زمانناسی کۆمەڵیاتی
سەرەتایەک سەبارەت بە زمان و کۆمەڵ
هاوکات لەگەڵ ئەوەی زمان ئامرازێکە بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییە بەردەوام نواندنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی، ڕەگەز، ئەتنیسیتی، جوگرافیا و نەتەوەکانیشی گرتۆتە ئەستۆی خۆی؛
هەر بۆیە بە بڕوای زۆر فیلۆسۆف و نووسەر، زمان خۆی پێکهێنەری جیهانە و ماڵی ژین.
زمانناسیی کۆمەڵایەتی Sociolinguistics وەک لقێک لە زانستی زمانناسی، هەوڵ ئەدات کاریگەری پارامێترە کۆمەڵایەتییەکانی وەک نۆرمە کولتورییەکان، جوگرافیا، ڕەگەزە جیاوازەکان ، چینی کۆمەڵایەتی لە سەر تایبەتمەندی و مۆدێلە زمانییەکان شەن و کەو بکات.
هەر بۆیە لە لایەک لە سەر کاریگەری جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکان لە سەر شێوازی ئاخاوتن ئەدوێت و لەلایەکی دیکەشەوە لە سەر کاریگەری ئەم جیاوازییانە لە سەر دابەشکارییە کۆمەڵایەتییەکان توێژینەوە ئەکات.
پیتر تڕادگیل وەک پرۆفیسۆری زمانی ئینگلیزی و زمانناسیی کۆمەڵایەتی یەکێک لەو دەنگە بەرزانەی پانتای زمانناسی کۆمەڵاتییەو وەرگێڕانی ورد و چاوڕاکیشی کاک حەسەن قازی، ئەم کتێبە زۆرتر شایانی خوێندنەوە دەکات.
…ئەو ڕاستییەی کە ئاوایە بەو مانایە نییە زمانناسان پێ لەوە نانێن کە کۆمەڵ شێوازارە زمانییە جیاوازییەکان بە شێوەی جیاواز دەنرخێنێ. شیکردنەوەی زمانی باسی لەباربوونی شێوەزارەکان و (“نەک دروستبوونیان”) بۆ هەلومەرجی جیاواز دەهێنێتە گۆڕێ و، بەرنامەی فێرکردنی زمانی بێگانە بە ئاسایی وا پێش خراوە کە شێوەزاری ستانداردی زمانێک فێری فێرخوازان بکا. لە هەمان کاتدا، زۆرێک لە زمانناسان لەو باوەڕە دان کە ئەو جۆرە بۆچوون و دیتنەی لە سەرەوەدا باسی لێوە کرا هێندێک جار دەکرێ سەدەمە بگەیێنێ. بۆ نموونە دەتوانێ ئاکامی دڵنەخوازی دروونناسانەی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی لێ بکەوێتەوە…زمانناسان هەروەها لە بەر هۆی دیکە سەرنج دەدەنە سەر بۆچوونی زەینیش سەبارەت بە زمان. ئەو جۆرە بۆچوونانە گرینگن، بۆ نموونە لە لێکۆڵینەوەی گۆڕانی زماندا و، زۆر جار دەتوانن یارمەتی بکەن بۆ شیکردنەوەی ئەوەی بۆچی لەهجەکان دەگۆڕێن، کەنگێ و چۆن دەگۆڕێن…٭٭پیتر تڕادگیل لە دایکبووی ساڵی 1943 دوا بە دوای دەستپێکردنی خوێندنی زمانە مۆدێڕنەکان لە کینگز کالێجی کەمبریج، بڕوانامەی دکتۆرای خۆی لە ساڵی 1971 لە زانکۆی ئێدینبورگ وەدەست هێناوە. لە ساڵی 1979تاکوو ساڵی 1986 لە بەشی زانستە زمانەوانییەکانی زانکۆی ڕێدینگ وانەی وتووەتەوە و دواتر لە زانکۆی ئێسێکس بووە بە پرۆفیسۆری زمانناسیی کۆمەڵایەتی. لە ساڵی 1993 تا ساڵی 1998 مامۆستای زمانی ئینگلیزی و زمانناسی لە زانکۆی لۆزان بووە. جگە لەمانە پیتر تڕادگیل لە زۆربەی وڵاتانی ئورووپایی، ئەمریکا، ڕۆژهەڵاتی دوور و ژاپۆنیش وتاری لە سەر زمانناسی پێشکەش کردووە. زۆر کتێبی لە سەر لایەنەکانی زمانناسی پێشکەش کردووە.زۆر کتێبی لە سەر لایەنەکانی زمانناسی نووسیوە؛ بۆ نموونە کتێبێکی لە ژێر ناونیشانی ((ئەفسانەکانی زمان)) لە گەڵ لاوری باوێر نووسیوە، ((زاراوەکانی ئینگلەند))یش یەکێک لە کتێبەکانی تری پیتر تڕادگیلە. جگە لەمانە، زۆر وتاری زانستیی تریشی لە سەر زمانناسیی کۆمەڵایەتی و زاراوەناسی نووسیوە. پیتر تڕادگێل ئێستا سەرۆکی فەخریی کۆمەڵەی دۆستانی دیالێکتی نۆرفۆڵکە و هەروەها ئەندامی لێژنەی زانستیی بریتیش ئاکادێمییە.