معرفی کتاب

بووتیقای گێڕانەوە / گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی

بووتیقای گێڕانەوە / گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی

نووسەر: کاوان محەمەدپوور

بووتیقاچەمکی بووتیقا مژاری سەرەکیی هزرین و ڕامانی سەرجەم قوتابخانەکانی فۆڕمالیزمی ئەدەبییە. لە فۆڕمالیزمی ڕووسەوە بگرە تا دەگاتە پێکهاتەخوازەکان و قوتابخانەی ڕەخنەی نوێی ئەنگلۆ ـ ئەمریکەن. لە ساکارترین پێناسەدا، بووتیقا زانستی ئەدەبیاتە.بابەتی بووتیقا گوتاری ئەدەبی و ((ئەدەبییەت))ـی دەقە.بووتیقا، لە ئەرەستووەوە تا دەگاتە پێکهاتەخوازەکان، گۆڕانی زۆری بە سەر هاتووە. بنیامین هرۆشۆڤسکی لە بارەی پێناسەی بووتیقاوە دەڵێت:(( [بووتیقا] شیکاریی نیزام‌مەندی ئەدەبیات وەک ئەدەبیاتە، بابەتی بووتیقا، پرسیاری(( ئەدەبیات چییە)) و تێکڕای ئەو پرسیارانەن وا لەم پرسیارەوە سەرچاوە دەگرن. پرسیارگەلێک وەک: هونەری زمانی چییە؟ جۆر و چەشنەکانی ئەدەبیات کامانەن؟ ژانر یان ئینتمای ئەدەبی چییە؟ نیزامی ((زمان)) یان ((هونەر))ـی شاعیرێکی تایبەت کامەیە؟ چیرۆک چۆن بەرهەم دێت؟ تایبەتمەندییەکانی بەرهەمی ئەدەبی چین و چۆن بەرهەم دێن؟دەقە ئەدەبییەکان چۆن دیاردە نائەدەبییەکان دەنوێننەوە؟و…هتد))(ریمون ـ کنان،10:1387).ــــــــــــــبەم پێیە بووتیقا باس لە بەرهەمێکی تایبەتی ئەدەبی ناکا، بەڵکوو باسەکانی لە سەر ((پێکهاتە و نیزامی ئەدەبیات)) چڕ دەکاتەوە، واتە ئەو پێکهاتەیەی وا دەقێک دەکاتە ڕۆمان، شێعر، کورتەچیرۆک، شانۆنامە و…دەبێتە مژاری سەرەکیی بووتیقا

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *