معرفی کتاب

ئەویندارانی بێ‌سەرەنجام

ڕۆمان؛ ئەویندارانی بێ‌سەرەنجام

نووسەر؛ خالید ڕەش‌ئەحمەدی

بە غار بۆ لای دەرگای حەسارێ چووم. دەرگام لە سەر هەڵگرت. کاکم بەپڕتاو خۆی دە حەسارێ هاویشت و بەپەلە دەرگای لە پشت سەری خۆی داخستەوە. بە دەست خۆم نەبوو، خۆم لە باوەشی هاوێشت و توند بەخۆمەوە گوشی. پشتی بە دەرکەیەوە نابوو، پشووی سوار بوو، هەناسەی لەبەر نەدەهات. دیار بوو هەر بە هەڵاتن هاتبوو. بڕێک ڕاوەستا. دەستێکی بە سەرم‌دا هێنا و گوتی:ـ خودا غەزەبت لێ نەگرێ لە کوێی؟……….مامیگۆن چەند جووت کەوشی ژنانەی زەنگانی، سەیدی، فەڕەنگ و یەمەنی کڕی. لە دوایە هێندێک کەرەسەی پێڵاودروونی وەک چەرم، لاستیق، بزمار و ناڵچەی کەوشان، لە ئاغا هۆهانس وەرگرت. هەروەها هێندێک ئامرازی کار کردنێ، وەک گازان، دیشلیپ و کۆنتۆڕ، دەرزی و درێشە کە لە هێرش بۆ سەر دوکان بە تاڵان چووبوون، سەرلەنوێ کڕینەوە.

زۆربەی کەرەسەکانی پێدوایستی لە هاوزمان و هاودینەکانی خۆی کڕی. هێندێکیشی لە تەورێزی‌یان کڕی. لەوێ زانیم مامیگۆن زمانی تورکی باش دەزانێ بە زمانی تورکی لەگەڵ تەورێزی‌یان بدوێ.لە قەیسەری هاتینە دەرل. کاخی شای لەوبەرڕا خۆی دەنواند.تەورێزی‌یان بەو کاخە دەڵێن ئەرکی عەلی‌شا. حاکم لەوێ نیشتەجێ‌یە. هێشتا نەگەیشتبووینە ئەرکی عەلی شای، دیتنی دیمەنێک هەردووکمانی شێواند. بریا بە بریای خودای قەت پێم وە تەورێزێ نەکەوتبا و ئەو دیمەنەم چاو پێ‌نەکەوتبا. دەستەیەک کیژی گەردن زەردی، ڕووسووری کورد، بە حاڵ و وەزعێکی زۆر نالەبار، ماندوو و شەکەت، جل‌وبەرگیان هەمووی تیتۆڵ تیتۆڵ و لەبەریان دادڕابوو. لەشیان لەجێ دڕاوەکان‌دا بەدیارەوە بوو. لە شەرمان خۆیان لە پشت یەکتر حەشار دەدا. جێگەی مست‌لێدان لە سەر دەم و چاویان مابۆوە.ـــــــــــــــــــلە ناکاو شریخە و تەقەی تفەنگان هەستا. دەوری ماڵێکمان دابوو. خاڵە ….و هاوڕێیانی لە سەر و لە خوارێ‌ڕا ئەو ماڵەیان وەبەر گوللان دابوو. بێ‌دەنگی وڵات شکا. ڕێگای هەڵاتن نەمابوو…

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *