📚 بەرەو مێزۆپۆتامیا و کوردستان
🔹نووسەر: ئێڵی بەنستێر سۆون
🔸وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە
ئێرانی و کوردیش حەزێکی زۆریان لە پشیلەی دەستەمۆیە و لە شارە گەورەترەکانی ئێران ماڵ نییە یەک یا دوو پشیلەی دەستەمۆی نەبێ که بەقەد پشیلەکانی ئورووپا نازپەروەردەن. دیمەنێکی سەرسوڕهێنەر بوو که ئەو کوردە سەرسەختانەی جاروبار دەهاتنە سەردانی حاجی ڕەسووڵ، به سیمایەکی جیددییەوە فیشەکیان بۆ تل دەکردەوە تا شوێنی بکەوێ، یا به دەستێکی سووکتر و نەرمتر لەوەی تا ئەوکاتە به هەر چییەکی دیکەیاندا هێنابێ، پشتی پشیلکەیان دەلاواندەوە، لە کاتێکدا بەو زمانه ڕەقەیان دەیاندواند.

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.