دیوانی قانع شاعیری چەوساوەکانی کوردستان
(کۆکردنەوەی: بورهان قانع)
چەند سەرگووشتەیەکی شاعیر
قانع ڕووخۆش و نوکتەپەزێر و قسەلەڕوو بوو. لە هەر کۆڕ و کۆمەڵ و کۆنوونەوەیەکدا بەشداری کردبێت بە زوویی دەرکەوتووە و ناسراوە، کردەوەکانی و قسەکانی سەرنج ڕاکێش بوون.
-ماڵی لە دێی کەوڵۆس دەبێ ئەچێ بۆ دیدەنی مەلایەکی برادەری بۆ هەوار موبارەکی لێ کردنی.
تەنها سەگێکی دەبێ، بەدیاری دەیبات بۆ مەلاکەی هاوڕێی.هاوڕێکەی زۆر سەری سووڕ دەمێنێ و لێی دەپرسێ ئەم سەگەت بۆچی هێناوە؟
ئەویش دەڵێ لەبەر دوو هۆ: یەکەم هیچ نەبوو بەدیاری بۆت بهێنم و دووهەمیش ئەم سەگە نان دەخوات منیش نانم نییە بیدەمێ!
– کە لە بەبدیخانەی تاران لەگەڵ وریای کوڕی بەڕەڵڵا دەبن، بە ڕێکەوت ئەو ڕۆژە شەکراوی کوڕی پاشا دەبێ.
هەریەک لە حەپسیەکان پاکەتێک شیرینییان ئەدەنێ، ئەمیش وەری ناگرێ، ئەفسەری بەندیخانەکە تووڕە دەبێ، دەڵێ:ئەمە دیاری شایە لە هەموو شتێک شیرنترە. ئەویش دەڵێ چەندە لای جەنابت شیرینە ئەوەندە لای من تاڵە.
-مەلای دێیەک دەبێ لە بناری شارەزوور، خەڵکی ئاوایی هەموو ڕۆژ لە مزگەوت داوای لێ دەکەن حەدیسیان بۆ بخوێنێتەوە. ئەمیش بێزار دەبێ ڕۆژێکیان دەڵێ:
ئیمامی باوکی پشیلە بەمجۆرەی وتووە: واتا ابا هریرە ئەم حەدیسەی گێڕاوەتەوە گوژاڵکی کوڕی ڕێوی، واتا حنظلة بن ثعلب، قوڕاوی کوڕی شووتی سیل بن حب حب.
بەمجۆرە ئەوانیش ئەڵێن مامۆستا ئەم ناوانە چین؟
ئەویش ناوەکانیان پێ دەڵێ، خەڵکەکە دڵیان لێی سارد ئەبێتەوە و ئەچن مەلایەکی تر دێنن.





ساڵەکانی پڕ لە کارەسات
115,000 تومان 98,000 تومان

معادن ڕۆژهەڵات
90,000 تومان 72,000 تومان
دیوانی قانع
250,000 تومان 225,000 تومان
- پێناسە:
- نووسەر: قانع (محمد عبدالقادر شیخ سعید دولاشی)
- بلاوگە: پەرتووک
- شابەک: 8-60-9689-622-978
- بابەت: شێعر
- ئەژماری لاپەڕە: 584
- قەوارە: ڕوقعی
- جۆری بەرگ: گالێنگوور
- نۆرەی چاپ: دەیەم (یەکەم بڵاوگە، 1400)
- ساڵی چاپ: 1400
ناموجود
دسته: شعر
برچسب: شاعر کورد، شێعر کوردی، تابلو ژین بوک
توضیحات
توضیحات تکمیلی
وزن | 0.800 کیلوگرم |
---|
نظرات (0)
اولین کسی باشید که دیدگاهی می نویسد “دیوانی قانع” لغو پاسخ
نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.