بژی حکوومەت!
پیاوێک ماسییەکی ڕاو کرد، بەپەلە بردی بۆ ژنەکەی داوای لێ کرد سووری بکاتەوە بۆی…
بەڵام بە هۆی نەبوونی زەیتەوە، ژنەکەی داوای لێبوورنی کرد…
پیاوەکەی پێی گووت:بیبرژێنە……..
ژنەکە داوای لێبووردنی کرد لەبەر ئەوەی ئاگردانیا نەبوو……
ئەویش داوای لێ کرد بۆی بکوڵێنی……
ژنەکەی قیژاندی بە سەری دا: غازمان نییە…….
پیاوەکەش ماسییەکەی هەڵگرت و بەرەو دەریا ڕۆیشت و فڕێی دایەوە ناو ئاوەکە….
ماسییەکە سەری لە ئاوەکە دەرکرد و بە هەموو هێزێەکییەوە هاواری کرد: بژی حکوومەت!
عەزیز نەسین شان بە شانی نازم حیکمەت و یەشار کەماڵ و ئۆرهان پاموک یەکێکە لە لووتکەکانی ئەدەبی تورکی، بەتایبەتی لە بواری تەنز و کۆمیدیای ڕەش نووسین دا هەر چەندە بە هۆی نووسینەکانییەو زۆر تووشی کێشە و چەرمەسەری بووە، بەڵام بەو حاڵەشەوە خاوەنی زۆرترین بەرهەمە لە ئەدەبی تورکی دا.
لە نووسینی هەمە جۆری وەک گاڵتە جاڕی و ڕۆمان و چیرۆک و شانۆنامە و شێعردا، بەرهەمێکی زۆری هەیە.
بەپێی پێڕستی ناوەندی وەرگێڕانی «یۆنیسکو » عەزیز نەسین یەکێکە لە چوار کەسی ڕیزی یەکەمی ئەوانەی بەرهەمیان وەرگێڕدراوەتەوە سەر زۆربەی زمانە جیهانییەکان.
ئەم کۆمەڵە چیرۆکەی نووسەری تورکی بەناوبانگ (عەزیز نەسین) کە لە بەردەستت دا هەیە بەڕێکەوت وەرم نەگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی، بەڵکوو ئەوانەم هەڵبژاردوون کە لەگەڵ واقیعی ئەمڕۆمان دا گونجاوە و، کە دەیان خوێننەوە دەڵێی نەسین لە نێومان دایە و هەر ئەوڕۆ خووڵقاندوویەتی.

هەژار بۆ کوردستان
300,000 تومان 255,000 تومان

چێشتی مجێور
300,000 تومان 255,000 تومان
بژی حکوومەت
84,000 تومان 71,400 تومان
پێناسە:
- نووسەر: عەزیز نەسین
- وەرگیڕ: عەبدولستار جەباری
- بلاڤگە: راژە
- شابەک: 9-2-94680-622-978
- بابەت: کۆمەڵە چیرۆک
- ئەژماری ڵاپەڕە: 133
- قەوارە: ڕوقعی
- جۆرئ بەرگ: نەرم
- نۆرەی چاپ: یەکەم
- ساڵی چاپ: 1401
موجود
دسته: راژه, رمان و داستان, عمومی, ناشران همکار
برچسب: کتاب کوردی، داستان کوردی
توضیحات
توضیحات تکمیلی
وزن | 0.330 کیلوگرم |
---|
نظرات (0)
اولین کسی باشید که دیدگاهی می نویسد “بژی حکوومەت” لغو پاسخ
نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.