معرفی کتاب

کتێبی شاری مۆسیقارە سپییەکان

ڕۆمان؛ شاری مۆسیقارە سپییەکاننووسەر؛ بەختیار عەلی
..ئەو ڕۆژە هەستم کرد لە پێشمەوە دەڕوات، پشتی لێم بوو، من لە شوێنی خۆم وەستام… وەک هەر پیاوێکی ترسنۆک کە لە تاریکی‌دا خێوێک دەبینێت و دەوەستێت. منیش ئاوەها وەستام…ئەو لە پێشمەوە دەڕۆیشت و لە ناو ساختمانەکەدا ون بوو، پاش ئێستێک گوێم لێ بوو بانگم دەکات…وەک هەمان ئەو شەوەی لە کوچەکانی شاری بەدبەختیمان‌دا ئەو لە ناو گرمەی زرێپۆش و تانکەکان‌دا بانگی لە من کرد و هاوارەکانی بە نێو هەموو شەودا تێپەڕین و دەنگیان دایەوە، ئاوەها بانگی کردم. سەرتاپای ئەو بینایە دەنگی دەدایەوە، دەنگی ئەو لە هەموو جێگایەکی ئەو ئوتێلە سووتاوەدا بوو، من ڕام کرد بە دوای‌دا و ئەو بانگی دەکردم. من ڕام کرد و ئەو بانگی دەکردم، بە پێپلکەکان‌دا سەرکەوتم و گوێم لە دەنگی بوو، قات لە دوای قات دەڕۆیشت و من بە دوایەوە بووم…هەمیشە پشتی لێم بوو. دڵنیا بووم پێم دەڵێت ئەو شوێنە بکەمە نیشتەجێی خۆم، بینیم بە هێمنی دەچێتە ئەو ژوورەوە لە قاتی شەش، بە دوای‌دا ڕۆیشتم و …..ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ..یەکەمین فیشەک ئەردەڵانی سۆفی پێوەی‌نا، من پشتم تێ‌کرد و گووتم: هاوار …هاوار. گوێم لە خوڕەی خوێنەکەی بوو، گوێم لێ‌بوو بە دەنگێکی کز گووتی: ئەی منداڵی نەجیب، ئێستا تەواوە، ئێستا دەمرم. من دەستم خستبووە سەر چاوم و گوێم لە گریانی سەیری ئەو منداڵەش بوو کە لە نێو درەختەکان‌دا ڕای‌ کرد، بۆنی ئەو پرتەقاڵەم دەکرد کە دەشت و دەری پڕ کردبوو. دووهەمین فیشەک کەریم خەزێن پێوەی نا، سامیری بابلی بە خیزەخیزێکی سامناکەوە گووتی: مردن ئاوەهایە… مردن ئاوەهایە. ئەوە دواهەمین وشەی بوو ، لە ناو قوڵپە قوڵپی خوێن‌دا، ویستی هەندێک شتی تر بڵێت، بەڵام من تێنەگەیشتم. دەگریام و نەمدەتوانی سەیری بکەم. گوێم لێ‌بوو مەریوان گووتی: نا، من نا، من نا، من تەقەی لێ‌ ناکەم، من نایبینم، تەواو مرد، من تەقەی لێ‌ ناکەم، من نایبینم، تەواو مرد، من تەقە لە مردوو ناکەم. گوێم لێ‌ بوو، کەریم خەزێن دەیگووت: من دەستت دەگرم، هێشتا نەمردووە، هیچ نییە…مەترسە. مەریوان بە ترسێکەوە دەیگووت: تازە مرد، مرد، من تەقە لە مردوو ناکەم…دەیگووت: مرد…وازی لێ بهێنە با تەقەی لێ نەکات، یەکێکتان بێن تا لە سەر جادەکە هەڵیگرین…

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *