زەنگی کاردەستی(زنگ کاردستی)
نووسەر؛ شەهێن فەرەهمەند
کتێبی زەنگی کاردەستی کتێبێکە کە زێهن و بیر و مێشکی منداڵان بەخۆیەوە سەرقاڵ و، فێری کار بە ڕەنگ و کەرەستەکانی سادەی بەردەستی خۆیان و دەورووبەریان دەکات. هەروەها مێشکی منداڵان ڕادەکێشێت بۆ وردبوونەوە لە هێندێک کەلوپەل کە پێشتر کەڵکی لێوەرگیراوە و ئێستا دوور خراوەتە پەناوپەسێو و سووچی ماڵ و حەوشە و کۆڵانەوە، هەر بۆیە بە سرنجدان بە وانەکانی فێرکاری نێو کتێبی زەنگی کاردەستی ئەم کەلوپەلە بە خاوەن بایخ دەزانن و هەوڵ دەدەن بە بەشی فێرکاری کتێبەکە تابلۆ یان وێنەی جوان و کاردەستی باشی پێ ساز بکەن وەک تاشەبەرد، گەڵای وەریوی داری کۆڵان یان حەوشە، لەتە کاغەز و تەلیسی بەن، کاموا و توێکڵە هێلکە و چڵ و لقە داری ویشکبوو، تیکە پارچە و کووتاڵی لەت و پەتکراو و….هتدبۆ وێنە؛تاشە بەردێک کە منداڵان دەتوانن پێکەوە بە گواش و فلچە و ماژیک وێنەی جوان و هەڵقووڵاوی بیر و مێشکی خۆیان لە سەر بەردەکە وێنا بکەن و هاوکات فێری کاری گرووهی و هاوفکری و هاودڵی دەبن و کاتێکی خۆش و پڕ لە بەهرە و دەستکەوت تێپەڕ دەکەن و دەتوانن تابلۆی ڕەنگاوڕەنگ بە سادەترین کەرەستە و شێوازی جوان بۆ وێنەی خۆیان و خۆشەویستانیان لە ورکە بەردی ڕەنگکراو و گەڵای دار و غونچەی گوڵ و…هتد بخووڵقێنن و پێشکەش بە هاوڕێ و خۆشەویستەکانیان بکەن یاخود ژووری خنجیلانەی خۆیانی پێ بڕازێننەوە.