨٨١ له پێنجوێن لە دایك بووه. بە هۆی شێعرە نیشتمانی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە زیاتر ناسراوە. یهكێكه لهو كهسایهتیانهیه که خهڵكی بۆ ناردنی منداڵەکانیان به تایبهتی كچان، بۆ فێرگه هان داوه. فێرگە، مافی ژن، بژیو پهیدا کردن بە ڕەنجی شان، گرینگی زانست و پیشهسازی، دەمامک داماڵین لە ڕوخساری ڕیاکاران، پەردە هەڵدانەوە لەسەر ئاکاری دزێوی شێخ و مەلا و حاجییەکانی ئەو سهردهم، بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ گەلێک چەمک و باوەڕی خورافی ئایینی و هەروەها پەرەپێدانی نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزی و خەڵك و خوداویستی ڕاستهقینه، سەرناوی ئەو بابەتانەن کە موفتی لەسەریان وهستاوهتهوه. بۆ ورووژاندنی ئەم بابهتانەش زیاتر لە سێ قاڵبی غەزەل و مەسنەوی و چوارینه کەڵکی وەرگرتووە. زمانی شێعرەکانی سادە و خۆش و خۆماڵین بە چەشنێک کە خەڵکی ئاسایی بە ئاسانی لێی تێدەگەن و ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ڕێباز و هەڵوێستی ڕووناکبیرانەی موفتی لەمەڕ کۆمەڵگاوە.
ئەم مامۆستا گەورە و پایەبەرزەی ڕێگای مرۆڤدۆستی و ڕۆشنگەری لە ١٥ حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٢ لە پێنجوێن کۆچی دوایی دەکات و هەر لەو شارە لە گۆڕستانی حاجی شێخ بە خاک دەسپێردرێت.

دیوانی حەریق
160,000 تومان 128,000 تومان

بەرەو ڕێنووسی پێوەری کوردی
150,000 تومان 120,000 تومان
دیوانی موفتی پێنجوێنی
170,000 تومان 136,000 تومان
پێناسە:
- ساغکردنەوەی: ئومید ئاشنا و عەبدولکەریم موفتی
- بڵاوگە: مانگ
- شابەک: ٨-٢٤-٨٩١٢-600-978
- بابەت: شێعری کلاسیک
- ئەژماری لاپەڕە: ٢٣٥
- قەوارە: ڕوقعی
- جۆری بەرگ: نەرم
- نۆرەی چاپ: یەکەم
- ساڵی چاپ: ١٣٩٦
موجود
دسته: شعر, عمومی, کتێبی کوردی, مانگ, ناشران همکار
برچسب: خرید کتاب شعر کردی, دیوانی شێعری کوردی, دیوانی موفتی پێنجوێنی
توضیحات
توضیحات تکمیلی
وزن | 0.250 کیلوگرم |
---|
نظرات (0)
اولین کسی باشید که دیدگاهی می نویسد “دیوانی موفتی پێنجوێنی” لغو پاسخ
نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.