ناساندنی کتێبی «ڕوونبێژی لە شیعری مەحویدا»
ئەم كتێبە لە بنەڕەتدا نامەیەكی ماستەرە، بەسەرپەرشتی پ.د. فازڵ مەجید مەحموود، پێشكەشی زانكۆی سلێمانی/ كۆلێژی زمان/ بەشی زمان و ئەدەبی كوردی، كراوە.
ڕوونبێژی لە شیعری مەحویدا، كار لەسەر گرنگترین و دیارترین و بڵاوترین زانستی ڕەوانبێژی دەكات، كە ڕوونبێژییە لە شیعرەكانی مەحویدا، ئەم زانستەش هەر سێ هونەری چواندن وخوازە تیایدا بەتایبەتی (خواستن) و هونەری دركە دەگرێتەوە، هەریەك لەو هونەرانە بە كۆڵەكەی درووستكردنی...