منداڵانی گەڕەکنووسەر: هیوا قادر
گوڵ موحەمەد پێش ئەوەی قسە بکەیت دەمەوێت هەمیشە ئەوەت بیر بێنمەوە، تا بزانیت جیاوازی ئێمە و درەخت چییە، درەخت نهێنی ژیانی خۆی لە ناو ئەو توێژاڵە یەک بە دوای یەکانەی ناو قەدەکەیدا هەڵدەگرێت و ئینسانیش لە ناو یادەوەرییەکانیدا، بۆ ئەوەی لە درەخت بگەین دەبێت توێکاری لەو توێژاڵانەی ناو قەدەکەیدا بکەین، کە دەمانخاتە سەر زانینی ڕاستییەکانی تەمەن و جۆری ئەو ئاو و خاک و هەوایەی هەڵی مژیوە، بەڵام بەداخەوە، تێگەیشتن لە ئینسان هێندە ئاسان نییە، چونکە خاوەنی قەدێکی دیاری وەکوو درەخت نییە، قەدی ڕاستەقینەی ئینسان جەستەی نییە، بەڵکە یادەوەرییەکانیەتی، قەدی ئینسان ئەو یادەوەرییانەیەتی کە تەنیا بە گێڕانەوە و باسکردن دەبینرێت.

دیدگاهها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.